سعوودیه له به‌یاننامه‌یه‌كدا بڵاوی كرده‌وه، عیدروس زوبێدی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی كاتیی باشووری یه‌مه‌ن له كاتێكدا بڕیار بوو بچێته ریازی پایته‌خت، به‌ره‌و شوێنێكی نادیار هه‌ڵاتووه و ئه‌نجوومه‌نه‌كه‌ش له سه‌روسۆراغی نازانن.
له به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه عیدروس به بێ ئاگاداركردنه‌وه‌ی ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نه‌كه وڵاتی جێهێشتووه، له كاتێكدا بڕیار بوو بۆ به‌شداریی له كۆنفرانسێك سه‌ردانی سعوودیه بكات و ته‌نانه‌ت هه‌واڵی ئه‌و سه‌ردانه‌شی بڵاو كردبووه‌وه.
ئه‌مه له كاتێكدا روو ده‌دات كه به‌ره‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ چوارشه‌م هه‌ندێك ناوچه له پارێزگای زالع له باشووری یه‌مه‌ن، به چڕی هێرشی ئاسمانیی كراوه‌ته سه‌ر.
هه‌ر له‌و پێوه‌ندییه‌دا سعوودیه بڵاوی كرده‌وه كه هێرشی كردووه‌ته سه‌ر هێزه‌كانی سه‌ربه ئه‌نجوومه‌نی كاتیی باشووری یه‌مه‌ن له پارێزگای زالع.
له‌لایه‌كی تره‌وه ره‌شاد عه‌لیمی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری یه‌مه‌ن، به ده‌ركردنی فه‌رمانێك ئه‌ندامێتیی عیدروس زوبێدی له‌و ئه‌نجومه‌نه‌ی هه‌ڵوه‌شانده‌ووه و ئه‌وی به ناپاكی و دژایه‌تیكردنی ئاسایشی نیشتمانی تۆمه‌تبار كرد.
زوبێدی به باڵی جێبه‌جێكاری سیاسه‌ته‌كانی ئیماراتی یه‌كگرتووی عه‌ره‌بی له باشووری یه‌مه‌ن هه‌ژمار ده‌كرا، پاڵپشتی له سیاسه‌ته‌كانی ئیمارات له ناوچه‌كه‌دا ده‌كرد.
رۆژی سێشه‌م 30ی كانوونی یه‌كه‌می 2025، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی سعوودیه له به‌یاننامه‌یه‌كدا بڵاوی كرده‌وه، حكوومه‌تی ئیمارات هانی هێزه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی گواستنه‌وه‌ی باشووری یه‌مه‌نی داوه له سنووری جیۆگرافییان زیاتر پێشڕه‌وی بكه‌ن، به‌شێك له پارێزگاكانی حه‌زه‌رمۆت و موهره كۆنترۆڵ بكه‌ن، ئه‌و جۆره هه‌نگاوانه‌ش بۆ ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی سعوودیه و سه‌قامگیریی یه‌مه‌ن زۆر مه‌ترسیداره، چونكه ئه‌وه‌ی پێشتر له‌سه‌ری رێككه‌وتبوون پاڵپشتیكردن بووه له ده‌وڵه‌تی یاسایی یه‌مه‌ن.
هەر ئەو رۆژە سعوودیه داوای له ئیماراتی یه‌كگرتووی عه‌ره‌بی كردووه له ماوه‌ی 24 سه‌عاتدا ته‌واوی هێزه‌كانی خۆی له باشووری یه‌مه‌ن بكشێنێته‌وه، هاوكاریی سعوودیه بكات بۆ ئه‌وه‌ی له پێناو ئاسایش و سه‌قامگیریی ناوچه‌كه هه‌نگاو بنێن و هاوكاریی یه‌كتر بكه‌ن.
رۆژێک دواتر لە 31ی کانوونی یەکەم ئیمارات بڕیاری کشانەوەی هێزەکانی لە باشووری یەمەن دا و ئەمەش هۆکار بوو لەوەی سعوودیە هێرشەکانی بۆ سەر ئەو هێزانەی باشوور چڕتر بکاتەوە.
هاوکات ره‌شاد عه‌لیمی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی سه‌رۆكایه‌تیی یه‌مه‌ن، باری نائاسایی له یه‌مه‌ن بۆ ماوه‌ی سێ مانگ راگه‌یاندبوو و داوای له سه‌رجه‌م هێزه‌كانی ئیمارات كرد، له ماوه‌ی 24 سه‌عاتدا خاكی یه‌مه‌ن به‌جێبهێڵن و گه‌مارۆی ئاسمانی، ده‌ریایی و وشكانی خسته سه‌ر ته‌واوی به‌نده‌ر و ده‌روازه‌كان.
جێی باسە حووسییه‌كان سه‌نعای پایته‌خت و ناوچه‌كانی باكوری رۆژئاوایان به‌ده‌سته‌وه‌یه كه له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامیی ئێرانه‌وه پاڵپشتی ده‌كرێن. ئه‌وان له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی ددانپێدانراوی یه‌مه‌ن له شه‌ڕ و ململانێدا بوون، له هه‌مان كاتدا له رابردوو ناكۆكی و شه‌ڕیان له‌گه‌ڵ ئه‌نجوومه‌نه‌كه‌ی باشووریش هه‌بووه، هه‌رچه‌نده چه‌ند ساڵێكه شه‌ڕ له نێوانیاندا وه‌ستابوو.
یه‌مه‌ن له ساڵی 2014ه‌وه بووه‌ته گۆڕه‌پانی جه‌نگی ناوخۆیی. سعوودیه پاڵپشتی له حكوومه‌تی فه‌رمیی وڵاته‌كه كردووه و له ساڵی 2015ه‌وه رێبه‌رایه‌تیی هاوپه‌یمانێكی سه‌ربازی بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی حووسییه‌كان كردووه، له‌به‌رانبه‌ردا ئێرانیش راهێنانی سه‌ربازیی به حووسییه‌كان كردووه و چه‌ك و پێداویستیی سه‌ربازیی بۆ دابین كردوون.
یه‌مه‌ن تا ساڵی 1990 به‌سه‌ر دوو وڵاتی یه‌مه‌نی باشوور و یه‌مه‌نی باكور دابه‌ش بووبوو. تا ئه‌وكات باشووری یه‌مه‌ن به تاكه ده‌وڵه‌تی كۆمۆنیستیی له ناو وڵاتانی عه‌ره‌بی هه‌ژمار ده‌كرا، به‌ڵام دوای رووخانی یه‌كێتیی سۆڤییه‌ت، له‌گه‌ڵ باكوره‌كه‌ی یه‌كیان گرته‌وه.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه ئه‌م دوو به‌شه یه‌كیان گرته‌وه، ناكۆكییه سیاسی، عه‌شیره‌یی، ئاینی و مه‌زه‌وی به‌رده‌وام بوون، بۆیه‌ش ئه‌نجوومه‌نی كاتیی باشوور دامه‌زراوه و ده‌یه‌وێت دووباره خۆی جیا بكاته‌وه و لانی كه‌م ده‌سه‌ڵاتی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری پێ بدرێت. بەڵام بە لەبەرچاوگرتنی ئەو رووداوە نوێیانە چاوەڕوان دەکرێ ئەو ناوچەیە دووبارە لە لایەن حکوومەتی یەمەن کۆنترۆڵ بکرێتەوە.