ڕاپۆرت و زانیاری میدیاكانی ئه‌مه‌ریكا دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه ئۆپراسیۆنی سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكا له دژی ئێران، كۆگه‌ی چه‌ك و جبه‌خانه‌ی سوپای ئه‌مه‌ریكای به ته‌واوی كه‌م كردووه‌ته‌وه، ئه‌مه‌یش ئاماده‌یی سوپای ئه‌مه‌ریكا بۆ هێرش و شه‌ڕی له ناكاو له هه‌ر كاتێك خستووه‌ته ژێر پرسیاره‌وه.
كێشه گه‌وره‌كه له جه‌نگی ئێسته‌ی ئێران نییه،
ئه‌مه‌ریكا ده‌توانێ به‌رده‌وام بێ له هه‌ڵمه‌ته ئاسمانی و مووشه‌كییه چڕه‌كانی بۆ سه‌ر ئێران، به‌ڵام كاتێك شه‌ڕێكی چه‌ند هه‌فته‌یی كۆگه‌ی چه‌ك و جبه‌خانه به‌تاڵ بكات، ئه‌گه‌ری شه‌ڕ و هێرشی له ناكاوی تر له‌گه‌ڵ یه‌كێك له زلهێزه گه‌وره‌كان ڕوو بدات، ئه‌وكات سوپای ئه‌مه‌ریكا چۆن وه‌ڵام ده‌داته‌وه و چه‌ند به‌رگه ده‌گرێت، به تایبه‌ت ئه‌گه‌ر چین هێرش بكاته سه‌ر تایوان، یان ڕووسیا هێرش بكاته سه‌ر وڵاتانی تری ئه‌وروپا. هه‌ڵگیرسانی جه‌نگ له‌گه‌ڵ ئه‌و دوو وڵاته زلهێزه مانای كۆتایی خێرایی جه‌نگ نییه، بگره وه‌ك شاره‌زایان پێشبینی ده‌كه‌ن، ئه‌گه‌ر جه‌نگی چین دژی تایوان ئه‌نجام بدرێت، ئه‌وا شه‌ش ساڵ ده‌خایه‌نێت تا ته‌واو ده‌بێت.
ئه‌و كه‌مبوونه‌وه خێراییه‌ی جبه‌خانه‌ی سوپا مشتومڕی له نێو ناوه‌نده‌كانی توێژینه‌وه و شرۆڤه‌كردن له ئه‌مه‌ریكا دروست كردووه و پرسیاری ئه‌وه‌ی به دوای خۆیدا هێناوه، كه ئایا زانیارییه دزه‌پێكراوه‌كان پێچه‌وانه‌ی دۆخی ڕاسته‌قینه‌ن له نێو دامه‌زراوه سه‌ربازییه‌كان و وه‌ك ئامرازێك به‌كارده‌هێنرێن، تا فشار بخاته سه‌ر كۆنگرێس و ئه‌و بودجه به‌رگرییه زه‌به‌لاحه‌ی دانراوه، له كۆنگرێس تێپه‌ڕێنرێ و داوای پاره‌داركردنی زیاتر بۆ جه‌نگ به‌هه‌مانشێوه یه‌كلایی بكاته‌وه.
تا ئێسته ئه‌مه به ته‌واوی ڕوون نییه، به‌ڵام زانیارییه‌كان نایشارنه‌وه كه جه‌نگ له دژی ئێران بووه‌ته هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی ڕێژه‌یه‌كی زۆری مووشه‌كی دوور مه‌ودا و مووشه‌كی به‌رگری ئاسمانی گرانبه‌ها، ڕۆژنامه‌ی وۆل ستریت جۆرناڵی ئه‌مره‌یكی نووسیویه‌تی، له جه‌نگی ئێران زیاتر له هه‌زار مووشه‌كی تۆماهۆك هاوێژراوه و هه‌زار و 500 تا دوو هه‌زار مووشه‌كی به‌رگری ئاسمانی له جۆری ساد و پاتریۆت و ستاندهرد به‌كارهێنراوه، پڕكردنه‌وه‌ی ئه‌و مووشه‌كه بهكارهێنراوانه پێویستی به كاری شه‌ش ساڵی كۆمپانیاكان هه‌یه.
له‌لایه‌كی تره‌وه ڕۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمز نووسیویه‌تی، هه‌زار و 100 مووشه‌كی جۆری جهسم ئه‌ی ئاڕ و زیاتر له هه‌زار و 200 مووشه‌كی جۆری پاتریۆت و هه‌زار مووشه‌كی تری ورد به‌كارهێنراوه، به‌مشێوه‌یه‌یش جبه‌خانه‌ی جیهانی ئه‌مه‌ریكا له ژێر په‌ستانێكی گه‌وره‌دایه.
مه‌ترسییه‌كه له‌وه‌دایه كه جبه‌خانه‌ی زۆربه‌ی ئه‌و مووشه‌ك و چه‌كانه‌ی به‌كارهاتوون، له‌و جۆرانه‌ن كه ناتوانرێ به خێرایی دروست بكرێنه‌وه یان جێگره‌وه‌یان هه‌بێت، له‌وانه مووشه‌كی تۆماهۆك و جهسم ئه‌ی ئاڕ و پاتریۆت و ساد، جبه‌خانه‌ی ئاسایی نین، به‌ڵكوو به‌شێكی سه‌ره‌كین له هه‌ر ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ هێزه سه‌ربازییه گه‌وره‌كانی جیهان، به تایبه‌ت كه ژینگه‌ی ده‌ریایی و ئاسمانی زۆر ئاڵۆزه، له ئه‌گه‌ری دروستبوونی شه‌ڕ له دژی تایوان، ئه‌و كاته ئه‌مه‌ریكا پێویستی به بڕێكی یه‌كجار زۆری ئه‌و مووشه‌كانه ده‌بێت.
به‌شێك له به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریكا بۆ وۆل ستریت جۆرنال گومان ده‌خه‌نه سه‌ر توانای ئه‌مه‌ریكا و ده‌ڵێن، ئه‌گه‌ر له داهاتوویه‌كی نزیك چین هێرش بكاته سه‌ر تایوان، ئه‌وا ئه‌مره‌یكا ناتوانێ به‌رگری له هێرشی له‌ناكاوی چین بۆ سه‌ر تایوان بكات.
نیگهرانكهرتر له‌وانه‌یه بریتییه له به‌كارهێنانی به‌شێكی زۆری مووشه‌كی كۆگه‌كانی چه‌كی ئه‌مه‌ریكا له ئاسیا، له كاتێكدا ده‌بوو ئه‌و چه‌كانه وه‌ك به‌شێكی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی خێرا له هه‌ر هێرشێكی ڕووسی یان چینی به‌كاربهێنرێن، به‌ڵام ئه‌مه بڕێكی زۆری لێ به‌كارهاتووه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی له جه‌نگدا ئێران به‌هه‌مانشێوه خاوه‌نی مووشه‌كی زۆر و هێزی تۆكمه‌ی ده‌ریایی و ئاسمانی و وشكایییه، بۆیه له ئه‌نجامی چڕی وه‌ڵامدانه‌وه و بۆردمانه‌كانی ده‌توانێ ڕێ له نزیكبوونه‌وه‌ی سوپای ئه‌مه‌ریكا له ناوخاكی ئێران بگرێت.
ئه‌مانه مانای ئه‌وه ناگه‌یه‌نن كه سوپای ئه‌مه‌ریكا لاوازبووه، به پێچه‌وانه‌وه كارۆلین لیڤیت گوته‌بێژی كۆشكی سپی ئه‌و زانیارییانه‌ی ره‌ت كرده‌وه و گوتی، گریمانه‌ی كه‌می چه‌ك له‌لایه‌ن سوپاوه دووره له ڕاستییه‌وه و دووپاتی كرده‌وه كه سوپای ویلایه‌ته یهكگرتووهكالنی ئه‌مه‌ریكا به‌هێزترین سوپایه له جیهان و جبه‌خانه‌ی زۆر و گه‌وره‌ی هه‌یه و ئاماده‌یه بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ر ئۆپراسیۆنێكی سه‌ربازی كه له‌لایه‌ن سه‌رۆكه‌وه فه‌رمانیان بۆ ده‌ربكرێت.
له‌لایه‌كی تره‌وه شۆن بارنێل گوته‌بێژ به ناوی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا گوتی، سوپا خاوه‌نی ئه‌و شتانه كه پێویستییه‌تی بۆ جێبه‌جێكردنی هه‌ر ئه‌رك و ئۆپراسیۆنێك له هه‌ر كات و شوێنێكدا بێت، كه سه‌رۆك دیاریی ده‌كات.
ڕه‌تكردنه‌وه‌ی سیاسییانه‌ی ئه‌و زانیارییانه مانای كۆتایهاتنی كرۆكی كێشه‌كه نییه، ئه‌دمیرال ساموێل بابارۆ فه‌رمانده‌ی سوپا له زه‌ریای هێمن و هیندی له‌میانه‌ی قسه‌كانی له كۆنگرێس گوتی، بودجه‌ی پشتیوانی له ئۆپراسیۆنه‌كانی ئێسته‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست پێویسته و دڵنیاییشی دا كه توانای وه‌ڵامدانه‌وه‌ی چین زیانی پێنه‌گه‌یشتووه، به‌ڵام له هه‌مان كاتدا ددانی به‌وه‌دا نا، كه كۆگه‌ی چه‌ك و جبه‌خانه سنووردار بووه، ئه‌م گوزارشتهیش به گرنگییه‌وه له نێو گفتوگۆ سه‌ربازییه‌كان باسی لێوه ده‌كرێت.
جیا له‌وه‌یش ڕاستییه‌كان ئه‌وه ده‌خه‌نه‌ڕوو، گواستنه‌وه‌ی چه‌ك و جبه‌خانه‌ی كۆگه‌كانی سوپای ئه‌مه‌ریكا له ئاسیا و ئه‌وروپا بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و گواستنه‌وه‌ی ڕادار له كۆریای باشووره‌وه بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و جووڵه‌ی كاروانی مووشه‌كی به‌رگری ئاسمانی له جۆری ساد و هێنانی یه‌كه‌كانی مارێنز له زه‌ریای هێمن بۆ ناوچه‌كه، سه‌رجه‌میان سه‌لمێنه‌ری ئه‌وه‌ن كه سوپای ئه‌مه‌ریكا كێشه‌ی چه‌ك و سه‌ربازی هه‌یه.