تۆماس فریدمان: تره‌مپ پیاوێكه‌ له‌ به‌رگی منداڵ و دوو بژاره‌ی ده‌رچوون له‌ جه‌نگ هه‌ن

:: AM:11:39:01/04/2026 ‌
تۆماس فریدمان نووسەری دیاری ئەمەریكی لە وتارێكی كه‌ لە ڕۆژنامەی نیویۆرك تایمز بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، بە توندی هێرش دەكاتە سەر دۆناڵد ترەمپی سەرۆكی ئەمەریكا و دەڵێ، لەگەڵ نەتانیاهۆ جەنگیان لە دژی ئێران بەرپا كرد، بە پشتبەستن لەسەر ئەو بیركردنەوەی كە بە خێرایی و ئاسانی دەتوانن كۆتایی بە ڕژێمی ئێران بهێنن، بەڵام ئێستە ئاگرێكیان هەڵكردووە كە هەردووكیان توانای كوژاندنەوەیان نییە.

ئاماژەی دا، دنیا ئێستە لێكەوتە كارەساتبارەكانی ئەو بڕیارەی ترەمپ بە دەستوەردانی سەربازی لە دژی ئێران دەبینێت و سەرۆكی ئەمەریكا بە پیاوێكی "سووك و ناجێگیر، هاوشێوەی منداڵێك لە بەرگی پیاوێك دەبینێ، كە یاری بە دەنگی شقارتە بكات، بەهێزترین سوپای دنیای خستووەتە ژوورێكی پڕ لە گازی خنكێنەر".

شكستی گەوهەری حكوومەتی ترەمپ بریتییە لە هەڵگیرساندنی جەنگ دژی ئێران، بریتی بوو  لە بەكەم سەیركردنی تواناكان و خۆڕاگریی سەركردەكانی ئێران، ئەوان گریمانەی ئەوەیان كردبوو كە بە گورزی ئاسمانی دەتوانن ڕژێمی ئێران ملكەچ بكەن.

ڕژێمی ئێران هێزی نەرمی سەربازیی خۆی دەرخست، بەمەیش تەنیا زیانی بە ئیسرائیل و هاوپەیمانەكانی ئەمەریكا لە ناوچەكە نەگەیاند، بەڵكو كۆنترۆڵی گەرووی هورمزیشی كرد كە شادەماری وزەیە لە دنیا و كاریگەریی سەر خراپی بەوهۆیەوە لەسەر ئابووری دنیا دروست كردووە.

ترەمپ ئێستە لە هەڵوێستێكی شەرمەزاركەردایە و لە لێدوانەكانی باس لە كۆتایی ململانێكان و یەكلاكردنەوەی جەنگ دەكات، جیا لەوەیش ستراتیجێكی روونی بۆ كردنەوەی گەرووی هورمز نییە، جیا لە چەند بژاردەیەك، هیچی تری لە بەردەم نەماوەتەوە، یەكێك لەوانەیش هەڕەشەی بەردەوامیەتی لە بۆردمانكردن و وێرانكردنی ژێرخانی وزە و مەدەنی ئێرانی.

فریدمان پرۆسەی دروستكردنی بڕیار لە ئیدارەی ترەمپ بە سەرلێشێواوی و ناڕێكخراو ناو دەبات و دەڵێ، لەو ژینگەیەی كە ترەمپ خوڵقاندوویەتی و كۆمەڵیك وەزیری لەسەر بنەمای وەلائـ و سۆز بۆ خۆی، لەبری لێهاتوویی دەستووری بە پشتیوانی زۆرینەی كۆمارییەكان لە كۆنگرێس كە ئەو دەرفەتەی وەك چەكێكی بانكی سپی داوەتە دەستی ترەمپ.

لە بەشێكی تری قسەكانی تۆماس فریدمان دەڵێ، وەزیری جەنگ پیت هیگسەس، دانانی لەو پۆستە واتە هەڵگیرسانی كڵپەی مەترسی، هۆشداریی دا كە دانیشتنەكانی نوێژكردن سەرانی ئەمەریكا لە بارەگای وەزارەتی جەنگ "پنتاگۆن" وایكرد كە ململانێی جیۆپۆلەتیكی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بۆ ململانێی ئاینی بگۆڕێت. سەرۆك ترەمپ ئێرانی گۆڕینی بۆ كێشەیەكی زۆر پیس، لە كاتێكدا پێشتر تەنیا كێشەیەكی پیس بوو، سەرۆكی پێشووی ئەمەریكا باراك ئۆباما بە گەیشتن بە ڕێككەوتن لەگەڵ ئێران لە 2015 مامەڵەی لەگەڵ ئەو كێشە پیسە كرد، ئەمەیش لە بەرژەوەندیی ئاسایشی ئەمەریكا بوو كە ڕێگە لە ئێران بگرێ ببێت بە خاوەنی چەكی ئەتۆمی.

لە بەرانبەر ترەمپ لە ویلایەتی یەكەمی بڕیاری كشانەوەی ئەمەریكای لە ناو ڕێككەوتنەكە لە ساڵی 2018 دا، بێ ئەوەی ستراتیجێكی جێگرەوەی ئەو ڕێككەوتنەی هەبێت، ئێستەیش كە جەنگی دژی ئێران ڕاگەیاندووە، كێشەكەی هێندەی تر قووڵ كردووەتەوە.

لەبارەی پلانە 15 خاڵییەكەی ترەمپ كە ئاراستەی ئێرانی كردووە بۆ دەستكردن بە گفتوگۆ، فریدمان گوتی، ئەو پلانە ئاڵۆز و مایەی گاڵتەجاڕییە، دەرچەی ئەمەریكا بۆ كۆتاهێنان لەم جەنگە خۆی لە دوو خاڵ دەبینێتەوە، یەكەمیان بریتییە لە جێبەجكردنی ئەوەی ئێران دەیەوێت، ئەویش مانەوەی ڕژێمە لەسەر حوكم، دووەمیشیان بریتییە لە ئەوەی ئەمەریكا و ئیسرائیل دەیانەوێ كە بریتییە لە ڕێگریكردن لە ئێران لەوەی ببێت بە خاوەنی چەكی ئەتۆمی.

چارەسەر بریتییە لەوەی ئێران دەسبەرداری 430 كیلۆگرام یۆرانیۆمی پیتێنراو بێ و واشنتنیش دەسبەرداری بیرۆكەی گۆڕینی ڕژێم بێت لە ئێران، ئەمەیش لە ڕێگەی گەرەنتی فەرمی بۆ كۆتاهێنان بە جەنگ و وەستانی بۆردمانكردنی ژێرخانی ئێران، ئێستە ڕژێمی ئێران ئامادەیە دەسبەرداری یۆرانیۆم ببێت لە پێناو مانەوەی خۆیدا.

بەگوێرەی ئەو دوو خاڵە فریدمان پێشبینی وەستانی تەواوی هێرشە دوژمنكارییەكان لە نێوان هەردوولا دەكات، دووبارە گەرووی هورمز بە رووی كەشتیوانی نێودەوڵەتی دەكرێتەوە و بەمشێوەیەیش كۆتایی بە هەڕەشەی دەستوەردانی وشكایی ئەمەریكا لە ئێران دێت.

ڕێككەوتن لەسەر ئەو دوو خاڵە هەزاران كێشە بێ چارەسەر لە ناوچەكە دەهێڵێتەوە، بەڵام تاكە ڕێگەیە كە ڕێ لە هەرەسی ناوچەكە بە تەواوی بگرێت، سەرۆك ترەمپیش زۆر بە بەختە، ئەگەر ئێران بەم دوو مەرجە ڕازی ببێت.

فریدمان بە گاڵتەوە لە قسەكانی ترەمپی ڕوانی كە دەڵێ، بە كوشتنی دەیان سەركردەی ئێرانی توانیویەتی ڕژێم بگۆڕێت، بەڵام سەركردەی تر بە هەمان بیر و ئایدلۆجیا دێنەوە شوێنیان، ئەمەیش تەنیا بە ئامرازێك بۆ هێشتنەوەی ئاوی ڕووخسار لەلایەن ترەمپەوە ناو دەبات، تا لەو ڕێیەوە دانوستاندن لەگەڵ سوپای پاسداران بكات، كە لە ژێر پەردەوە وەك هێزی ڕاستەقینە ئێران بەڕێوە دەبات.


وشە - باز ئه‌حمه‌د