لە گوندێكی بێدەنگ لە باكوری ئەوروپاوە بۆ هێزێك كە دەبێت لە دنیای تەكنەلۆجیادا حیسابی بۆ بكرێت، چیرۆكی مۆبایلەكانی نۆكیا لە گوندی فینلەندی نۆكیا دەستی پێ كرد كە ئێستە بە شاری نۆكیا ناسراوە و دەكەوێتە كەناری ڕووباری نۆكیانڤیرتا.
بە تێپەڕبوونی كات، ناوچەكە لە كۆمەڵگەیەكی بچووكەوە گەشەی كرد و بوو بە ناوەندێكی پیشەسازیی بەرچاو، دوای ئەوەی نۆكیا بووە یەكێك لە ناوە پێشەنگەكانی دنیا لە بواری دروستكردن و تەكنەلۆجیای مۆبایلدا.
نۆكیا لە سەرەتادا وەك كۆمپانیایەكی پیشەسازی لە فینلاند دەستی پێ كردووە، لە كەرتە جیاوازەكانی وەك كاغەز و لاستیك و كێبڵدا كار دەكات، پێش ئەوەی لە كۆتایی سەتەی بیستەمدا سەرنجی خۆی بگوازێتەوە بۆ كەرتی پێوەندی و تەكنەلۆجیا. لە سەرەتای ساڵانی نەوەتەكاندا كۆمپانیاكە زۆر سەرنجی لەسەر پەرەپێدانی مۆبایل بوو، یەكەم ئامێرەكانی خستە بازاڕەوە كە بە سادەیی و مانەوە و ئاسانكاری بەكارهێنانیان تایبەتمەند بوو.
مۆبایلەكانی نۆكیا بە خێرایی ناوبانگێكی بەرفراوانی دنیای بەدەست هێنا، بەتایبەتی بە خستنەبازاڕی مۆدێلی ئایكۆنی وەك ئەوانەی دوگمەی بەهێزیان هەیە و یارییە سادەكانی وەك "مار". لە ماوەی دەیەی یەكەمی هەزارەی نوێدا، نۆكیا بووە كۆمپانیای پێشەنگی مۆبایل لە دنیادا، پێش ئەوەی دواتر ڕووبەڕووی كێبەركێیەكی توند ببێتەوە لە هاتنی مۆبایلە زیرەكەكانی مۆدێرن. سەرەڕای ئەمەش مۆبایلەكانی نۆكیا وەك هێمایەكی گرنگ لە مێژووی پیشەسازیی پێوەندییەكان مایەوە.
لەگەڵ بڵاوبوونەوەی مۆبایلەكان، نۆكیا دەستی بە درەوشاوەیی كرد، لە ساڵی 1994، نۆكیا بووە یەكەم كۆمپانیای مۆبایل لە دنیادا كە زەنگێكی تایبەت بە خۆی خستە بازاڕەوە و تایبەتمەندییەكی سادە بوو. لە هەمان كاتدا شۆڕشگێڕانە بوو لەو كاتەدا، لە ساڵی 1996 كۆمپانیای نۆكیا بەناوبانگترین مۆبایلی خۆی بەناوی نۆكیا 8110 خستە بازاڕەوە كە بەهۆی دەركەوتنی لە فیلمی "The Matrix" لە ساڵی 1999 ناوبانگێكی زۆری بەدەست هێنا. بە دیزاینە كێشراوەكەی و كەڤەری خلیسكێنە، ئەم مۆبایلە نوێنەرایەتی بەرچاوی بۆ پێشەوە دەكرد لە دیزاینی مۆبایلدا.
بەپێی داتای فەرمی كۆمپانیاكە، نۆكیا پێشبینییە داراییەكانی بۆ ساڵی 2026 ڕاگەیاندووە، ئامانجی قازانجی كاركردنی لە نێوان دوو بۆ 5.2 ملیار یۆرۆیە. كۆمپانیاكە ڕای گەیاندووە كە لە ساڵی 2000ەوە 160 ملیار دۆلاری وەبەرهێنانی لە پەرەپێدانی تەكنەلۆجیای پێوەندییەكان كردووە. هەروەها پشتڕاستی كردووەتەوە كە تۆڕەكانی مۆبایلی نۆكیا پشتگیری لە 4.4 ملیار بەشداریكردنی مۆبایل دەكەن، خزمەتگوزاری پێشكەش دەكەن لە 150 وڵاتدا و زیاتر لە 26 هەزار پاتێنتیان هەیە.
كۆمپانیاكە زیاتر دووپاتی لەوە كردەوە كە زیرەكیی دەستكرد (AI) نوێنەرایەتیی گۆڕانكارییەكی پێكهاتەیی درێژخایەن دەكات كە ڕۆڵی تۆڕەكان بەرز دەكاتەوە، لەگەڵ گواستنەوەی تواناكانی AI لە ناوەندەكانی داتا بۆ سیستمی جیهانیی ڕاستەقینە.
نۆكیا ئاماژەی بەوە دا كە تۆڕەكانی داهاتوو پێویستیان بە ئاستی بەرزی كارایی و ئاسایش و متمانەپێكردن دەبێت بۆ پشتگیریكردنی بەرنامە جۆراوجۆرەكان، لە مۆدێلی زمانی گەورەوە تا بریكارە زیرەكەكان، ئامێرەكانی واقیعی زیادكراو و ڕۆبۆتە سەربەخۆكان.
ستراتیجی نۆكیا لەسەر پەرەپێدانی تۆڕە متمانەپێكراوەكانە كە بەتایبەتی بۆ پشتگیریكردنی تەكنەلۆجیاكانی AI داڕێژراون، بەمەش بەكارهێنانیان فراوانتر دەكات، بەرهەمهێنان زیاد دەكات و گەشەیەكی درێژخایەنی بەردەوام بەدەست بهێنێت.