لێهاتوویی حوكمڕانی لەكاتی تەنگژەدا.. مەسروور بارزانی چۆن دڵنیایی دا خەڵك؟

:: PM:04:26:04/03/2026 ‌
لە كاتێكدا ئاسمانی هەرێمی كوردستان و بەتایبەت هەولێر، پڕە لە مووشەك و درۆنی شەڕی نێوان ئێران لەگەڵ ئەمەریكا و ئیسرائیل، بەڵام خەڵكی كوردستان بەشێوەیەكی سەقامگیر و دڵنیابوون ژیان دەكەن. 

لەژێر مووشەكەوە بۆ خزمەتگوزاری
لەپاڵ ئەو شەڕ و ئاڵۆزییانەی كە لە ناوچەكەدا هەیە، هەولێر لە هێرشی مووشەكی بێبەش نەكراوە، كە بەشێكی زۆر لەوانە لەلایەن ئەو گرووپە لە یاسادەرچووانەی عێراقەوە هەڵدەدرێن كە چاویان بە پێشڤەچوون و هەنگاوەكانی كوردستان بۆ ئاوەدانی هەڵنایەت. 

خاڵی سەرەكی بۆ دڵنیابوون و بەردەوامی پێشڤەچوونی كوردستان، مەسروور بارزانی سەرۆك وەزیرانی كوردستانە، كە دوێنی لەناو ئەو گرژییانەی لە ناوچەكەدا هەیە، پڕۆژەی خزمەتگوزاری و نەخۆشخانەیەكی تری بۆ خزمەتی خەڵك لە هەولێر كردەوە. 

بە بۆچوونی شارەزایان، حوكمڕانیی مەسروور بارزانی سەرۆك وەزیرانی كوردستان تەنیا لە یەك ئاراستەدا خۆی نابینێتەوە، بەڵكو لە هەركات و هەر تەنگژەیەكدا بێت خزمەتكردنی خەڵك لەپێشینەی كارەكانی بووە. 

حوكمڕانییەكی چەند ئاراستەیی
ئامانج عەلی خۆشناو چاودێری سیاسی، بۆ "وشە" گوتی، حوكمڕانیی مەسروور بارزانی نموونەییە، چونكە نییە لە دنیادا شەڕ و ئاڵۆزی و درۆن لە ئاسمانی ناوچەكەت بێت، بەڵام سەرۆكی حكوومەت پڕۆژەی خزمەتگوزاری بكاتەوە. 

ڕوونیشی كردەوە، بوونی ئەو و دەركەوتنی بەمجۆرە لەو كاتەدا جۆرێكە لە دڵنیایی بۆ خەڵك، لە كاتێكدا ئەوە لە هەر ناوچەیەكی تر رووی بدابووایە، بە دڵنیاییەوە سەركردەی وڵاتەكە دەرنەدەكەوت.

ئەو پێی وایە، كە حوكمڕانیی مەسروور بارزانی تەنیا یەك ئاراستەی نییە، بەڵكو بە هەموو لایەكدا دەڕوانێت، لەكاتی شەڕ هەنگاوی خێرا دەنێت و لەكاتی تەنگژەی تردا بژارەی گونجاو دەخاتە ڕوو.

هەر دوێنی، مەسروور بارزانی سەرۆك وەزیرانی كوردستان لە ڕێوڕەسمی كردنەوەی نەخۆشخانەكەدا گوتارێكی پێشكەش كرد، بەڵام بە سەرنجدان لە گوتارەكەیدا دەردەكەوێ‌ كە بەتەواوی لە خەمی خەڵكدا بوو بەتایبەتی لە كێشەی مووچە و پچڕانی كاتیی كارەبا و ئەوەی راستەوخۆ پێوەندیی بە ژیانی خەڵكەوە هەیە. 

ژیریی دەستكرد چی دەڵێ‌؟ 
لە ژیریی دەستكردمان پرسی، تێڕوانینت لەسەر ئەوە چییە كە مەسروور بارزانی لەژێر ئاسمانێكی پڕ لە مووشەك و درۆنی وڵاتان، پڕۆژەی خزمەتگوزاری دەكاتەوە؟ لە وەڵامدا گوتی، مەسروور بارزانی سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستانە، لە ماوەی كاركردنی خۆیدا هەوڵی داوە چەند پڕۆژەی خزمەتگوزاری و ئابووری پێش بخات، بە تایبەتی لە كاتێكدا كە هەرێم ڕووبەڕووی مەترسییە ئاسمانییەكان و نائارامی ناوچەیی بووەتەوە.

ئەو دەڵێ‌، نموونەییە لەژێر هەڕەشەی مووشەكی و دۆخی ناوخۆیی عێراق و ناوچەكە، پاراستنی ئاسایشی ناوخۆ و بەردەوامكردنی پڕۆژەكانی وەك ڕێگە، كارەبا، ئاوی خواردنەوە و وەبەرهێنان كارێكی ئاسان نییە.

ژیریی دەستكرد دەڵێ‌، پاراستنی ئاسایش لە دۆخێكی ناوچەیی ئاڵۆز و بەردەوامكردنی كارگێڕی حكوومەت و مووچەدان و هەوڵدان بۆ وەبەرهێنان و پڕۆژەی بنەڕەتی، لێهاتووییە لە دۆخی قورسدا.


وشە - سه‌رخێڵ هاشم