لیژنه‌ی پێوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مه‌ریكا، له په‌یامێكدا كه له تۆڕی ئێكس بڵاوی كردووه‌ته‌وه له‌باره‌ی سه‌ركوتكردنی خه‌ڵكی خۆپێشانده‌ر، هۆشداریی به حكوومه‌تی ئێران دا.
ئه‌و گرووپه له نوێنه‌رانی كۆنگرێس له په‌یامه‌كه‌یاندا، پێداگرییان له‌وه كردووه كه خه‌ڵكی ئێران زۆر بوێرانه به‌رانبه‌ر رژێمێكی سه‌ركوتكه‌ر وه‌ستاون.
ئه‌وان رووی قسه‌یان له رێبه‌رانی ئێران كردووه و نووسیویانه، ''ئه‌گه‌ر تاران خۆپێشانده‌رانی ئاشتیخواز به توندوتیژی سه‌ركوت بكات و بیانكوژێت، ئه‌وا زۆر به خێرایی دادپه‌روه‌ری له دژیان جێبه‌جێ ده‌كرێت.''
له‌لایه‌كی تره‌وه لیندسی گراهام سیناتۆری كۆماریخواز له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی ئێكس، هۆشداریی دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكای دووباره كرده‌وه.
ئه‌و ئاماژه‌ی داوه كه دۆناڵد تره‌مپ، باراك ئۆباما نییه و به هیچ شێوه‌یه‌ك پشت له خه‌ڵكی ئێران ناكات، دواتر هه‌ڕه‌شه‌ی له به‌رپرسانی باڵای كۆماری ئیسلامی كرد و گوتی، ئه‌گه‌ر درێژه به كوشتنی خه‌ڵك بده‌ن، ئه‌وا خۆتان ده‌كوژرێن.
له‌وه‌ته‌ی خۆپێشاندانه‌كان له ئێران سه‌ریان هه‌ڵداوه، دۆناڵد تره‌مپ دوو جار هه‌ڕه‌شه‌ی له كۆماری ئیسلامیی ئێران كردووه و ئاگاداری كردووه‌ته‌وه له‌وه‌ی، نه‌كا به‌رانبه‌ر به خۆپێشانده‌ران توندوتیژی بنوێنێت و سه‌ركوتیان بكات.
تره‌مپ گوتی، ''ئه‌گه‌ر هاوشێوه‌ی رابردوو ده‌ست به كوشتنی خه‌ڵك بكه‌ن، ئه‌وا له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه به توندی وه‌ڵام ده‌درێنه‌وه و گورزێكی كاریگه‌ریان لێ ده‌دات.''
سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا ئاماژه‌ی دابوو، به وردی چاودێریی رووداوه‌كانی ئێران ده‌كات و ئاگای له‌و رووداوانه هه‌یه كه له ئێران روو ده‌ده‌ن.
جاری یه‌كه‌میش گوتبووی، ''ئه‌گه‌ر ئێران ته‌قه له خۆپێشانده‌ران بكات و بیانكوژێت كه عاده‌تی هه‌میشه‌ییانه، ئه‌مه‌ریكا فریایان ده‌كه‌وێت.''
جێی باسه ئه‌مڕۆ 12ه‌مین رۆژی ده‌ستپێكردنی گه‌ڕێكی نوێی خۆپێشاندان و ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تییه له ئێران، خۆپێشاندانه‌كه رۆژی یه‌كشه‌م 28ی كانوونی یه‌كه‌می 2025 له تاران دوای ئه‌وه ده‌ستی پێ كرد كه به‌های تمه‌ن به رێژه‌یه‌كی به‌رچاو دابه‌زی و نزمترین نرخی له مێژوودا تۆمار كرد.
به‌گوێره‌ی رێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ له‌وه‌ته‌ی خۆپێشاندان ده‌ستی پێ كردووه، لانی كه‌م 33 كه‌س له خۆپێشانده‌ران كوژراون و میدیاكانی حكوومه‌تی ئێرانیش باس له‌وه ده‌كه‌ن، ژماریه‌ك له هێزه‌كانی پۆلیس له‌لایه‌ن خۆپێشانده‌رانه‌وه كوژراون.
زۆرترین حاڵه‌تی كوشتن له ئیلام رووی دا و ته‌نیا له یه‌ك رۆژدا پێنج كه‌س له خۆپێشانده‌ران كوژران و ده‌یانی تر بریندار بوون، هه‌ر ئه‌وه‌ش هۆكاری سه‌ره‌كی بوو له‌وه‌ی له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان بۆ پاڵپشتیی له خه‌ڵكی ئیلام و كرماشان و لوڕستان كه له هه‌موو خۆپێشاندانه‌كانیان قوربانی هه‌بووه، داوای مانگرتنی گشتی بكه‌ن.
ئه‌مڕۆ له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان مانگرتنی گشتییه و ته‌واوی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان بۆ پاڵپشتیی له ویست و داخوازییه‌كانی خۆپێشانده‌ران، مانیان گرتووه و دوكان و بازاڕه‌كانیان داخستوون.