دوای پێنج ڕۆژ له ده‌ستپێكردنی هه‌ڵمه‌تی سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكا و ئیسرائیل بۆ سه‌ر ئێران، تا ئێسته ڕژێمی ئێران نه‌كه‌وتووه، به‌ڵام وا ده‌رناكه‌وێ وه‌ك پێش بۆردمانكردن و كوشتنی ڕێبه‌ری پێشوو عه‌لی خامنه‌ییه. چاره‌نووسی جه‌نگه‌كه ئێران به‌ره‌و كوێ ده‌بات؟ سێ سیناریۆ ده‌ریده‌خه‌ن كه چۆن شه‌ڕی نێوان ئه‌مه‌ریكا و ئیسرائیل له‌گه‌ڵ ئێران كۆتایی دێت.
سه‌ره‌ڕای كوشتنی كه‌سی ژماره یه‌ك له ده‌سه‌ڵاتی ئێران، كه بووه‌ته هۆی دروستبوونی بۆشاییه‌كی سیاسی و سیمبۆلی له وڵاته‌كه، به‌ڵام ئه‌وه تا ئێسته نه‌بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی سیسته‌می سیاسی ئێران خۆكارانه بڕۆخێ، وا دیاره كه به جۆرێك ئه‌و سیسته‌مه سیاسییه ئاڵۆزه داڕێژراوه كه سیسته‌مه‌كه به‌رگه‌ی فشار و شۆكه‌كان بگرێ، ئه‌مه‌یش له ڕێی دروستكردنی چینی یه‌ك له دوای یه‌كی ئه‌منی و سه‌ربازی و بیرۆكراتی و شه‌رعیه‌ت و ئاینداری.
ئه‌وه زۆر ڕاست و ورد نه‌بوو، كه گریمانه ده‌كرا به كوشتنی خامنه‌یی به خێرایی ڕژێمی ئیسلامی ئێران بكه‌وێ و كۆتایی بێت، به‌ڵكوو ئێسته سه‌لماوه كه سیسته‌می سیاسی ئێران توانای به‌رگه‌گرتنی گرفته گه‌وره‌كانی هه‌یه بێ سڵكردنه‌وه و په‌شیمان بوونه‌وه.
باشترین به‌ڵگه‌یش بۆ ئه‌وه بریتییه له پێكهێنانی ئه‌نجوومه‌نی به‌ڕێوه‌بردنی ده‌سه‌ڵات له نێوان سه‌ركۆمار و سه‌رۆكی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری و نوێنه‌ری ئه‌نجوومه‌نی داڕشتنه‌وه‌ی ده‌ستوور دابه‌شكرا و ئه‌وان به‌شێوه‌یه‌كی كاتی ڕۆڵ و پێگه‌ی رێبه‌ر به‌ڕێوه ده‌به‌ن. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی هه‌وڵی ئه‌مه‌ریكا به‌رده‌وامه له به ئامانجگرتنی دانیشتنه‌كان بۆ یه‌كلاكردنه‌وه و هه‌ڵبژاردنی كه‌سێك بۆ ڕێبه‌ری نوێی ئیسلامی ئێران.
میدیاكان گواستیانه‌وه كه دوێنێ سێشه‌م باره‌گه‌ی كۆبوونه‌وه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی شاره‌زایان سه‌ركرایه‌تی كرده ئامانج، كه ئه‌و ئه‌نجوومه‌نه به‌گوێره‌ی ده‌ستووه‌ره‌وه سه‌رپشككراون به دامه‌زراندنی كه‌سێكی تر له شوێنی خامنه‌یی.
ئه‌و بۆردمانه سه‌لمێنه‌ری ئه‌وه‌یه كه ئه‌گه‌ر هێرشه‌كه سه‌ركه‌وتوویش نه‌بوونبێت، به‌ڵام ترس و دڵه‌ڕاوكیی لای سه‌رانی
ئێران دروست كردووه و پرسیاری ئه‌وه‌ی هێناوه‌ته پێش، كه چۆن ئێران بتوانێ ڕێبه‌رێكی نوێ له‌و ژینگه‌یه هه‌ڵبژێڕێت،كه ئه‌و هۆڵه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی تێدا ده‌كه‌ن، به ئامانج بگیرێت و هه‌وڵی له‌ناوبردنی هه‌موو ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی شاره‌زایان و كه‌سانی نزیك له شوێنی كۆبوونه‌وه‌كه بدرێت. لێره‌وه پرسیار و گومان دروست ده‌بێت، نه‌ك ته‌نیا له نێوان ڕه‌وته سیاسییه جیاكان به‌ڵكوو له نێو گرووپه ته‌ناهییه‌كانی نێو ده‌سه‌ڵاتیش له‌باره‌ی كاری له پێشینه و خۆیه‌كلاكردنه‌وه به دانانی كه‌سێكی تر وه‌ك ڕێبه‌ری ئێران یان تۆڵه‌كردنه‌وه له ئێران و كڕینی كات و كردنه‌وه‌ی ده‌رگه‌ی دانوستاندنی سنوودار.
ئێران هاوشێوه‌ی ڤه‌نزوێلا نییه كه سه‌رۆك بێ جێگره‌وه و سیسته‌م ناڕێكخراو بێت، به پێچه‌وانه‌وه دۆخی ئێران جیاوازه و توانای خۆڕاگرتنی هه‌یه، فه‌رزین نه‌دیمی توێژه‌ر له په‌یمانگه‌ی واشنتن بۆ "شه‌رق ئه‌وست" ده‌ڵێ، سروشتی بژاره‌كانی ئه‌مه‌ریكا بریتییه له كۆكردنه‌وه‌ی سه‌رباز و هه‌ڵمه‌تی توندتری سه‌ربازی و ئه‌نجامدانی بۆردمانی سنووردار و چڕ و هه‌ڵمه‌تی بۆمبابارانكردن ئه‌نجام بدات، كه ئه‌مه‌یش شه‌ڕێكی ته‌واو و دوور و درێژی لێ ده‌كه‌وێته‌وه.
جه‌نگی ئێسته كه پێی ناوه‌ته پێنجه‌م ڕۆژه‌وه و ڕووی له فره‌وانبوونه، هه‌رچه‌ند ئێران به‌رده‌وام بێ له وه‌ڵامدانه‌وه، واقیعی هه‌ڵمه‌تی سنووردار بوونی نامێنێت، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر به‌شێوه‌ی كاتیش بوونی هه‌بێت و بێ به‌شداربوونی هێزی وشكایی.
له گۆشه‌ی سه‌ربازیی و سیاسییه‌وه وا ده‌رده‌كه‌وێ كه پلانی ئه‌مه‌ریكا نزیكه له جه‌نگی فره قۆناغ، قۆناغی یه‌كه‌م تێكشكاندنی به‌رگری ئێران و سه‌لماندنی باڵاده‌ستی ئه‌مه‌ریكا به‌سه‌ر ئاسمان و هێزه‌كانی ئێران، دواتر فره‌وانكردنی بنكه‌ی ئامانجه‌كان به ئاراسته‌ی ژێرخانی مووشه‌كی و ده‌ریایی و ناوه‌نده‌كانی سه‌ركرده‌كان و كۆنتڕۆڵكردنیان و دواجار گه‌یشتن به قۆناغه قورسه‌كه ده‌بێت، كه ماركۆ رۆبیۆی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا ئاماژه‌یه‌كی پێدا و گوتی، گورزه كه‌مه‌رشكێنه‌كان تا ئێسته نه‌گه‌یشتوونه‌ته ئێران، هاوكات ئاماژه به به‌رده‌وامی بۆ ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك شه‌ڕ له دژی ئێران باسی لێوه‌ده‌كرێ.
دوای پێنج ڕۆژ جه‌نگه‌كه به‌ره‌و كوێ ده‌چێت، به گوێره‌ی لێكدانه‌وه‌كان سێ ڕێڕه‌وی واقیعی بۆ ده‌رئه‌نجامی جه‌نگه‌كه باسی لێوه ده‌كرێت، یه‌كه‌میان: ڕازیبوونی ئێرانه به ڕێككه‌وتنی ئه‌تۆمی له ژێر هه‌ڕه‌شه‌ی ئاگر و ئاسن، كاتێك شه‌ڕ به‌رده‌وام بوو و سه‌رانی ئێران گۆڕانكارییان به‌سه‌ردا بێ و په‌شیمان ببنه‌وه له كه‌لـله‌ڕه‌قی و ئاماده بن بۆ ڕازیبوون به ته‌واوی مه‌رجه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و گه‌یشتن به ڕێككه‌وتن.
دووه‌میان: خۆخواردنه‌وه له‌ناوخۆ، گه‌ر گرێبه‌ستێكی خێرا نه‌بێت و بۆردمانه‌كان به‌رده‌وام بن له به ئامانجگرتنی سه‌ركرده‌كان و دامه‌زراوه هه‌ستیاره‌كان، ئه‌مه ده‌بێته هۆی له‌تبوونی ناوخۆی له نێوان ناوه‌نده‌كانی كێبه‌ركێكردن له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات، سه‌ربازی و ته‌ناهی و ئه‌منی، ئه‌مه نابێته هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌یه‌كی خێرا، به‌ڵكوو به‌شێوه‌یه‌كی له‌سه‌رخۆ ڕژێم ده‌توێته‌وه.
سێیه‌م سیناریۆ: جه‌نگه‌كه بۆ جه‌نگێكی هه‌رێمی درێژ ده‌بێته‌وه، ڕژێم سه‌ركه‌وتوو ده‌بێ، له زیادكردنی گۆڕه‌پانی تری شه‌ڕ له ناوچه‌كه، به‌وهۆیه‌وه خوێن له ناوچه‌كه ده‌چۆڕێ و وزه و كه‌شتیوانی قۆرخ ده‌كرێن له‌لایه‌ن تارانه‌وه و گه‌مارۆی ئه‌و وڵاتانه ده‌درێ كه بنكه‌ی سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكیان لێیه، ئه‌مه‌یش فشارێكی نێوده‌وڵه‌تی دروست ده‌كات، بۆ ئه‌وه‌ی ئاگربه‌ست له نێوان هه‌ردوولا ڕابگه‌یه‌نرێت.