گرژییه سیاسییه‌كانی نێوان ئه‌مه‌ریكا و وڵاتانی ئه‌وروپا ڕوو له زیادبوونن، له په‌راوێزی لێكه‌وته‌كانی جه‌نگ دژی ئێران، پێشتر تره‌مپ دووپاتی كرده‌وه كه پێداچوونه‌وه به هه‌ڕه‌شه و هاوسه‌نگییه مێژووییه‌كان له پێوه‌ندییه‌كانی زه‌ریای ئه‌تڵه‌سی ده‌كات و گرنگترینیشیان پێداچوونه‌وه‌یه له پشتیوانی ئه‌مه‌ریكا بۆ سه‌روه‌ری به‌ریتانیا به‌سه‌ر دوورگه‌ی فۆكلاند له كه‌ناراوه‌كانی ئه‌رژه‌نتین.
ئه‌و هه‌نگاوه به په‌یامێكی فشاری توندی
ئه‌مه‌ریكا بۆ سه‌ر به‌ریتانیا و وڵاتانی ئه‌وروپا هه‌ژمار ده‌كرێت، به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌وروپییه‌كان پشتیوانی واشنتنیان له جه‌نگی دژ به ئێران نه‌كرد، پێشنیازێكی ناوخۆیی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكایش دووپات له‌و ڕاستییه ده‌كاته‌وه و نایشارێته‌وه كه ئه‌مه‌ریكا بێزار و تووڕه‌یه له هه‌ڵوێستی ژماره‌یه‌ك وڵاتانی ئه‌ندام له هاوپه‌یمانی باكوری ئه‌تڵه‌سی "ناتۆ" به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئاسانكاری سه‌ربازی و پشتیوانی لۆجستی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكایان له جه‌نگ دژی ئێران نه‌كرد.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی یاداشت و پێشنیازه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا ناوخۆییه و تا ئێسته به فه‌رمی ڕانه‌گه‌یه‌نراوه و پشتڕاست نه‌كراوه‌ته‌وه، به‌ڵام كۆشكی سپی دووپاتی له‌وه كرده‌وه، كه بیر له چۆنیه‌تی تۆڵه‌كردنه‌وه له ئه‌وروپییه‌كان ده‌كه‌نه‌وه، له نێو ئه‌و هه‌وڵانه‌یش دووباره پێداچوونه‌وه‌یه به پشتیوانی دیپلۆماسی ئه‌مه‌ریكا به موڵكداریه‌تی ئیمپراتۆریه‌تی ئه‌وروپا له دوورگه‌كانی ئه‌و دیوی زه‌ریای ئه‌تڵه‌سییه‌وه له نێویشیاندا دوورگه‌ی فۆكلاند.
دوو ڕۆژنامه‌ی به‌ریتانی له‌باره‌ی ئه‌و پێشنیازه‌وه بابه‌تیان بڵاوكردووه‌ته‌وه و دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه ئه‌وه هه‌نگاوێكی چاوه‌ڕوانكراو ده‌بێت له چوارچێوه‌ی فشاری سیاسی ئه‌مه‌ریكا بۆ سه‌ر هاوپه‌یمانه‌كانی له ئه‌وروپا، له ئه‌نجامی هه‌ڵوێستی ئه‌وروپییه‌كان له جه‌نگ دژی ئێران، ڕۆژنامه‌ی گاردیان پێشنیازه‌كه‌ی واشنتنی ڕوون كردووه‌ته‌وه و ئیندیپێندتی به‌ریتانیش ده‌ڵێ، ئه‌مه ده‌رگه به ڕووی ته‌نگژه‌یه‌كی دیپلۆماسی نوێ له نێوان ئه‌مه‌ریكا و به‌ریتانیا ده‌كاته‌وه، له كاتێكدا بڕیاره به‌منزیكانه شا چارلز سه‌ردانی واشنتن بكات و له‌گه‌ڵ دۆناڵد تره‌مپ كۆ ببێته‌وه.
گاردیانی به‌ریتانی نووسیویه‌تی، حكوومه‌تی تره‌مپ تاوتوێ بژاره‌كانی سزادانی ئه‌وروپا ده‌كات كه خۆی له فشاری سیاسی و دووباره چاوخشاندنه‌وه به هه‌ڵوێسته دیپلۆماسییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له پشتیوانیكردنی ئه‌وروپییه‌كان ده‌بینێته‌وه، به تایبه‌ت له پرسی دۆسیه هه‌ستیار و سه‌روه‌رییه‌كان و دۆسیه‌ی دوورگه‌ی فۆكلاند یه‌كێكه له بابه‌ته چاوه‌ڕوانكراوه‌كان كه به‌ریتانیا له‌سه‌ر ئه‌و دوورگه‌یه جه‌نگی دژی ئه‌رژه‌نتین له 1982 هه‌ڵگیرساند و تا ئێسته‌یش ئه‌رژه‌نتین داوای گێڕانه‌وه‌ی دوورگه‌كه بۆ ژێر ده‌سه‌ڵاتی خۆی ده‌كات.
هه‌رچه‌نده تا ئێسته واشنتن هه‌ڵوێستی فه‌رمی خۆی له‌باره‌ی سه‌روه‌ری و ده‌سه‌ڵاتی سه‌ر ئه‌و دوورگه‌یه ڕانه‌گه‌یاندووه، به‌ڵام پێشتر پشتیوانی له‌نده‌نی كرد و به‌شداربوو له وه‌ستاندنی جموجۆڵه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بۆ پشتیوانیكردنی ئه‌رژه‌نتین له نێو نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، هه‌ر گۆڕانێك له‌و هه‌ڵوێسته‌ی ئه‌مه‌ریكا ئه‌گه‌ر به‌شێوه‌یه‌كی سیمبۆلیش بێت، ده‌بێته هۆی گۆڕانێكی گه‌وره له هاوسه‌نگی دیپلۆماسی و به‌ریتانیا ڕووبه‌ڕووی هه‌ڵوێستێكی شه‌رمه‌زاركه‌ر له نێو كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كاته‌وه.
پێوه‌ندییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و به‌ریتانیا به تۆڕێكی فره‌وانی به‌رژه‌وه‌ندی ته‌ناهی و ستراتیجی گرێدراوه، هه‌ر گۆڕانێكی ڕیشه‌یی له نێو دامه‌زراوه‌ی ده‌سه‌ڵات له واشنتن و سه‌ردانی شا چارلزی سێیه‌م بۆ واشنتن ڕۆڵ ده‌گێڕێت له كه‌مبوونه‌وه‌ی گرژییه‌كان و نه‌هێشتنی قوڵبوونه‌وه‌ی ته‌نگژه‌كان، هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌مه‌ریكا به كشانه‌وه‌ی پشتیوانی ئه‌مه‌ریكا له باڵاده‌ستی به‌ریتانیا بۆ سه‌ر دوورگه‌ی فۆكلاند جیا له فشارێكی سیاسی هیچی تر نییه و ناتوانێ ببێته هۆی گۆڕانكاری گه‌وره و كرده‌یی، چونكه هاوپه‌یمانه كلاسیكییه‌كان زۆر به‌هێزترن له‌وه‌ی به زوویی و به‌و گرژییانه لێكهه‌ڵبوه‌شێنرێنه‌وه.
ڕۆژنامه‌ی ئیندیپێندت له‌وباره‌وه نووسیویه‌تی، ئه‌و گۆڕانكارییه له هه‌ڵوێستی ئه‌مه‌ریكا چاوه‌ڕوانكراوه له كاتێكدا به درێژایی مێژووی پشتیوانی به‌ریتانیای كردووه، تا دوورگه‌ی فۆكلاند له ژێر ده‌سه‌ڵاتی له‌نده‌ن بمێنێته‌وه، ئه‌مه ده‌بێته گۆڕانێكی گه‌وره و ستراتیجی له سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا به‌رانبه‌ر به به‌ریتانیا.
ئه‌و ئاراسته‌یه به ئه‌گه‌ری زۆره‌وه ده‌یه‌وێ به شێوه‌یه‌كی فره‌وان كاریگه‌ری له‌سه‌ر سیاسه‌ته‌كانی تره‌مپ دابنێت و فشار بۆ سه‌ر هاوپه‌یمانه ئه‌وروپییه‌كان و پابه‌ندبوونه كلاسكییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا پێچه‌وانه بكاته‌وه، به دیاریكراویش له نێو هاوپه‌یمانی باكوری ئه‌تڵه‌سی "ناتۆ" ئه‌و سیاسه‌تانه ده‌بێته هۆی دووباره پێكهێنانه‌وه و داڕشتنه‌وه‌ی هاوپه‌یمانی نێوان وڵاتانی ڕۆژئاوا.
ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ی ئه‌مه‌ریكا ڕژدن و پێچه‌وانه‌ی ئاكاری دانوستان و فشاركردنن، زیاتر له‌وه‌ی سیاسه‌تێك كه بتوانرێ جێبه‌جێ بكرێت، به‌ڵام به دوور ده‌زانرێ كه ئه‌و پێوه‌ندییه قووڵ و ستراتیجیانه به سه‌ردانی شاهانه بۆ واشنتن، ده‌توانێ گرژییه‌كان هێور بكاته‌وه.