كێبه‌ركێی پڕچه‌ككردن له نێوان ئه‌ڵمانیا و فڕه‌نسا گه‌یشتووه به قۆناغێكی پێشكه‌وتوو و لێدواه فه‌رمییه‌كان دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه پلان و بودجه‌ی سه‌ربازی هه‌ردوو وڵات به دوو ئاراسته‌ی پێچه‌وانه ده‌ڕۆن، له كاتێكدا هاوئاهه‌نگی و كاركردنی هاوبه‌ش بنه‌مای پێوه‌ندییه‌كانی هه‌ردوو وڵات بووه له دوای جه‌نگی دووه‌می جیهانیه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی ببن به نموونه‌یه‌كی جیاوازی ئه‌وروپا و بزوێنه‌ری شه‌مه‌نده‌فه‌ری ئه‌وروپایش به‌هۆی به‌یه‌كه‌وه‌یی و هاوبه‌شی ئه‌و وڵاته زیاتر له نیو سه‌ده‌یه به پێشكه‌وتوویی به‌ره‌و پێشه‌وه ده‌ڕوات، به‌ڵام له ئێسته جیاوازییه‌كانی هه‌ردوو وڵات قووڵتر ده‌بنه‌وه و ئاراسته‌ی كاری هاوبه‌ش به‌ره‌و كاری جیاواز و سه‌ربه‌خۆ هه‌نگاو ده‌نێت.
میدیاكانی
ئه‌ڵمانیا و فڕه‌نسا له دوو ساڵی ڕابردوو گفتوگۆی چڕ و بابه‌تی زۆر له‌باره‌ی ئاماژه‌كانی جیابوونه‌وه‌ی كاری هاوبه‌شی هه‌ردوو وڵات له‌گه‌ڵ یه‌كتر بڵاو ده‌كه‌نه‌وه، پرسی وزه یه‌كێكه له‌و دۆسیانه‌ی كه ناكۆكی نێوان هه‌ردوو وڵات، چونكه ماوه‌ی 15 ساڵه ئه‌ڵمانیا كار ده‌كات تا په‌ره به وزه‌ی پاك بدات و سه‌رجه‌م وێستگه‌كانی كاره‌با كه به وزه‌ی ئه‌تۆم كار ده‌كه‌ن له ئه‌ڵمانیا داخران، به‌ڵام له فڕه‌نسا به پێچه‌وانه‌وه تا ئێسته‌یش ئه‌و وڵاته پشت به كاره‌با له ڕێی وزه‌ی ئه‌تۆمه‌وه ده‌به‌ستێت.
جیاوازییه‌كان و دووركه‌وتنه‌وه‌ی ئه‌و دوو وڵاته خۆی هه‌ر له ستراتیجی وزه نابینێته‌وه، به‌ڵكو هه‌ردوو لا ئێسته له‌بری سه‌یركردنی به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌وروپا به‌ر له به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان، ئێسته به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان ده‌خه‌نه پێش به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌وروپاوه، ئه‌مه له ڕووی پیشه‌سازی و به‌رگری و سه‌ربازی و ئابووری به ته‌واوی ده‌رده‌كه‌وێت، پێشتر حكوومه‌تی ڕاوێژكاری پێشوو ئۆلاف شۆلتز به ته‌واوی به‌و ئاراسته‌یه كاری كرد و دواتر حكوومه‌تی نوێش كه فریدریتش میرتس ڕاوێژكاریه‌تی له‌سه‌ر هه‌مان سیاسه‌ت كار ده‌كات و زیاتر گرنگی به خودی ئه‌ڵمانیا ده‌دات له‌بری كاری هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ فڕه‌نسا و گرنگیدان به به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی یه‌كێتی ئه‌وروپا. كاركردنی حكوومه‌تی ئه‌ڵمانیا له‌سه‌ر ئه‌و سیاسه‌ت و ڕێبازه جێبه‌جێكردنی په‌یام و به‌رنامه‌ی حزبه توندڕۆكانه به تایبه‌تی پارتی جێگره‌وه كه دروشمی "ئه‌ڵمانیا وه‌ك یه‌كه‌م"ی به‌رز كردووه‌ته‌وه و مه‌به‌ست له‌و دروشمه‌یش ئه‌وه‌یه كه ئه‌ڵمانیا بخرێته سه‌رووی هه‌موو شتێكه‌وه، بۆیه دووپات له‌وه ده‌كرێته‌وه، كه ئابووری و به‌رژه‌وه‌ندی ئابووری ئه‌ڵمانیا به پارێزراوی بهێلرێته‌وه، حكوومه‌ت پشتیوانی پیشه‌سازی ناوخۆیی بكات، ئه‌و په‌یامه سیاسییه وایكرد پارتی جێگره‌وه كه حزبێكی توندڕۆیه زۆرترین ده‌نگ له هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌ده‌ستبهێنن، بۆ ئه‌وه‌ی به‌ر له‌و شهپۆلهیش بگرن، حكوومه‌تی سۆشیال دیموكراته‌كان كه پێشتر و ئێسته‌ش حكوومه‌تی پارتی دیموكراتی كریستیان به‌شێوه‌یه‌كی ناڕاسته‌وخۆ له‌سه‌ر هه‌مان ڕێباز ده‌ڕۆن.
جه‌نگی ڕووسیا دژ به ئۆكراینا له شوبات/فێبرایه‌ری 2022 خاڵی سه‌ره‌تا بوو، كه هانی ئه‌ڵمانیا و فڕه‌نسای دا كه چاو به زۆرێك له تێكگه‌یشتن و لێكگه‌یشتنه سهرازییه تایبه‌تییه‌كانی نێوان له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌ره‌كی بخشێننه‌وه. هه‌روه‌ها جیا بیركردنه‌وه له‌باره‌ی توانای یه‌كێتی ئه‌وروپا و ئه‌ندامانی بۆ به‌رگریكردن له‌خۆیان و ده‌ستوه‌ردان له سنووره‌كانی هاوپه‌یمانی باكوری ئه‌تڵه‌سی "ناتۆ" هه‌ردوولا بۆ به‌رگری كلاسیكی بگه‌ڕێنه‌وه، به تایبه‌ت كه ئه‌ڵمانیا سه‌ره‌تا زۆر به توندی دژی هێرشه‌كه‌ی ڕووسیا وه‌ستایه‌وه، هاوكات دوای هه‌ڕه‌شه‌كانی ڕووسیا كه ئه‌ڵمانیایش به ئامانج ده‌گرێ، به‌رلین تاكلایه‌نه ده‌ستی داوه‌ته به زیادكردنی بودجه‌ی سوپا و كڕینی كه‌لوپه‌لی سه‌رباز و پڕچه‌ككردنی سوپای وڵاته و زیادكردنی ژماره‌ی سه‌ربازان و ئاماده‌بوون بۆ جه‌نگ و زیادكردنی تواناكانی وه‌ڵامدانه‌وه و به‌رگری له‌خۆكردن.
ئه‌مه بووه خاڵێكی وه‌رچه‌رخان، تا ئه‌ڵمانیا كه له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه تا ئێسته‌یش ده‌پارێزرێ هه‌نگاو بنێ بۆ بنیاتنانی هێزێكی سه‌ربازی سه‌ربه‌خۆ و به توانا و پیشه‌یی كه بتوانێ ئاسایشی وڵاته‌كه و ئه‌وروپا بپارێزێ له هه‌ر ده‌ستدرێژییه‌كی ڕووسیا، پسپۆران و ئه‌فسه‌رانی ئه‌ڵمانیا نایشارنه‌وه كه له ژێر ڕۆشنایی هه‌ڕه‌شه‌كانی ڕووسیا بودجه‌ی به‌رگری پێویسته زیاتر بكرێت و ستراتیجی به‌رگری ئه‌ڵمانیا زۆر به‌خێرایی تۆكمه و پێشكه‌وتوو بكرێت، ئه‌مه‌یش له كاتێكدایه كه چه‌ندان ده‌یه‌یه ئه‌ڵمانیا پێشخستن و تۆكمه‌كردنی سوپا و هێزی به‌رگری په‌راوێزخستووه و چونكه ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و وڵاته به چه‌ندان ڕێككه‌وتنه‌وه ده‌ستی به‌سترا بوو و نه‌یده‌توانی په‌ره به سوپا و توانای سه‌ربازی خۆی بدات.
له ساڵی 2024 ئه‌ڵمانیا بودجه‌ی به‌رگری و تێچووی كڕینی چه‌كی بۆ 90 ملیا یۆرۆ كه ده‌كاته 2.1%ی بودجه‌ی وڵات هرز كرده‌وه، چاوه‌ڕوان ده‌كرێ ئه‌و ڕێژه‌یه‌یش تا 3.5%ی بودجه‌ی وڵات به‌رز ببێته‌وه تا ساڵی 2029 و بگات به 162 ملیار یۆرۆ. هاوكات له سێ ساڵی ڕابردوو ئه‌ڵمانیا سندووقێكی باری له‌ناكاوی به بڕی 100 ملیار یۆرۆ دامه‌زراند و به‌شێكی زۆری بۆ نوێكردنه‌وه‌ی سوپای وڵات و كڕینی چه‌ك و پێویستی سه‌ربازی كڕی، له مانگی كانوونی یه‌كه‌م/دیسێمبه‌ری ساڵیڕابردوویش ئه‌ڵمانیا به بڕی 59 ملیار یۆر تانكی جۆری پومای كڕینی و 400 تانكی پێشكه‌وتوو به بڕی حه‌وت ملیار یۆرۆ و 82تانكی هێرشبردن و سیسته‌می كارپێكردنی مووشه‌ك هیتس3 و كڕینی سیسته‌می مانگی ده‌ستكرد و ڕادار و قه‌لغانی ئاسمانی و كۆمه‌ڵێك كه‌لوپه‌لی پێشكه‌وتووی تر.
ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی ئه‌ڵمانیا نیگه‌رانی فڕه‌نسای لێ كه‌وتووه‌ته‌وه، بۆریس پیسترۆیۆسی وه‌زیری به‌رگری ئه‌ڵمانیا خۆشحاڵی خۆی به پڕچه‌ككردنی سوپای وڵاته‌كه ده‌رده‌بڕێ و به‌ڵام فڕه‌نسا نیگه‌رانی و به‌رهه‌ڵستی به‌رانبه‌ر به‌شێك له پرۆژه‌كانی ئه‌ڵمانیا ده‌رده‌بڕێت، كه ده‌یه‌وێ زیاتر كار و مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا بكات و بۆ كه‌لوپه‌له سه‌ربازییه‌كان هاریكاری له‌گه‌ڵ كۆمپانیای جه‌نه‌ڕاڵ دینامیكس ده‌كات، ئه‌مه له‌سه‌ر حسابی پیشه‌سازی چهكسازییه له ئه‌وروپا، چونكه ئه‌و پێویستیانه‌ی كه ئه‌ڵمانیا دهیانكڕێ، له‌لایه‌ن ئیتاڵیا و فڕهنساوهیش دروست ده‌كرێن، مووشه‌كی تالیسی فڕه‌نسی و ئێم بی دی ئه‌ی ئه‌وروپی ، به‌ڵام ئه‌ڵمانیا مووشه‌كی ئه‌مه‌ریكی و سیسته‌می دژه مووشه‌كی پاتریۆتی ئه‌مه‌ریكی خستووه‌ته پێش به‌رهه‌می كارگه‌كانی چه‌ك دروستكردن له ئه‌وروپا.
هه‌رچه‌نده ئه‌ندامانی یه‌كێتی ئه‌وروپا به گوێره‌ی ڕێككه‌وتنی نێوانیان به‌رگری هاوبه‌ش له نێوانیان هه‌یه و به‌هاوبه‌شی په‌ره به تواناكانیان ده‌ده‌ن، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئێسته ئه‌ڵمانیا ده‌یكات، له‌و ڕێژه‌یه تێپه‌ڕیووه كه وڵاتانی تری ئه‌وروپا بۆ په‌ره‌پێدانی سیسته‌می به‌رگری خه‌رجی ده‌كه‌ن، ئه‌ڵمانیایش بێ ڕه‌زامه‌ندی وڵاتانی تری ئه‌وروپا به‌رده‌وام له كڕینی چه‌ك و پڕچه‌ككردنی سوپاكه‌ی.