ئەمڕۆ چوارەم رۆژە کە خەڵک لە شارە جیاجیاکانی ئێران بە شێوەی خۆپێشاندان و مانگرتن لە دەربڕینی ناڕەزایەتییەکانیان بەردەوامن و لە هەندێک شوێن پۆلیس بە توندی خەڵکی سەرکوت کردووە.
ناڕەزایەتییەکان خەریکە شاری زیاتر دەگرێتەوە و دروشمی خۆپێشاندەرانیش لە بەرزکردنەوەی بەهای تمەن و دروشمگەلی ئابووری بۆ دروشمی سیاسی و رووخانی کۆماری ئیسامی دەگۆڕێن.
ژمارەیەکی زۆری گرتەی ڤیدیۆیی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاو کراونەتەوە کە خەڵک داوای رووخانی کۆماری ئیسلامی دەکەن و لە ژمارەیک لەم ڤیدیۆیانە دەنگی تەقەی پۆلیس دەبیسترێت کە لە هەوڵی سەرکوتکردنی خۆپێشاندانەکان دایە.
زۆرترین خۆپێشاندان لە شارەکانی تاران، ئیسفەهان، شیراز و کرماشان رووی داوە و خۆپێشاندەران داوایان کردووە تەواوی توێژە جیاجیاکانی ئێران بێنە پاڵ خۆپێشاندان.
لە چەند رۆژی رابردوودا به‌هۆی خۆپێشاندانه‌كان كه‌مێك به‌های تمه‌ن به‌رز بووه‌ته‌وه و گه‌ڕاوه‌ته‌وه 137 هه‌زار تمه‌ن، هه‌رچه‌نده به‌راورد به دوو مانگ له‌مه‌وبه‌ر به رێژه‌ی زیاتر له 25% به‌های خۆی له ده‌ست داوه.
نرخی شتومه‌ك و سه‌رجه‌م كه‌لوپه‌كه‌لان له ئێران به تمه‌ن ساغ ده‌كرێنه‌وه و كاتێك نرخه‌كه‌ی له‌پڕ ده‌شكێت، فرۆشیار نازانێت به چ نرخێك ساغی بكاته‌وه، چونكه به‌و پاره‌یه‌ی له فرۆشتنی شتومه‌كه‌كان ده‌ستی ده‌كه‌وێت، هه‌مان كاڵای پێ ناكڕدرێته‌وه تا دووباره بیخاته بازاڕه‌وه و بژێوی خێزانی پێ دابین بكات.
سزاكانی ئه‌مه‌ریكا له‌لایه‌ك و سزاكانی پێوه‌ندیدار به ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی له‌لایه‌كی تر، له پاڵ ناكارامه‌یی ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌و وڵاته و كه‌ڵه‌كه‌بوونی قه‌یرانه‌كان به‌سه‌ر یه‌كتردا، هۆكارگه‌لێكن كه بوونه‌ته هۆی پاشه‌كشه‌ی ئابووریی وڵاته‌كه و زیاتر دابه‌زینی به‌های تمه‌ن.
داهاتی سه‌ره‌كیی ئێران نه‌وته و له رابردوودا دۆلاری له‌م رێگه‌یه‌وه ده‌ست كه‌وتووه و پێداویستییه‌كانی ناوخۆی پێ دابین كردووه، به‌ڵام ئێسته هه‌م هه‌نارده‌ی نه‌وت كه‌می كردووه و هه‌م ئه‌و نه‌وته‌ی ده‌یفرۆشێت، پاره‌كه‌ی به دۆلار بۆ ناگه‌ڕێته‌وه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه به نرخێكی زۆر هه‌رزان به كۆمپانیا چینییه‌كانی ده‌فرۆشێت و به قاچاخ ده‌یگوازێته‌وه.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی پێنج مانگ و نیو به‌سه‌ر جه‌نگ و ئه‌و هێرشه‌دا تێده‌په‌ڕێت كه ئیسرائیل كردیه سه‌ر ئێران، هێشتا ئه‌و وڵاته وازی له هه‌ڕه‌شه‌كان و سیاسه‌ته‌كانی رابردووی نه‌هێناوه و نه‌یتوانیوه هه‌ناسه‌یه‌ك به ئابووری و دۆخی ناوخۆی سیاسیی وڵاته‌كه بدات، بێتمانه‌یی له هه‌موو ره‌هه‌نده سیاسی و ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان په‌ره‌ی سه‌ندووه. خه‌ڵك پاره‌كانیان له بانكه‌كان كێشاوه‌ته‌وه و هیچ وه‌به‌رهێنه‌رێك ئاماده نییه له‌و دۆخه شپرزه‌یه‌دا وه‌به‌رهێنان بكات و سه‌رمایه‌كه‌ی بخاته مه‌ترسییه‌وه.
له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌دا كارگه‌كانی به‌رهه‌مهێنان، قه‌باره‌ی به‌رهه‌مهێنانیان دابه‌زاندووه و توانای دابینكردنی كه‌ره‌سته‌ی خاویان نییه، چونكه نازانن ئه‌وه‌ی كڕیویانه و به‌رهه‌میان هێناوه، به چ نرخێك بیفرۆشنه‌وه و كاتێكیش نرخه‌كه‌ی زیاد ده‌كه‌ن، كاڵاكه كڕیاری نییه و له‌سه‌ر ده‌ستان ده‌مێنێته‌وه.
سێبه‌ری جه‌نگ، زۆربوونی قه‌باره‌ی نه‌ختینه‌یی، بێمتمانه‌یی به ده‌سه‌ڵات، كورتهێنانی بودجه و نه‌بوونی متمانه‌ی بازاڕ و كێشانه‌وه‌ی پاره له بانكه‌كان له‌لایه‌ن هاووڵاتییان، نه‌بوونی دۆلاری پێویست لای بانكی ناوه‌ندی به مه‌به‌ستی دابینكردنی پێداویستییه‌كانی بازاڕ و زاڵبوونی حكوومه‌ت به‌سه‌ر سیاسه‌ته داراییه‌كان، هۆكارگه‌لێكن له پشتی دابه‌زینی به‌های دراوی ئێرانی.