له نێو كۆڵانه‌كانی جادریه و خۆحه‌شاردان له نێو باره‌گه‌ی پزیشكانی سوپای عێراق له بنكه‌ی حه‌بانییه‌ی پارێزگه‌ی ئه‌نباره‌وه دوو چیرۆكمان بۆ ده‌گێڕنه‌وه و ده‌یسه‌لمێنن كه میلیشیا چه‌كداره‌كانی سه‌ر به ئێران له عێراق له ناو ناوچه‌كانی نیشته‌جێبوونی خه‌ڵكی سڤیل و هێزه سه‌ربازییه فه‌رمییه‌كانی عێراق خۆیان حه‌شار ده‌ده‌ن، تا نه‌كرێنه ئامانج و بۆردمان نه‌كرێن، ئه‌مه‌یش پێشهاتێكی مه‌ترسیداره و به‌غدا له به‌رانبه‌ریدا ده‌سته‌وه‌ستانه.
له 25ی ئادار/مارس باره‌گه‌ی به‌شی پزیشكی سوپای
عێراق له بنكه‌ی سه‌ربازی حه‌بانییه له پارێزگه‌ی ئه‌نبار بۆردمان كرا، تا ئێسته ڕوون نه‌بووه‌ته‌وه كه بۆردمانه‌كه ئه‌مه‌ریكی یان ئیسرائیلی بووه، به‌لام له ئه‌نجامدا حه‌وت سه‌ربازی عێراقی كوژران و 13ی تریش برینداربوون، ئه‌مه‌یش یه‌كه‌مجار بوو كه سوپای عێراقی بۆردمان بكرێ و ڕووداوێكی شكۆهێنه‌ر بوو و پرسیاری زۆری به‌دوای خۆیدا هێنا.
ئه‌فسه‌رێك به پله‌ی "عه‌قید" له نێو سوپای عێراق و له پارێزگه‌ی ئه‌نبار له ڕێی ته‌له‌فۆنه‌وه بۆ كه‌ناڵی "ئه‌لحوڕه" ده‌ڵێ، له ئه‌نجامی هێرشێك بۆ سه‌ر باره‌گه‌یه‌كی كه‌تیبه‌كانی حزبوڵا له شارۆكه‌ی قائیمی ئه‌وپه‌ڕی ڕۆژئاوای عێراق چوار چه‌كداری حزبوڵا برینداربوون، برینداره‌كان بۆ به‌شی پزیشكی سوپای عێراق له بنكه‌ی سه‌ربازی حه‌بانییه گوێزرانه‌وه، به‌ڵام نه‌توانرا دووباره ده‌بهرێنه‌وه و به‌مشێوه‌یه‌یش به‌جێبهێلرن، ئێمه دڵنیا بووین له‌وه‌ی كه مانه‌وه‌یان لای سوپا مه‌ترسیمان له‌سه‌ر دروست ده‌كات، بۆیه دواجار مه‌ترسییه‌كه‌یشمان بوو به ڕاست و سوپایش بۆردمانكرا.
زیاتر گوتی، دوای بۆردمانه‌كه ده‌سبه‌جێ برینداره‌كانی كه‌تیبه‌كانی حزبوڵا بۆ نه‌خۆشخانه‌ی ئه‌لمسیب له پارێزگه‌ی بابلی باشووری عێراق گوێزرانه‌وه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی میلیشیاكان ده‌سه‌ڵاتی ڕه‌ها و باڵایان به‌سه‌ر ئه‌و پارێزگه‌یه هه‌یه.
له‌وباره‌وه لیوا ته‌حسین خه‌فاجی جێگری سه‌رۆكی شانه‌ی ڕاگه‌یاندنی ته‌ناهی عێراق ئه‌و زانیارییانه‌ی ڕه‌ت كرده‌وه و گوتی هیچ خۆحه‌شاردانێكی میلیشیاكان له باره‌گه‌كانی سوپای عێراق بوونی نییه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا ئه‌فسه‌ره‌كه‌ی سوپای عێراق و گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكایش ڕه‌تی ده‌كه‌نه‌وه كه سوپا كرا بێته ئامانج و دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه میلیشیاكان له‌و شوێنه‌بوون.
گوته‌بێژێك به ناوی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا بۆ "ئه‌لحوڕه" گوتی، بانگه‌شه‌ی بۆردمانكردنی هێزه فه‌رمییه ته‌ناهییه‌كانی عێراق بێ بنه‌ما و مایه‌پووچه و له‌گه‌ڵ هاوبه‌شایه‌تی و كاری به‌یه‌كه‌وه‌ی چه‌ندان ساڵ له دۆستایه‌تی و هاریكاری نێوان هێزه‌كانی هه‌ردوو وڵات یه‌كناگرێته‌وه و به ته‌واوی دوور له ڕاستییه‌وه.
زیاتر گوتی، له چه‌ند هه‌فته‌ی ڕابردوو ده‌یانجار داوامان له ده‌سه‌ڵاتی عێراق كردووه كه شوێنی بنكه و باره‌گه‌كانی هێزه فه‌رمییه‌كانی عێراقمان بۆ ڕه‌وانه بكات، بۆ ئه‌وه‌ی هێزه فه‌رمییه‌كان به سه‌لامه‌تی بمێننه‌وه، چونكه ئه‌وان به هیچ شێوه‌یه‌ك هێرشیان نه‌كردووه‌ته سه‌ر ئه‌مه‌ریكا و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی، به‌ڵام حكوومه‌تی عێراق به‌ده‌م داواكه‌مان نه‌هات و هیچ زانیارییه‌كی له‌وباره‌وه پێنه‌داوین.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه هاوبه‌شه‌كانی سوپای عێراق بۆ یه‌كه‌مجار سێشه‌می ڕابردوو كردنه ئامانجی بنكه‌یه‌كی حه‌شدی شه‌عبی له ئه‌نبار و كوشتنی 15 چه‌كداری حه‌شد و فه‌رمانده‌ی ئۆپراسیۆنه‌كانی حه‌شدی له ئه‌نبار ڕاگه‌یاند و هێرشه‌كه‌ی خسته ئه‌ستۆی ئه‌مه‌ریكا و ئیسرائیل. به‌وهۆیه‌وه ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ڕاسپارد كه بانگهێشتی هه‌ڵسوڕێنه‌ری كاروباری باڵوێزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له به‌غدا بكه‌ن له په‌راوێزی هێرشكردنه سه‌ر هێزه سه‌ربازییه‌كانی عێراق له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه.
له‌لایه‌كی تره‌وه له 17ی ئادار/مارس بۆردمان ماڵێكی گه‌ڕه‌كی جادریه‌ی به‌غدای ته‌قانده‌وه و زانیارییه‌كانیش دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه به‌رپرسانی باڵای گرووپه چه‌كداره‌كان و ئێرانییه‌كان له‌و ماڵه بوونیان هه‌بووه، زانیارییه‌كانی ئه‌لحوڕه ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، كه له‌و ماڵه ناوه‌ندی هه‌ماهه‌نگی نێوان سوپای پاسداران و حزبوڵای لبنانی و گرووپه چه‌كداره‌كانی عێراق بوونی هه‌بووه، بۆردمانكردنی ماڵه‌كه‌یش كه‌سانێكی پله‌داری ئێرانی و میلیشیاكانی به ناسناوی ئه‌نساری و باقری و سه‌ركرده‌یه‌كی ئێرانی به ناوی عه‌بدوڵا كه جێگری به‌رپرسی دۆسیه‌ی عێراقه له سوپای پاسداران كوشتووه.
دانیشتووێكی ناوچه‌كه كه ته‌نیا 40 مه‌تر ماڵه‌كه‌ی له‌و خانووه دووره كه بۆردمانكراوه ده‌ڵێ، خانووه‌كه وه‌ك باره‌گه‌یه‌كی ڕاوێژكاری یان نووسینگه‌یه‌كی حزبی بزووتنه‌وه‌یه‌كی چه‌كداری ده‌رده‌كه‌وت و جموجۆڵی نامۆی تێدا بوو و ئۆتۆمبێلی جامڕه‌شیان هه‌بوو و جموجۆڵه‌كانیشیان نائاساییبوون.
ئه‌و دانیشتووه‌ی جادریه ده‌ڵێ، ئێسته له نیگه‌رانییه‌كی زۆرداین، بوونی ئه‌و جۆره چه‌كدار و گرووپانه له نێو ماڵه‌كان و نزیك ماڵباته‌كانمان سه‌لمێنه‌ری ئه‌وه‌یه كه ماڵه‌كانیشمان ده‌بن به قوربانی بۆردمانكردنیان و ده‌بن به ئامانجی سه‌ربازی بێ ئه‌وه‌ی خۆمان پێی بزانین.
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كانی "ئه‌لحوڕه" دوای چوار ڕۆژ به‌رپرسه ئێرانییه‌كه به ناوی عه‌بدوڵا له نه‌خۆشخانه‌كانی به‌غدا چاره‌سه‌ركرا، به‌ڵام دواجار گیانی له ده‌ستدا و له‌گه‌ڵ چوار چه‌كداری تری پاسداران كه له ئه‌نجامی بۆردمانه‌كه كوژران بۆ ئێران گوێزرانه‌وه، ته‌رمه‌كانیان له ڕێی ده‌روازه‌ی "قه‌سر شیرین، كه به ده‌روازه‌ی مونزرییه‌یش ناسراوه گه‌یه‌نرانه‌وه ئێران.
ڕازاو ساڵحی توێژه‌ر له ڕێكخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی و توێژه‌ر له دۆسیه‌ی عێراق له‌م ڕێكخراوه گوتی، به گوێره‌ی یاسای نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر ته‌واوی له‌لایه‌نه چه‌كداره‌كان و ناكۆكییه‌كانی نێو هه‌ر ململانێیه‌ك پێویسته كه ڕێوشوێنی تایبه‌تی خۆیان بگرنه‌به‌ر، بۆ ئه‌وه‌ی كه‌مترین زیان به‌ر خه‌ڵكی مه‌ده‌نی بكه‌وێت، له هه‌موو ئه‌گه‌ر و حاڵه‌تێكیش پێویسته زیانه‌كان بۆ نزمترین ئاست كه‌م بكه‌نه‌وه.
هێمای بۆ ئه‌وه‌یش كرد، به‌هه‌مانشێوه له یاسای نێوده‌وڵه‌تی هاتووه، كه پێویسته له‌سه‌ر لایه‌نه‌كانی نێو ململانێكان خه‌ڵكی سڤیل بۆ خۆ خستنه نێو مه‌ترسی هاننه‌ده‌ن، ئامانجه سه‌ربازییه‌كان له ناوه‌وه یان نزیك ناوچه‌كانی نیشته‌جێبوون جێگیر نه‌كه‌ن.
له 14ی ئادار/مارسیش ماڵێك له ناوچه‌ی ئه‌لعروسات له به‌غدا كرایه ئامانج كه ته‌نیا یه‌ك شه‌قامیان له‌گه‌ڵ ئه‌و شوێنه‌ی تر كه له جادریه بۆردمانكرا دوور بوو، كه له ئه‌نجامی بۆردمانكردنیشی ئه‌مینداری گشتی كه‌تیبه‌كانی حزبوڵای عێراقی ئه‌بو حوسێن ئه‌لحه‌میداوی و كۆمه‌ڵێك چه‌كداری تری كه‌تیبه‌كه به ئامانجگیران. به‌ڵام له بۆردمانه‌كه ڕزگاریان بوو، ئه‌و شوێنه نه باره‌گه‌یان بوو نه نووسینگه بگره ماڵێك له شه‌قامێكی پڕ له دانیشتووی سڤیل بوو و ته‌نانه‌ت خه‌ڵكی كۆڵانه‌كه‌یش نه‌یانده‌زانی ئه‌وه‌ی له نێو خانووه‌كه‌یه كێیه.
به‌كارهێنانی خه‌ڵكی سڤیل و بنكه و باره‌گه‌كانی سوپا له‌لایه‌ن میلیشیاكانی ئێران له عێراق بۆ خۆ ڕزگاركردن له بۆردمانه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و ئیسرائیل مه‌ترسییه‌كی گه‌وره‌ی ته‌ناهییه بۆ سه‌ر خه‌ڵكی سڤیل و سه‌ربازانی فه‌رمی سوپای عێراق و پێویسته حكوومه‌ت به ڕژدی كار بۆ ده‌ركردن و دوورخستنه‌وه‌ی میلیشیاكان له ناو ماڵان و بنكه و باره‌گه سه‌ربازییه‌كانی عێراق بكه‌ن.