لێدوان و هه‌واڵ و زانیارییه‌كان له‌باره‌ی گرژییه‌كانی نێوان ئه‌مه‌ریكا و ئێران یه‌كجار زۆرن، به‌ڵام ئاماژه و خوێندنه‌وه‌كان پرسه‌كه وردتر ده‌كه‌نه‌وه، هه‌موو ئه‌گه‌ر و ئاماژه‌كان پشتڕاستی ئه‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ریكا هێرش بكاته سه‌ر ئێران ئه‌وا له دوای 15ی مانگی داهاتوو ئادار/مارس ده‌بێت، ئه‌مه ئه‌گه‌ر ئێران ڕێككه‌وتنێكی قبووڵكراو له‌باره‌ی به‌رنامه‌ی ناوكی پێشكه‌شی ئه‌مه‌ریكا نه‌كات، هه‌رچه‌نده گۆڤاری پۆله‌تیكۆ ده‌ڵێ، كه له‌وانه‌یه كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه هێرش بۆ سه‌ر ئێران ئه‌نجام بدرێت.
دوا واده به‌خشین به ئێران
دۆناڵد تره‌مپی سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا چه‌ندان جاره هۆشداری توند به ئێران ده‌دات، كه ئه‌گه‌ر نه‌گه‌ن به ڕێككه‌وتن ئه‌وا ڕووبه‌ڕووی دۆخێكی زۆر قورس ده‌بنه‌وه و شتی زۆر خراپ ڕوو ده‌دات، له‌گه‌ڵ ئه‌و لێدوانه به‌رده‌وامانه‌یشی، سه‌رۆكی
ئه‌مه‌ریكا به‌رده‌وامه له ڕه‌وانه‌كردنی هێز بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و دواجاریش پێنجشه‌می ڕابردوو دوای ته‌واوبوونی كۆبوونه‌وه‌ی یه‌كه‌می ئه‌نجوومه‌نی ئاشتی بۆ غه‌زه به ڕۆژنامه‌وانانی گوت، 10 تا 15 ڕۆژی تر دوا واده‌یه و له‌سه‌ر ئێران ڕاده‌وه‌ستین.
سوپا و هێز كه‌ی به ته‌واوی ده‌گه‌ن
هه‌رچه‌نده تا ئێسته ڕوون نییه كه‌ی گورزی سه‌ربازی له ئێران ده‌وه‌شێنرێت، به‌ڵام گۆڤاری پۆله‌تیكۆی ئه‌مه‌ریكی بڵاوی كردووه‌ته‌وه، كه چاوه‌ڕوان ده‌كرێ له كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه هێرش بكرێته سه‌ر ئێران و ته‌نیا وێستگه‌كانی ئه‌تۆمی و بنكه‌كانی دروستكردن و هه‌ڵگرتنی مووشه‌كی بالیستیك بكرێنه ئامانج، دوو
سه‌رچاوه‌ی ئاگه‌دار له پلانی ئه‌مه‌ریكا بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئێران ئه‌م زانیاریانه‌یان ڕاگه‌یاندووه، به‌ڵام به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریكا ڕۆژی هه‌ینی ڕابردوو زانیاری تریان دركاند.
به گوێره‌ی قسه‌ی به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریكا، سه‌رجه‌م هێزه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ده‌توانرێ له ناوه‌ڕاستی مانگی داهاتوو ئادار/مارس له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كۆ بكرێنه‌وه و ئاماده بكرێن، هه‌رچه‌نده ئێسته ژماره‌یه‌كی زۆری فڕۆكه‌ی جه‌نگی و 17 كه‌شتی جه‌نگی ئه‌مه‌ریكی له ناوچه‌كه بوونیان هه‌یه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هێرشی سه‌رتاسه‌ری واته له وشكایی و ده‌ریا و ئاسمانه‌وه بكرێته سه‌ر ئێران، ئه‌وا تا ناوه‌ڕاستی مانگی داهاتوو هێزه وشكاییه‌كان ناگه‌نه ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، به‌ڵام زۆرێك له شاره‌زایان له‌و بڕوایه‌دان كه هێرشه‌كه ئاسمانی و مووشه‌كی ده‌بێ كه له ڕێی كه‌شتییه‌كانه‌وه ئاراسته‌ی ئێران ده‌كرێن.
دووباره دیداری واشنتن و ته‌لئه‌بیب
له ماوه‌ی ڕابردوو بنیامین نه‌تانیاهۆی سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل گه‌یشته واشنتن و له‌گه‌ڵ دۆناڵد تره‌مپ تاوتوێی گرژییه‌كان و چۆنیه‌تیی مامه‌ڵه‌كردنیان له‌گه‌ڵ ئێران كرد، وه‌ك هه‌نگاوی سه‌ره‌تا هه‌ردوو لا له‌سه‌ر ئه‌وه ڕێككه‌وتن كه سزا و گه‌مارۆ بخه‌نه سه‌ر هاورده‌ی نه‌وتی ئێران بۆ ده‌ره‌وه و به‌رده‌وامیش بن له توندكردنی سزاكان، ئه‌مه تاوتوێكردنی دواپێشهات بوو له‌لایه‌ن سه‌رۆكی هه‌ردوو وڵاته‌وه، بڕیاره له دوا ڕۆژی ئه‌م مانگه 28ی شوبات/فێبرایه‌ر ماركۆ رۆبیۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه سه‌ردانی ته‌لئه‌بیب بكات و دوا پێشهاته‌كان له‌گه‌ڵ بنیامین نه‌تانیاهۆ تاوتوێ بكات، بۆیه چاوه‌ڕوان ناكرێ تا دوای ئه‌م دیداره‌یش هێرشی سه‌ربازی بكرێته سه‌ر ئێران، چونكه ئه‌مه‌ریكا و ئیسرائیلی به هه‌ماهه‌نگی و به‌یه‌كه‌وه ده‌یانه‌وێ هێرشه سه‌ربازییه‌كه ئه‌نجام بده‌ن.
وڵاتان داوای ده‌رچوونی هاووڵاتییان ده‌كه‌ن
چه‌ندان وڵاتی ئه‌وروپی هۆشداری به په‌له‌یان بڵاوكرده‌وه و داوا و تكا له
هاووڵاتییان ده‌كه‌ن كه به په‌له ئێران جێبهێڵن و چیتر ئه‌و وڵاته كه له لووتكه‌ی ته‌نگژه‌دایه له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا بۆ هاووڵاتییانیان سه‌لامه‌ت نییه، پێشتر هه‌ریه‌ك له پۆڵه‌ند و سوید و ئه‌ڵمانیا و سڕبیا به فه‌رمی له ڕێی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه و حكوومه‌ته‌كانیانه‌وه داوایان له هاووڵاتییانی خۆیان كرد كه ئێران جێبهێڵن.
له‌وباره‌وه وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی سڕبیا له ماڵپه‌ڕی خۆی ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه و نووسیویه‌تی، دۆخی ته‌ناهی له ئێران ڕوو له تێكچونه، بۆیه داوا له هاووڵاتیانمان له‌و وڵاته ده‌كه‌ین كه به خێرایی ئێران جێبهێڵن، له‌لایه‌كی تره‌وه ماریا مالمه‌ر ستینه‌رگارد وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سوید به‌هه‌مانشێوه داوای كرد كه ئه‌و هاووڵاتییه سویدیانه‌ی ئێسته له ئێران ده‌سبه‌جێ و ڕاسته‌وخۆ ئێران جێبهێڵن، ئه‌مه‌یش له‌میانه‌ی په‌یامێكی له تۆڕی ئێكس له ڕۆژانی ڕابردوو بڵاوی كرده‌وه. به‌هه‌مانشێوه دۆناڵد تۆسكی سه‌رۆك وه‌زیرانی پۆڵه‌ندا تكای له پۆڵه‌ندییه‌كان كرد كه له ئێرانن بگه‌ڕێنه‌وه و له‌و وڵاته مه‌مێنن. وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیایش به‌هه‌مانشێوه له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ئامۆژگاری ئه‌ڵمانییه‌كانی كرد كه ئێسته له ئێرانن به زوویی له‌و وڵاته بچنه ده‌ره‌وه.
دوو ئه‌گه‌ر و دوو كاتی جیاواز
له ئه‌گه‌ری ڕێككه‌وتنی ئێران و ئه‌مه‌ریكا له‌سه‌ر به‌رنامه‌ی ناوكی ئه‌و وڵاته، كه پێشتر تره‌مپ ئاماژه‌ی بۆ كرد، كه ئاماده‌ن قبووڵی ئه‌وه بكه‌ن كه ئێران به‌شێوه‌ی سیمبۆلی واته ته‌نیا وه‌ك ناو و بڕێكی زۆر كه‌م یۆرانیۆم بپیتێنێت، له‌وكاته چاوه‌ڕوان ده‌كرێ كه هێرشێكی ڕووكه‌شی بكرێته‌سه‌ر ئێران و هاوشێوه‌ی جه‌نگی 12 ڕۆژه‌ی ساڵی ڕابردوو هێرشێكی گه‌وره و كاریگه‌ر نه‌بێت، كه كۆتایی به ڕژێمی ئیسلامی ئێران بهێنێت، كه پێشبینی ده‌كرێ هه‌ر ئه‌م بژاره‌یان له واقیعدا جێبه‌جێ بكرێت، چونكه تره‌مپ له سه‌روبه‌ندی هه‌ڵبژاردنی نیوه‌یی ئه‌مه‌ریكادایه و نایه‌وێ ملیاران دۆلار له جه‌نگی دژ به ئێران خه‌رج بكات.
ئه‌گه‌رێكی تر كه ڕوودانی به جۆرێك له جۆره‌كان به‌هۆی دۆخی ناوخۆی ئه‌مه‌ریكاوه به دوور ده‌زانرێت، هێرشی سه‌رتاسه‌ریی ئه‌مه‌ریكایه بۆ سه‌ر ئێران له ڕێی وشكایی و ده‌ریایی و ئاسمانییه‌وه، كه ئه‌مه‌یش كاتی زیاتری پێویسته بۆ ته‌واوكردنی ئاماده‌كارییه‌كان، له دوای ناوه‌ڕاستی مانگی داهاتوو ئادار/مارس سه‌رجه‌م هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ده‌توانرێ له‌و ناوچه‌یه چڕ بكرێنه‌وه و ئاماده بكرێن.