تۆڕی ئێن بی سی نیوزی ئه‌مه‌ریكی ڕاپۆرتێكی له‌باره‌ی زیانه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له جه‌نگی دژ به ئێران بڵاوكردووه‌ته‌وه و ئاماژه‌ی داوه كه زیاتر له 100 ئامانجی ئه‌مه‌ریكا له 11 وڵاتی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه بۆردمان كراون، به‌شێك له هێرشه‌كانیش فڕۆكه‌ی جه‌نگی ئه‌مه‌ریكی "ئێف 5" به‌كارهێنراوه، كه پێش به‌رپابوونی شۆڕشی ئیسلامی ئێران، واشنتن به دیاری له سه‌رده‌می جه‌نگی سارد به تارانی به‌خشیووه و تا ئێسته‌یش له‌كار نه‌كه‌وتوون.
میدیا
ئه‌مه‌ریكییه‌كه زانیاری له سێ به‌رپرسی ئه‌مه‌ریكی و دوو یاریده‌ده‌ر له كۆنگرێس و كه‌سێكی ئاگه‌دار وه‌رگرتووه، سه‌رجه‌میان ئاماژه‌یان به‌وه كردووه، كه زیانه‌كانی به‌ر ئامانجه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست گه‌یشتوون زۆر خراپترن له‌وه‌ی كه به فه‌رمی ددانیان پێدانراوه.
له ڕاپۆرته‌كه نهێنی فڕینی فڕۆكه‌ی جه‌نگی ئێرانی له جۆری نۆرسرۆب ئێف 5ی به‌سه‌ر بنكه‌ی سه‌ربازی "بوهرینگ"ی ئه‌مه‌ریكا له كوێت ئاماژه پێداوه، كه ئه‌مه یه‌كه‌م هێرشی ڕاسته‌وخۆی فڕۆكه‌ی جه‌نگی ئێران بوو بۆ سه‌ر دامه‌زراوه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له ناوچه‌كه كه به چه‌ندان جۆری سیسته‌می به‌رگری جیا جیا چه‌ندان ساڵه ده‌پارێزرێن.
سه‌ربازگه‌ی بوهرینگ ده‌كه‌وێته باكوری كوێت و سه‌دان كیلۆمه‌تر له ڕۆژئاوای ئێرانه‌وه دوورن، فڕاندنی فڕۆكه‌ی ئێف 5 له‌و مه‌ودا زۆره پێویستی به‌وه‌یه كه له ئاسمانه‌وه سووته‌مه‌نی بۆ ده‌سته‌به‌ر بكرێت، ته‌نیا له حاڵه‌تێك نه‌بێت، كه پلان بۆ هێرشێكی یه‌ك ئامانجی و به یه‌ك ئاراسته دابڕێژرێت، به پێچه‌وانه‌وه بێ سووته‌مه‌نی زیاتر ئه‌و فڕۆكانه ناتوانن ئه‌و مه‌ودا دووره ببڕن.
ئه‌وه تا ئێسته ڕوون نییه، چۆن فڕۆكه‌ی ئێف 5ی ئێرانی گه‌یشتووه‌ته ئاسمانی كوێت، بێ ئه‌وه‌ی له ئاسمان سیسته‌می به‌رگری و ڕاداری ئه‌مه‌ریكی بیدۆزنه‌وه و بیپێكن، هه‌ندێك له‌و بڕوایه‌دان كه به‌هۆی زۆری هێرشی مووشه‌كی و درۆنی بۆ سه‌ر ناوچه‌كه، سیسته‌می به‌رگری فریای بینینی ئه‌و فڕۆكه‌یه‌ی ئێران نه‌كه‌وتوون، چونكه ئه‌وكات دۆخێكی ئاڵۆز و شێواو له ناوچه‌كه بوونی هه‌بوو. له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌مانه‌یش ناكرێ نكۆڵی له‌وه بكرێت، كه بۆردمانی فڕۆكه‌ی جه‌نگی ئێرانی ئامانجێكی ئه‌مه‌ریكای له ناوچه‌كه وێران كردووه.
فڕۆكه‌ی ئێف 5، دروستكراوی كۆمپانیای نۆرسرۆبی ئه‌مه‌ریكین و كێشیان كه‌مه و ده‌توانن ئه‌ركی جۆراوجۆر له ئاسمان ئه‌نجام بده‌ن، مێژووی دروستكردنیان بۆ كۆتایی ساڵانی په‌نجاكانی سه‌ده‌ی ڕابردوو ده‌گه‌ڕێته‌وه و له سه‌ره‌تای ساڵای شه‌شت خرانه خزمه‌ته‌وه، ئێف 5 به‌ناوبانگترین فڕۆكه‌یه له كه‌می كێش و كه‌می تێچوو و ئاسانی چاككردنه‌وه‌ی به به‌راورد به فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی تر، له ئه‌ركی هێرشبردنی ئاسمانی و وشكایی و مه‌شقپێكردن سوودی زۆری لێ وه‌رده‌گیرێت.
له سه‌رده‌می جه‌نگی ساردی نێوان ئه‌مه‌ریكا و یه‌كێتی سۆڤیه‌ت، دووباره په‌ره‌ی پێدرا و تێچووی كه‌متر كرایه‌وه به به‌راورد به فڕۆكه‌ی ئێف 4 فانتۆم، به‌كارخستن و فڕاندنی ئاسانه بۆ وڵاتانی هاوپه‌یمانی ئه‌مره‌یكا، چالاكه له هێرشی ئاسمانی نزیك و ئه‌ركی هێرشبردنی سووك و مامناوه‌ند.
ئه‌و فڕۆكه‌یه ڕه‌شاشێكی قورسی له‌ناودایه و ده‌توانێ مووشه‌كی ئاسمانی و بۆمبی كلاسیك و مووشه‌كی ئاسمانی - وشكایی هه‌ڵبگرێت، ئه‌و فڕۆكه‌یه له‌لایه‌ن 30 وڵاتی دنیاوه به‌كارده‌هێنرێت، له‌وانه به‌ڕازیل و سویسرا و تایوان و ئێران به‌كارده‌هێنرێت، تاران په‌ره‌ی زیاتری به فڕۆكه‌كه داوه و ئێسته بووه‌ته له فڕۆكه‌یه‌كی دروستكراوی ئێرانی - ئه‌مه‌ریكی و ناوی "هێسای برووسك"ی لێنراوه.
به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ئه‌و جۆره فڕۆكه‌یه ناتوانن له ئاسمان بمێننه‌وه كه سیسته‌می به‌رگری ئاسمانی پێشكه‌وتووی تێدا جێگیر كرا بێت، به‌ڵام به‌هۆی قه‌باره بچووكه‌كه‌ی به‌رده‌وام سه‌رچاوه‌ی كێشه‌یه، چونكه زۆرجار سیسته‌می به‌رگری ئاسمانی وه‌ك ئامانج دیاری ناكات و به دوایدا ناگه‌ڕێت. به پشتڕاستكردنه‌وه‌ی به‌شداربوون و نه‌بوونی له جه‌نگ دژی ئامانجه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، ئه‌مه تێچووی زیانه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له ئه‌نجامی هێرشه‌كانی ئێران كه‌م ناكاته‌وه بۆ سه‌ر دامه‌زراوه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و ناوه‌نده‌كانی لۆجستی و سیسته‌می به‌رگری ئاسمانی.
به گوێره‌ی هه‌ڵسه‌نگاندنه‌كانی ناوه‌ندی "ئه‌مه‌ریكان ئنتهرپرایز" له‌وانه‌یه تێچووی چاككردنه‌وه‌ی ئه‌و ئامانجانه‌ی ئه‌مه‌ریكا كه له وڵاتانی ناوچه‌كه بۆردمان كراون بگاته زیاتر له پێنج ملیار دۆلاری ئه‌مه‌ریكی، به‌ڵام تا ئێسته لێكۆڵینه‌وه له سه‌ربه‌خۆی و ڕاستی و دروستی ئه‌و داتایه نه‌كراوه‌ته‌وه، وه‌زاره‌تی جه‌نگ هیچ ڕاگه‌یه‌نراوێكی له‌باره‌ی قه‌باره‌ی زیانه‌كانی واشنتن له جه‌نگ دژی ئێران بڵاونه‌كردووه‌ته‌وه.