دۆناڵد تره‌مپی سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا دوێنێ سێشه‌م به كاتی ئه‌مه‌ریكا گوتاری ساڵانه‌ی خۆی له كۆنگرێس پێشكه‌ش كرد و ژماره‌ی
پێوانه‌یی له درێژترین گوتار شكاند، دوای ئه‌وه‌ی پێش بیل كلینتنی دایه‌وه كه له ساڵی 2000 له‌میانه‌ی گوتاری ساڵانه‌ی له‌به‌رده‌م كۆنگرێس سه‌عاتێك و 20 خوله‌ك قسه‌ی كرد، به‌ڵام تره‌مپ ئه‌وه‌ی تێپه‌ڕاند و كاته‌كه‌ی گه‌یانده سه‌عاتێك و 40 خوله‌ك. ته‌وه‌ری قسه‌كانیشی، ئابووری و هه‌ڵئاوسان و ئێران و كۆچ و كۆچبه‌ران و هۆشبه‌ره‌كانی له‌خۆگرتبوو.
له‌میانه‌ی گوتاری ساڵانه‌یدا له‌باره‌ی دۆخی یه‌كگرتووی وڵات تره‌مپ گوتی، ئێسته سه‌رده‌می زێڕینی ئه‌مه‌ریكایه و سه‌رده‌می سه‌ركه‌وتنی سه‌رۆكایه‌تی خۆی و پارتی كۆمارییه‌كانه، له كاتی چوونی بۆ سه‌كۆی گوتاردان، ئه‌ندامانی كۆماری كۆنگرێس هوتافی "ئه‌مه‌ریكا .. ئه‌مه‌ریكا"یان ده‌گوته‌وه، به‌ڵام دیموكراته‌كان به بێده‌نگییه‌وه دانیشتبوون و تره‌میش ده‌یگوت، نه‌ته‌وه‌كه‌مان گه‌ڕایه‌وه بۆ مه‌زنی و باشترین و ده‌وڵه‌مه‌ندترین و به‌هێزترین قه‌واره له جیهان به به‌راورد به هه‌موو كاته‌كانی پێشوو.
ئه‌و په‌یامه گرنگییه‌كی زۆری بۆ تره‌مپ هه‌بوو، دوای ئه‌وه‌ی ڕاپرسییه‌كان پاشه‌كشه‌ی ته‌واوه‌تی جه‌ماوه‌ری تره‌مپیان له نێو خه‌ڵكی ئه‌مه‌ریكا ده‌رخست، دوای ئه‌وه‌ی مه‌ترسی هێرش بۆ سه‌ر ئێران و گرانبوونی زیاتری تێچووی ژیان له ئه‌مه‌ریكا و نزیكبوونه‌وه‌ی واده‌ی هه‌ڵبژاردنی نیوه‌یی كۆنگرێس، هه‌موو ئه‌مانه پێویستیان به ڕوونكردنه‌وه و په‌یام بوو و تره‌مپ ئه‌و ده‌رفه‌ته‌ی بۆ ئه‌و مه‌به‌ستانه به‌كارهێنا.
گوته‌كه‌ی تره‌مپ كه به‌شێوه‌ی ڕاسته‌وخۆ له ته‌له‌ڤزیۆنه‌كانی ئه‌مه‌ریكا په‌خش ده‌كرا، یارمه‌تیده‌رێكی به‌هێز ده‌بێ بۆ گۆڕینی هزر و بۆچوونی ده‌نگده‌ران بۆ هێشتنه‌وه‌ی كۆمارییه‌كان له ده‌سه‌ڵات، به‌ڵام له كاتێكدایه كه دۆخی سیاسی له ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی وڵات قورسه. ئه‌مه‌یش به دووه‌م گوته‌ی تره‌مپ له‌به‌رده‌م كۆنگرێس داده‌نرێ له‌ماوه‌ی 13 مانگی گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ كۆشكی سپی و بوونه‌وه‌ی به سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا.
گرنگترین ئه‌و شتانه‌ی تره‌مپ له گوتاره‌كه‌ی باسی لێوه‌كرد بریتی بوون له گفتوگۆ له‌سه‌ر ئابووری و گوتی، هه‌ڵئاوسان به توندی ڕووی له پاشه‌كشه كردووه، هه‌روه‌ها جۆ بایدنی سه‌رۆكی پێشوو و حزبی دیموكراته‌كانی تۆمه‌تبار كرد به به‌رزكردنه‌وه‌ی نرخی كاڵاكان له ویلایه‌ته جیا جیاكانی ئه‌مه‌ریكا. به‌ڵام ئێمه كۆتاییمان به بێكاری هێنا و هه‌رچه‌نده هه‌ڵئاوسان هه‌بوو، به‌ڵام دۆخه‌كه جێگیره و مووچه‌كان به‌رز كراونه‌ته‌وه، هه‌ڵئاوسانیش گه‌یشتووه‌ته نزمترین ئاست به به‌راورد به پێنج ساڵی ڕابردوو.
تره‌مپ باسی له سه‌ركه‌وتنی حكوومه‌ته‌كه‌ی كرد و گوتی، سه‌ركه‌وتووبووین له دابه‌زاندنی نرخی به‌نزین و كه‌رتی خانووبه‌ره، ئێسته ئه‌مه‌ریكا 80 ملیۆن به‌رمیل نه‌وتی ڤه‌نزوێلای ده‌ست ده‌كه‌وێ و ئه‌و باجه گومرگییه‌یشی سه‌پاندوومانه زۆر باشتره له سه‌پاندنی باج له‌سه‌ر خه‌ڵكی ئه‌مه‌ریكا و بڕیاری دادگه‌ی باڵایشی له به‌رانبه‌ر باجی گومرگی به جێگه‌ی داخ ناوبرد و گوتی، ڕێككه‌وتنیه بازرگانییه‌كانمان ده‌مێننه‌وه و به گوێره‌ی یاسای جێگره‌وه‌ی پشت پێ به‌ستراو و ئه‌زموونكراو ده‌مێننه‌وه.
له به‌شێكی تری قسه‌كانی تره‌مپ به‌ڵێنی كه‌مكردنه‌وه‌ی نرخی ده‌رمان و چاودێری ته‌ندروستی و نرخی وزه و خانوو دا و گوتی، كار ده‌كه‌ین له‌سه‌ر كۆتایهێنان به هه‌ڵئاوسان له نرخی ده‌رمان، ئه‌وه پێشتر له سه‌رده‌می هیچ سه‌رۆكێك ئه‌نجام نه‌دراوه. هاوكات داوای له كۆمپانیا زه‌به‌لاحه‌كانی ته‌كنه‌لۆجیا كرد، كه پێویستی خۆیان وزه بۆ به‌كارخستنی ناوه‌نده‌كانی داتای ژیری ده‌ستكرد ده‌سته‌به‌ر بكه‌ن، دواتر گوتی، ده‌ستمان به جه‌نگێكی گه‌وره له دژی هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندن و گه‌نده‌ڵی له‌ناوخۆی وڵات كردووه و جێگری سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا سه‌رپه‌رشتی ده‌كات.
له‌باره‌ی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كه‌یش دۆناڵد تره‌مپ باسی له پێشڤه‌چوونه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و
ئێران كرد و گوتی، ئێمه دانوستاندنیان له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ین و ئه‌وانیش ده‌یانه‌وێ بگه‌ین به ڕێككه‌وتن، به‌ڵام نامانه‌وێ قسه‌كانمان به نهێنی بن و بۆ هه‌میشه ئێران نابێ ببێت به خاوه‌نی چه‌كی ئه‌تۆم. باشترین چاره‌سه‌ر بۆ ئه‌و كێشه‌یه له ڕێی دیپلۆماسییه، به‌ڵام تاكه شێكی دڵنیاكه‌ره‌وه هه‌یه و پێویسته ئێران به ڕوونی ئه‌وه بزانێت، كه به هیچ شێوه‌یه‌ك ڕێ به وڵاتێك ناده‌ین كه پشتیوانی تیرۆر بێ له جیهان و ببێت به خاوه‌نی چه‌كی ئه‌تۆمی.
له به‌شێكی تری قسه‌كانی تره‌مپ گوتی، ئێران ده‌یه‌وێ مووشه‌كه‌كانی به جۆرێك په‌ره پێ بدات كه بتوانێ بیانگرێته ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، ئه‌و ته‌كنه‌لۆجیایه‌یش ژماره‌یه‌كی زۆر كه‌می وڵاتان هه‌یانه و ده‌یزانن، ئێسته به كرده‌یی په‌ره‌یان به مووشه‌ك داوه كه هه‌ڕه‌شه له ئه‌وروپا و بنكه سه‌ربازییه‌كانمان له ده‌ره‌وه ده‌كات و ده‌یانه‌وێ له داهاتوویه‌كی نزیك مووشه‌كێكی تری درێژ مه‌وا دروست بكه‌ن كه توانای هه‌بێ بگاته ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا.
له ته‌وه‌رێكی تردا تره‌مپ باسی
كۆچ و كۆچبه‌رانی كرد و گوتی، ئێسته ده‌روازه‌كان و سنووره‌كانی وڵاتمان زۆر ئاسایش و تۆكمه‌یه و ژماره‌ی كۆچبه‌رانی ناشه‌رعی له نۆ مانگی ڕابردوو سفره، ڕێ به‌وانه ده‌ده‌ین كه پابه‌ندی یاساكان ده‌بن بێنه وڵاته‌كه‌مان، هاوكات ڕێژه‌ی تاوانیش به جۆرێك كه‌مبووه‌ته‌وه كه ژماره‌ی پێوانه‌یی شكاندووه و دزه‌پێكردنی هه‌نارده‌كردنی هۆشبه‌ر ڤه‌نتانیلی بكوژ له سنووره‌كانه‌وه بۆ ناوه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا به ڕێژه‌ی 56% له ساڵێكدا كه‌می كردووه.