لەگەڵ چوونە ناو مانگی دووەمی هێرشی ئیسرائیل و ئەمەریكا بۆ سەر
ئێران، تەلئەبیب بۆردمانەكانی بۆ سەر دامەزراوە پیشەسازییە ستراتیجییەكانی ئێران چڕ كردووەتەوە، ئەمەیش بە ئامانجی پەستانی ئابوورییە لەسەر خەڵكی سڤیل، بەو ئامانجەی بەهۆی خراپی دۆخی ئابوورییەوە دژی ڕژێم هەڵبستن و داوای لەناوبردنی سیستمی دەسەڵات لە وڵاتەكە بكەن.
ڕۆژی پێنجشەم و هەینی ڕابردوو هەریەك لە دامەزراوە سەرەكییەكانی بەرهەمهێنانی ئاسن و پۆڵا و چەندان ناوچەی تری پیشەسازی، لەلایەن فڕۆكە جەنگییەكانی ئیسرائیلەوە بۆردمان كران، ئەمەیش بەلای ئێرانەوە هەنگاوێكی زۆر مەترسیدارە و بەرپرسانی ئێرانیش دەڵێن، ئەم بۆردمانانەی ئیسرائیل جەنگەكە دەخاتە قۆناغێكی ترەوە.
بە ئامانجگرتنی پیشەسازییە مامناوەندییەكانی سوودبەخش بۆ لایەنی سەربازی و مەدەنی، شێوازێكی جەنگی كۆنە و پێشتر لە جەنگی دووەمی جیهانی بەكار هێنرا، بۆ كەمكردنەوەی توانای بەرهەمهێنانی دوژمن، ئەمە نەك هەر تەنیا دوژمنی لاواز كرد، بگرە باری سەرشانی خەڵكی سڤیلیشی قورس كرد و بە تەواوی نیگەران و تووڕەی دەكردن، چونكه ئهو كارگه و دامهزراوانه له نزیك شوێنی نیشتهجێبوونی خهڵك و ژمارهیهكی یهكجار زۆری خهڵكی سڤیلیش تێیدا كار دهكهن، به ئامانگرتنیان واته كوشتنی ههزاران كرێكار كه له نێو ئهو كارگانه كار دهكهن.
لە مانگی شوبات/فێبرایەری 1943 ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا، كارگەی دورستكردنی تۆپەڵی ئاسنینی لە شاری سڤاینفۆرتی ئەڵمانی بۆردمان كرد، ئەمەیش لەمیانەی پلانێكی وڵاتانی هاوپەیمان بوو بۆ وێرانكردنی تەواوەتی پیشەسازیی سەربازیی ئەڵمانی، تۆپەڵی ئاسنین بەشداری لە پیشەسازی دروستكردنی تانك و فڕۆكە و بزوێنەر و پیشەسازییە مەدەنییەكانی تر دەكات، هەرچەند زیاتر ئەو كارگانە بكرێنە ئامانج، پیشەسازی سەربازی ئەو وڵاتە بەشێوەیەكی كلاسیكی جەنگ زووتر وێران دەكرێن و توانای بەرهەمهێنان بە تەواوی كەم دەبێتەوە، بەڵام ئەم ستراتیجە باجێكی قورس بەسەر خەڵكی سڤیل دەسەپێنێت.
ئیسرائیل هەردوو كارگەی پۆڵای خوزستان لە ئەهواز و كارگەی پۆڵای موبارەكە لە ئەسفەهان بۆردمان كرد، كە دووەمیان بە گەورەترین كارگەی دروستكردنی پۆڵا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەژمار دەكرێ و ڕۆڵێكی یەكجار گەورە لە پیشەسازیی ئێران دەگێڕێت. ئەمە سێیەم جارە كە ئیسرائیل ئامانجی مەدەنی لە ئێران دەپێكێت، پێشتر كێڵگەی غازی فارسی باشووری بۆردمان كرد، هۆكارەكەیشی بۆ ئەوە گەڕاندەوە كە داهاتەكەی دەچێتە گیرفانی سوپای پاسدارانەوە.
هاوكات وێنەی مانگە دەستكردەكان ئەوەیان دەرخست، ئیسرائیل بۆردمانی كارگەی دروستكردنی ڕیشاڵی كاربۆنیشی لە ناوچەی پیشەسازی لیا لە باشووری پارێزگەی قەزوینیشی كردووە، پێش بۆردمانكردنیشی ئیسرائیل داوای كرد بە تەواوی چۆڵی بكەن.
ڕیشاڵی كاربۆن پێكهاتەیەكی گرنگ و سەرەكی دروستكردنی پەیكەری درۆنی ئێرانییە، بەمشێوەیە پەیكەرێكی كێش سووك بە تێچوویەكی كەم دروست دەكرێت، ئەمەیش تایبەتمەندییەكی ئابووری كە بریتییە لە كەمی تێچوون بەو دووری مەودای فڕین، ئەمەیش مانای ئەوەیە كە بە كەمترین تێچوونی فڕۆكەی جەنگی و مووشەكی كرۆز درۆن لە ئێران بەرهەم دەهێنرێت.
بەهۆی بۆردمانكردنی كەرتی پیشەسازی و ئابووری، ئێران هاتە دەنگ و دووپاتی كردەوە، جەنگ پێی ناوەتە قۆناغێكی نوێوە و شوێنە ئابووری و پیشەسازییەكانی ئیسرائیل بەهەمانشێوە بە ئامانج دەگرن، هەرچەند ئەو كاریگەر و دامەزراوە پیشەسازییانە لە نزیك شوێنی نیشتەجێبوونی خەڵكیشەوە بن.
ههرچهنده ئهو ستراتیجه كۆنهو بۆ سهردهمی جهنگی دووهمی جیهانی دهگهڕێتهوه، ئهوكاتیش دوای بۆردمانكردنی كارگهكانی بهرههمهێنانی ئاسن و پۆڵا وا تێگهیشتن كه دوای ئهمه ئیتر تواناكانی ڕژێمی نازییهكان له ئهڵمانیا لهناو دهچێت، بهڵام لهوهدا ههڵهبوون و ئهڵمانیای سهردهمی نازی بهمه لهناو نهچوو و بگره بهردهوام بوو له جهنگ تا سێ ساڵ دوای ئهم بۆردمانانهیش.