ئیبراهیم حه‌میدى*
بارزانى له سه‌رووى مانشێته‌كان نییه به‌ڵام له وردهكاریى هه‌موو تێگه‌یشتنه‌كانه
هه‌رێم بووه‌ته سه‌كۆیه‌ك و ته‌نیا دراوسێیه‌كى جوگرافی نییه
هاوئاهه‌نگى له‌گه‌ڵ هه‌رێم پێویستى رۆژانه‌یه نه‌وه‌ك بژارده‌ى سیاسى
له میانه‌ى شه‌ڕه‌كانى سوپاى سووریا و هێزه‌كانى سووریاى دیموكرات، دواتریش له كه‌ناڵه‌كانى دانوستاندن له‌گه‌ڵ ئه‌حمه‌د شه‌رع سه‌رۆكى سووریا و مه‌زڵووم عه‌بدى فه‌رمانده‌ى هه‌سه‌ده، تا ده‌گات به شانده هاوبه‌شه‌كه‌ى ئه‌سعه‌د شه‌یبانى وه‌زیرى ده‌ره‌وه و عه‌بدى، له‌گه‌ڵ دیداره‌كانى میونشن. له‌و كاتانه‌دا سه‌رنجه‌كان به‌سه‌ر نه‌خشه‌ى ده‌سه‌ڵات و رێكارییه‌كانى ئاسایش و سنوورى هه‌ژموون و بڕگه‌كانى هاوبه‌شى بوو له سووریا. به‌ڵام له پشت هه‌موو ئه‌و دیمه‌نه قه‌ره‌باڵغه، كه‌سێكى براوه‌ى هێمن هه‌یه، به دیقه‌ته‌وه هه‌نگاو ده‌نێ، ئه‌ویش مه‌سعوود بارزانییه.
رۆڵى بارزانى له شانۆى سووریا له ئه‌نجامى چركه‌ساتێكى راگوزه‌ر نه‌بووه، به‌ڵكو له ئه‌نجامى كه‌ڵه‌كه‌بوونى ئه‌زموونى سیاسى و تۆڕى پێوه‌ندییه‌كانه، كه وایكردووه ناوبژیوان بێت له‌لاى لایه‌نه ناكۆكه‌كان، هه‌ر له دیمه‌شقه‌وه تا فه‌رمانده‌یى هه‌سه‌ده، دواتریش له ئه‌نكه‌ره‌وه تا واشنتن. له ساتى یه‌كتربڕى به‌رژه‌وه‌ندییه دژبه یه‌كه‌كاندا، هه‌ولێر وه‌ك پانتاییه‌كى هاوبه‌ش و ده‌گمه‌ن ده‌رده‌كه‌وێت. ناوى بارزانیش وشه‌ى تێپه‌ڕه بێ بوونى ئه‌ركێكى به‌رز.
یه‌كه‌م ئاماژه‌ى ئه‌و گۆڕانكارییه خۆى له‌وه ده‌نوێنێ هه‌موو لایه‌نه‌كان، رۆڵى ئه‌و ناوبژیوانییه قبووڵ بكه‌ن كه ئه‌وى له ئه‌ستۆى گرتووه. له‌ناویاندا دیداره رانه‌گه‌یه‌نراو و پێوه‌ندییه هه‌ستیاره‌كان. ورده‌كارییه‌كى راگوزه‌ر نییه كه هه‌ولێر میواندارى دیداره‌كانى نێوان مه‌زڵووم عه‌بدى و تۆم باراك نێرده‌ى تایبه‌تى دۆناڵد تره‌مپ و به‌رپرسانى تر‌ى ئه‌مه‌ریكا بكات، ئه‌مه ئاماژه‌یه‌كه بۆ ئه‌وه‌ى هه‌ولێر بووه‌ته سه‌كۆیه‌كى په‌سندكراوه، بۆ ئه‌ندازه‌ى دۆسیه‌كانى باكورى رۆژهه‌ڵاتى سووریا و ته‌نیا دراوسێیه‌كى جیۆگرافى نییه.
له‌سه‌ر زه‌وى، سیمبولى رۆڵێكى نوێ دهردهكهوتووه له دیمه‌نه‌كانى به‌رزكردنه‌وه‌ى وێنه‌ى بارزانى و ئاڵاى كوردستان له ناوچه‌كانى باكورى رۆژهه‌ڵاتى سووریا، كه پڕ بوو له وێنه‌كانى عه‌بدوڵا ئۆجه‌لانى رێبه‌رى پارتى كرێكارانى كوردستان. ئه‌مه‌یش گوزارشتێكى سیاسى و كۆمه‌ڵایه‌تییه بۆ گواستنه‌وه‌ى سه‌نته‌رى سه‌نگى واتایى له‌لاى ئه‌و چینه‌ى كورد. به‌تایبه‌تیش ئه‌مه هاوكات بوو له ره‌خنه‌گرتن له هه‌ندێك سه‌ركرده‌كانى پارتى كرێكاران. له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ی ئاماده‌بوونێكى مرۆیى ده‌ركه‌وت، له رێگه‌ى چالاكیى ئه‌و دامه‌زراوه خێرخوازییانهى كه پێوه‌ندن به هه‌رێم و سه‌رۆك مه‌سعوود بارزانییه‌وه. ئه‌مانه بوونه كه‌ناڵێكى سه‌ره‌كى بۆ دابه‌شكردنى هاوكارییه‌كان، بووه هه‌ژموونێكى نه‌رم له ژینگه‌یه‌ك كه به ده‌ست گوشاره‌كانى ئابوورى و بژێویى سه‌خته‌وه ده‌ناڵێنێ.
كه‌چى ده‌روازه‌ى سیمالكا وه‌ك شاده‌مارى زیندوو مایه‌وه كه ناوچه‌كانى ژێر ده‌سه‌ڵاتى هه‌سه‌ده به دنیاى ده‌ره‌وه ده‌به‌ستێته‌وه. ئه‌مه‌یش بووه كارتێكى كاریگه‌رى كرده‌نى به ده‌ست هه‌ولێره‌وه له هه‌ر رێكارییه‌كى داهاتوودا، وا ده‌كات هاوئاهه‌نگى له‌گه‌ڵ هه‌رێم پێویستییه‌كى رۆژانه بێت، نه‌ك ته‌نیا بژارده‌یه‌كى سیاسى.
له‌ڕووى هه‌رێمایه‌تییه‌وه، گرنگیى هه‌ولێر له‌گه‌ڵ رێكخستنه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا زیاتر ده‌بێت. بوونى سه‌ربازیى ئه‌مه‌ریكا له سووریا به كشانه‌وه له بنكه‌ى ته‌نف و له عێراق به كشانه‌وه‌ى له عه‌ین ئه‌سه‌د كه‌م ده‌بێته‌وه، كه‌چى سه‌نگى بنكه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له هه‌ولێر به‌هێز ده‌بێت، ئه‌مه‌یش خاڵێكى پشتبه‌ستنه كه زیاتر سه‌قامگیریى تێدایه. هه‌روه‌ها ره‌نگدانه‌وه‌ى راسته‌وخۆى له پێگه‌ى سه‌ركردایه‌تیى كورد ده‌بێت له لێكدانه‌وه‌كانى واشنتن. له‌و كاته‌یشدا بارزانى هه‌وڵ ده‌دات خۆى وه‌ك مه‌رجه‌عێكى فراوانى كوردى پێشكه‌ش بكات له ناو كۆششه‌كانى كۆنگرێسى ئه‌مه‌ریكا بۆ تێپه‌ڕاندنى یاساى "پاراستنى كورد".
له‌ڕووى سیاسییه‌وه هه‌ر ئاراسته‌یه‌ك بۆ پاشه‌كشه‌ى هه‌ژموونى سه‌ركرده‌كانى پارتى كرێكارانى كوردستان بێت له‌ناو سووریا، ئه‌وا ده‌رفه‌تی هه‌ڵكشانى زیاترى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان ده‌بێت. كه خۆى وه‌ك ئه‌لته‌رناتیڤێك ده‌خاته‌ڕوو، كه‌متر به‌ر هه‌رێم ده‌كه‌وێت و زیاتر توانستى تێگه‌یشتنى هه‌یه له‌گه‌ڵ توركیا و رۆژئاوا. ئه‌م گۆڕانكارییه ته‌نیا پێوه‌ندیى به هاوسهنگییهكانى هێزى سه‌ربازییه‌وه نییه، به‌ڵكو پێوه‌ندیى به سروشتى گوتارى سیاسیشه‌وه هه‌یه. بۆیه به رێكه‌وت نه‌بوو، ئه‌نجوومه‌نى نیشتمانیى كوردى كه هاوپه‌یمانى بارزانییه، سه‌ردانى بۆ دیمه‌شق و هه‌ولێر ده‌كرد، دواتر سه‌ركرده‌كانى له‌گه‌ڵ شه‌رع كۆبوونه‌وه، ئه‌مه گواستنه‌وه بوو له سهربازگهرییهوه بۆ سیاسه‌ت. واته وه‌رگێڕانى مه‌رسوومى سه‌رۆكایه‌تى بوو له‌باره‌ى مافه‌كانى كورد له دواى راگه‌یاندنى ده‌ستوورى، به ئامرازى سیاسى نه‌ك رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى سه‌ربازى، دانانى میكانیزم بوو بۆ ئه‌ندازه‌كه له دامه‌زراوه‌كانى سووریادا.
ئه‌و بیروباوه‌ڕه‌ى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان پێڕه‌وى ده‌كات، زیاتر نزیكه له سه‌لیقه‌ى كۆمه‌ڵایه‌تیى ناوچه‌كانى جه‌زیره‌ى سووریا، نه‌ك بیركردنه‌وه‌ى پارتى كرێكارانى كوردستان. خێزان و هۆز و پله‌به‌ندى له گۆڕانكارییه‌كان زیاتر لێیان نزیكه، نه‌ك گوتارى ئایدیۆلۆجیى ئه‌ودیو سنووره‌كان كه قوتابخانه‌كانى "دیموكراسى گه‌لان" پێشكه‌شى ده‌كه‌ن. له‌گه‌ڵ گوشارى جه‌نگ و ئابوورى، ئه‌و كۆمه‌ڵگایانه زیاتر مه‌یلیان بۆ ئه‌و نموونانه هه‌یه كه زۆرتر سه‌قامیگر و روونترن.
له رووى ئابوورییه‌وه، نموونه‌ى هه‌ولێر ره‌هه‌ندێكى تر به‌و هه‌ڵكشانه ده‌دات. هه‌رێم ئه‌زموونێك له كارگێڕى و كرانه‌وه و وه‌به‌رهێنان پێشكه‌ش ده‌كات، سه‌ره‌ڕاى ئاڵنگارییه‌كان وا ده‌كات سه‌رچاوه‌یه‌كى كرده‌نى بێت بۆ تێپه‌ڕاندنى چوارچێوه‌ى نه‌ته‌وه‌یى ته‌سك. توێژێكى زۆری دانیشتووانى راده‌كێشێ له‌وانه‌ى به‌دواى ده‌رفه‌ت و ژیانى سه‌قامگیر ده‌كه‌ون. له سه‌رده‌مێكدا گرنگى بژێوى له سه‌رووى دروشمه‌كان دێت، نموونه‌ى ئابوورى ده‌بێته به‌شێك له ئامرازه‌كانى هه‌ژموون.
هه‌موو ئه‌مانه ماناى ئه‌وه نییه كه رێگه‌كه‌ى به‌رده‌م بارزانى هیچ ئاڵۆزییه‌كى تێدا نییه. هاوسه‌نگه سیاسییه‌كانى سووریا هێشتا لاوازه، تێگه‌یشتنه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان شیاوى گۆڕانكارییان، هه‌روه‌ها هێشتا كێبه‌ركێى ناوماڵى كوردیش بوونى هه‌یه. ئه‌م فراوانبوونهیش دنه‌ى هه‌ندێك لایه‌نى تر‌ى كوردى ده‌دات و هه‌روه‌ها دیمه‌شق و ئه‌نكه‌ره‌یش حیسابى تر ده‌كه‌ن. به‌ڵام خوێندنه‌وه‌یه‌كى هێمن بۆ ئاراسته‌ى رووداوه‌كان، ئاماژه‌یه بۆ ئه‌وه‌ى كه تا ئێسته هه‌ولێر سه‌ركه‌وتوو بووه له‌وه‌ى جیۆگرافیا و پێوه‌ندییه‌كان بگۆڕێت بۆ بهڵانسێكى سیاسیى گه‌شه‌سه‌ندوو.
له ساتى دووباره كێشانه‌وه‌ى نه‌خشه‌كانى ده‌سه‌ڵات له سووریا و عێراق، وا ده‌رده‌كه‌وێت بارزانى ئه‌وه‌ى هه‌ڵبژاردووه رۆڵى "كه‌سه براوه هێمنه‌كه بگێڕێت"، هه‌میشه له سه‌رووى ناونیشانه‌كان نییه، به‌ڵام له وردهكاریى هه‌موو تێگه‌یشتنه‌كان و ئه‌و ئاراستانه ئاماده‌یه، كه ده‌یه‌وێ دوورتر بن له سنووره‌كانى كوردستانى عێراق.
* سه‌رنووسه‌رى گۆڤارى "المجله"ى سعوودى