هه‌ندێ وڵات ماده‌ی یۆدی زیویی به‌كارده‌هێنن و ده‌یخه‌نه نێو هه‌وره‌كانه‌وه تا به‌وهۆیه‌وه هه‌وره‌كان باران ببارێنن، به‌ڵام زانایان پرسیاریان له‌سه‌ر ئه‌مه لا دروست بوو، چی به‌شێوه‌یه‌كی سروشتی ڕوو ده‌دات، كه یۆدی زیوی ده‌بێته هۆی ڕوودانی باران بارینن، له توێژینه‌وه‌یه‌كدا تووشی سه‌رسڕمان هاتن كاتێك بۆیان ڕوون بووه‌وه، ئه‌و كه‌ڕووانه‌ی له ژێر زه‌وی گه‌شه ده‌كه‌ن، ڕۆڵی گرنگ و كارایان له بارینی باران هه‌یه.
كه‌واته
كه‌ڕووه‌كان چۆن ئه‌و كاریگه‌ره به‌هێزه له‌سه‌ر بارینی باران دروست ده‌كه‌ن و چۆن له ژێر خاكه‌وه كاریگه‌رییان ده‌گاته نێو هه‌وره‌كان و ئاسمان، به گوێره‌ی توێژینه‌وه‌یه‌ك كه له بڵاوكراوه‌ی ساینس ئه‌دڤانسیس بڵاوكراوه‌ته‌وه و بۆ یه‌كه‌مجار سووڕی ژیانی سروشتی كه‌ڕووی جۆری "مۆتییریلا و فیوزاریۆم"ی بڵاوكردووه‌ته‌وه و ده‌رهاوێشته‌كانی ئه‌و سوڕی ژیانه ڕۆڵ له بارینی باران ده‌گێڕێت.
دیانا لیناریس خوێندكاری دوای دكتۆرا و زانای میكرۆبی ژینگه له زانكۆی لیمریك له ئیرله‌ندا كه ئه‌و توێژینه‌وه‌ی نووسیوه ده‌ڵێ، تا ئێسته زانیومانه كه با و ترشه‌كان پارێزه‌ری سه‌ره‌كی و به‌رده‌وامی دروستبوونی بارانن له نێو هه‌وره‌كان، به‌ڵام ئه‌وه‌ی له ڕێی ئه‌و توێژینه‌وه‌یه پێی گه‌یشتم، بابه‌ته‌كه زۆر ئاڵۆز ده‌كات، كاتێك بینم له نێو هه‌وره‌كان ئاو به شلی ده‌مێنێته‌وه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی تا به‌ره‌و ئاسمان به‌رز ببینه‌وه، پله‌كانی گه‌رما نزم ده‌بنه‌وه و ده‌گه‌ن به 40 پله ژێر سفری سیلیزی، كه‌واته ئه‌و دڵۆپه ئاوانه چۆن له‌و پله گه‌رمییه نزمه‌دا نایبه‌ستێت، ئه‌مه ده‌بێته ئاوی سه‌رووی به‌ستن كه ناتوانێ له ئاوێكی ئاساییه بۆ به‌فر بگۆڕێت و به شلی ده‌مێنێته‌وه، ئه‌مه دواجار ده‌بێته هۆی باران بارینن.
به دڵنیاییه‌وه ده‌بێ نهێنییه‌ك له نێو ئه‌و ئاوه بوونی هه‌بێت كه ڕێ له به‌ستنی ده‌گرێ، ئه‌و نهێنی و تۆوه‌یش له كه‌ڕووه‌كانی جۆری مۆرتییریلا و فیوزاریۆم بوونی هه‌یه و ده‌چنه نێو دڵۆپه ئاوه‌كان و وا ده‌كه‌ن به شلی له ئاسمان بمێنێته‌وه و دواتر هه‌وره‌كان ناچار بكات كه به‌ری بده‌نه‌وه و بیكه‌ن به باران.
ئه‌و كه‌ڕووانه جۆره پرۆتینێك ده‌خه‌نه نێو خاكه‌وه كه یه‌كێك له تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ئه‌و پرۆتینانه ئه‌وه‌یه كه له پله‌یه‌كی گه‌رمی زۆر نزمتر له پله‌ی ئاسایی ئه‌و ده‌گۆڕن بۆ پله‌ی به‌ستن، واته ئه‌گه‌ر له 10 پله ژێر سیلیزی ئاو بیبه‌ستێت، به‌ڵام به‌هۆی بوونی ئه‌و كه‌ڕووه تا سه‌رووی 40 پله ژێر سفره‌وه‌یش ئاوه‌كه به شلی ده‌مێنێته‌وه و نایبه‌ستێت.
ده‌نكۆله‌ی ئه‌و پرۆتینانه هێنده وردن كه ده‌توانن له نێو ئاو بتوێنه‌وه، زۆر لێهاتوون له‌وه‌ی ئاو له نێو هه‌ور بپارێزن و دوای بخه‌ن له‌وه‌ی بیبه‌ستێت، ته‌نانه‌ت له پله‌ی گه‌رمی زیاتر له پێنج پله له خوار سفره‌وه.
كاتێك هه‌وا ئه‌و دڵۆپه هه‌وایانه‌ی كه ئه‌و جۆره پرۆتینه‌یان تێدایه و بۆ ئاسمان به‌رز ده‌بنه‌وه، وه‌ك تۆوێكی خێرا له‌وه‌ی ڕێگر بێ له‌وه‌ی ئاوه‌كه ببن به ده‌نكۆله به‌فر، كۆیان ده‌كاته‌وه و وه‌ك ئاوێكی شل له چه‌شنی باران ده‌بارێنه سه‌ر زه‌وی.
كه‌ڕووه‌كان ئه‌و جۆره توانایه‌یان له ڕێی پرۆسه‌ی گواستنه‌وه‌ی ستوونی جیناته‌كان بۆ دروست بووه، كه ئامرازێكه ڕێ به بوونه‌وه‌ره ورده‌كان ده‌دات كه جیناته‌كانیان ئاڵوگۆڕ بكه‌ن و توانای زیاتر و خێراتر به بوونه‌وه‌ره‌كانی تر ده‌دات. ئه‌و پرۆسه‌یه‌یش به یارمه‌تی به‌كتریایه‌كه‌وه ڕوو ده‌دات كه ناوی "بسودۆمۆناس سیرینگی"ییه.
دیانا ده‌ڵێ، ئه‌و دۆزینه‌وه‌یه وێنه‌ی خولێكی سروشتی ناوازه‌مان پێشان ده‌دات، كه به گه‌شه‌ی كه‌ڕووه‌كان له نێو خاك ده‌ست پێ ده‌كات و به گواستنه‌وه‌ی پرۆتینه‌كانی بۆ نێو هه‌وا و به‌رزبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ دڵۆپه ئاوه‌كان بۆ ئاسمان و به‌شداربوون له پرۆسه‌ی دروستكردنی باران و دابارینی به‌سه‌ر زه‌وی كۆتایی دێت. به‌هۆی بوونی ئه‌و پرۆتینه له نێو بارانه‌وه‌یش كاتێك ده‌ڕژێته سه‌ر زه‌وی یارمه‌تی زیادبوونی كه‌ڕووه‌كان له‌سه‌ر خاك ده‌دات، واته پرۆسه‌كه وه‌ك سووڕێك به‌رده‌وام دووباره ده‌بێته‌وه له نێوان ژیان و ژینگه‌دا.
دواجار ئه‌و توێژه‌ره ده‌ڵێ، له‌ناوبردنی دارستانه‌كان ته‌نیا ژینگه‌ی سه‌ر زه‌وی وێران ناكات، بگره كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئاسمان و بارانبارین و ئه‌و سووڕه به‌رده‌وام و ناوازه‌یه‌ی سروشتیش دروست ده‌كات، كه به‌رپرسه له دابارینی به‌رده‌وامی باران له ئاسمانه‌وه، ئه‌مه‌یش ده‌روازه‌یه‌ك به ڕووی دروستكردنی بارانی ده‌ستكرد له ڕێی چاندنی ئه‌و پرۆتینانه له نێو هه‌وره‌كان ده‌كاته‌وه له بری چاندنی یۆدی زیوین.