ئیڤان تیمۆڤیڤ به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ئه‌نجوومه‌نی رووسی بۆ كاروباری نێوده‌وڵه‌تی له وتارێكدا ده‌ڵێ، سه‌ردانه‌كه‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران عه‌باس عێراقچی بۆ ڕووسیا بووه‌ته جێی پرسیار له‌باره‌ی هه‌ڵوێستی مۆسكۆ له ململانێی ئێران له‌گه‌ڵ ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و ئیسرائیل، سه‌ردانه له‌ناكاوه‌كه بۆ ڕووسیا كه یه‌كێكه له زلهێزه‌كان و ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تییه، له هه‌مانكاتدا ڕووسیا و ئێران دوو ده‌وڵه‌تی دۆستن به گوێره‌ی ئه‌و په‌یماننامه‌یه‌ی كه له 2025 له نێوان هه‌ردوو وڵات واژووی له‌سه‌ركراوه.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی چاوه‌ڕوانی ئه‌وه ناكرێ كه
ڕووسیا كاریگه‌ری ڕاسته‌وخۆی له‌سه‌ر ده‌رئه‌نجامی ململانێكان هه‌بێت، به‌ڵام هه‌ڵوێستی سیاسی و ڕێوشوێنه كردهییهكاننی ده‌بنه هۆكارێكی گرنگ له هاوكێشه‌ی ته‌نگژه‌ی داهاتوو له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا. تا ئێسته مۆسكۆ هه‌ڵوێستی خۆی له‌باره‌ی ململانێكه به ڕوونی ڕاگه‌یاندووه و دووپات له‌وه ده‌كاته‌وه، كه ئه‌مه‌ریكا و ئیسرائیل كارێكی دوژمنكارانه دژی ئێران ده‌كه‌ن، كه دواجار ئه‌م هێرشه لێكه‌وته‌كانی ته‌نیا بۆ سه‌ر ئێران نابێت، بگره ته‌واوی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌گرێته‌وه.
ململانێكان پڕن له مه‌ترسی، به تایبه‌ت زیادبوونی مه‌ترسی ڕوودانی كاره‌ساتێكی مرۆیی و تیشكدانه‌وه‌ی ئه‌تۆمی له ئه‌گه‌ری زیانگه‌یشتن به دامه‌زراوه ناوكییه‌كانی ئێران، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌یش چاره‌سه‌ری سه‌ربازی بۆ ململانێكان بوونی نییه، به‌ڵكوو دۆخه‌كه هه‌وڵی دیپلۆماسی دوولایه‌نه‌ی به‌رده‌وامی ده‌وێت.
به شیوه‌یه‌كی سروشتی ڕووسیا پشتیوانی ئه‌و كۆتوبه‌نده ئابوورییانه ناكات كه له دژی تاران گیراونه‌ته به‌ر، به‌گوێره‌ی په‌یماننامه‌ی 2025ی نێوان تاران و مۆسكۆیش، ڕووسیا سه‌رجه‌م سزاكان كه له ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه نه‌سه‌پێنرێن، قبووڵ ناكات و ڕه‌تی ده‌كاته‌وه، ئه‌مه بۆ ئێران و هێرشی دوژمنكارانهیش بۆ سه‌ر ئێران و گه‌مارۆی ده‌ریایی ئێرانیش به‌هه‌مانشێوه‌یه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌مانه‌یشدا مۆسكۆ پشتیوانی یه‌كلاكردنه‌وه‌ی ململانێكه له ڕێی سیاسه‌ت و گفتوگۆوه ده‌كات.
توانای مۆسكۆ له پێشكه‌شكردنی هاریكاری سه‌ربازی ڕاسته‌وخۆ بۆ تاران سنوورداره، ئه‌مه به‌ر له‌وه‌ی جه‌نگیش ڕووبدات به ته‌واوی ڕوون بوو، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی په‌یماننامه‌ی 2025 پێوه‌ندی دۆستانه‌ی نێوان هه‌ردوو وڵاتی دووپات كرده‌وه، به‌ڵام ئه‌وه مانای ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت كه هه‌ردوو وڵات له رووی سه‌ربازی و به‌رگرییه‌وه هاوپه‌یمانن.
له ته‌ك ئه‌مانه ڕووسیا ده‌یه‌وێ پێوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ وڵاتانی كه‌نداو بپارێزێ و به باشی بیانهێڵێته‌وه، ئه‌مه‌یش له به‌رژه‌وه‌ندی ڕووسیایه كه ململانێ له نێوان ئێران و دراوسێكانی ڕوونه‌ده‌ن، چونكه ناوچه‌كه زۆر ئاڵۆز و پڕ له گرژییه بۆیه كارێكی قورس و مه‌حاڵه پێشبینی لێكه‌وته خراپه‌كانی جه‌نگی لێ بكه‌یت.
به‌پشتبه‌ستن به‌مانه ستراتیجی پشتیوانیكردنی ئاشتی ویستی ڕووسیایه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا سیناریۆی سه‌ربازی سوودی كورتمه‌ودای بۆ مۆسكۆ هه‌یه، ئه‌و سوودانه بۆ مۆسكۆ بوونیان هه‌یه، له‌وانه به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت و لابردنی چاوه‌كان له‌سه‌ر ململانێ و جه‌نگی ڕووسیا له‌گه‌ڵ ئۆكراینا. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌یش ڕووسیا د‌رك به‌وه ده‌كات، كه باشبوونی كاتی هه‌نارده‌ی نه‌وتی وڵاته‌كه‌ی و به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت مانای ئه‌وه نییه كه بتوانێ دووباره په‌یكه‌ری ئابووری وڵاته‌كه بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی سزاكانی وڵاتانی ڕۆژئاوا دابڕێژێته‌وه.
ئه‌وه‌یش به ته‌واوی ڕوونه كه دۆخی ده‌ره‌كی به ته‌نیا به‌س نییه بۆ به‌دیهێنانی ئامانجه‌كانی له ئۆكراینا، له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایانه مۆسكۆ سه‌رنجی له‌سه‌ر ده‌سكه‌وتی كورتمه‌ودا نییه، به‌ڵكوو زۆرترین گرنگی به بنه‌مای چاره‌سه‌ری ململانێكان و كه‌مكردنه‌وه‌ی كاریگه‌رییه نه‌رێنییه‌كانی ده‌دات، له‌وانه ئه‌گه‌ری دروستبوونی ته‌نگژه‌ی مرۆیی له ئێران و له‌سه‌رخۆبوون و پاشه‌كشه‌ی ئابووری جیهان له ئه‌نجامی به‌رزبوونه‌وه‌ی زیاد له پێویستی نرخی وزه، كه هه‌موو ئه‌مانه ده‌بنه هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی خواست و ترسی ته‌نگژه‌ی دارایی به‌هۆی په‌ككه‌وتنی ناوه‌نده‌كانی دارایی له ناوچه‌كه و جیهان به‌دوای خۆیاندا ده‌هێنن، هه‌ڕه‌شه‌یش ده‌بن بۆ سه‌ر كۆمپانیاكانی ڕووسیا كه شوێنپێی خۆیان له ناوچه‌كه له‌م چه‌ند ساڵه‌ی دوای به ته‌واوی جێگیركردووه.
تاران هه‌ڵوێستی مۆسكۆ ته‌واوی له به‌رژه‌وه‌ندی خۆیدا ده‌بینێت، چونكه ئه‌و توانیویه‌تی تا ئێسته له‌به‌رده‌م هێرش و گه‌مارۆكان خۆی ڕابگرێت، ئه‌مه‌یش زۆرجار به سه‌ركه‌وتنێكی تاكتیكی گه‌وره‌ی ئێران هه‌ژمار ده‌كرێت، هاوكات ئێران سه‌ركه‌وتووبوو له به‌دیهێنانی دیپلۆماسیه‌تی مردوو، كاتێك واشنتن و ته‌لئه‌بیب خۆیان له نێو كێشه‌یه‌كی ئاڵۆزدا ده‌بیننه‌وه كه هیچ وڵاتێكی تری گه‌وره پشتیوانیان ناكات و هه‌وڵه دیپلۆماسییه‌كانیش به ئه‌نجام ناگه‌ن.
وڵاتانی ئه‌وروپای هاوپه‌یمانی ناتۆ ڕه‌تیان كرده‌وه به‌شداری له هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی مینه چێنراوه‌كانی گه‌رووی هورمز و ئۆپراسیۆنه‌كانی تر بكه‌ن، ئه‌مه‌یش به‌و مانایه دێ كه واشنتن و ته‌لئه‌بیب ته‌نیا خۆیان خستووه‌ته نێو گێژاوی ململانێیه‌كه‌وه، كه كۆتاییه‌كه‌ی ڕوون نییه، ئه‌مه‌یش وایكردووه كه هه‌ماهه‌نگی و یه‌كگرتوویی له كار و هه‌نگاوه‌كانی ئه‌و دوو وڵاته خراپتر ببێت.
هاوپه‌یمانی ئه‌مه‌ریكایش له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له ئه‌نجامی ئه‌و ململانێیه تووشی ناڵاندنی زۆر هاتوون، كرده‌ی سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكا و ئیسرائیل بۆ سه‌ر ئێران له‌بری ئه‌وه‌ی پێگه‌ی ئه‌وان به‌هێز بكات، به ته‌واوی لاوازی كردوون، چین به توندی دژی كرده‌ی سه‌ربازییه وه‌ك هه‌لوێستی هه‌میشه‌یی و خۆیشی له گرژییه‌كان به دوور ده‌گرێت، به‌ڵام هه‌ڵوێستی روون و گرنگه به تایبه‌ت كه به‌رده‌وامه له پێوه‌ندییه ئابوورییه تۆكمه‌كانی له‌گه‌ڵ ئێران.
هیندستان هیچ خواستێكی بۆ جه‌نگ نییه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی ژماره‌یه‌كی زۆری هاووڵاتییانیله ناوچه‌كه كار ده‌كه‌ن، ئێران به ته‌نیا چووه‌ته نێو ململانێی دیپلۆماسی، بێ ئه‌وه‌ی هاوپه‌یمانه سه‌ربازییه‌كانی پێویست بێ كه پشتیوانی سه‌ربازی بكه‌ن، به‌ڵام ئه‌مه‌ریكا و ئیسرائیل به ته‌نیان سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ژماره‌یه‌كی زۆر هاوپه‌یمانیان هه‌یه، به‌ڵام پشتیوانیكردنیان به چالاكی ڕوون و دیار نییه.
هه‌ڵوێستی ڕووسیا ئه‌و دابڕینه دیپلۆماسییه‌ی ئێران و مانه‌وه‌ی به ته‌نیایی شكاند، سه‌ردانه‌كه‌ی عه‌باس عێراقچی بۆ ڕووسیا پشتیوانی شكاندنی ئه‌و دابڕینه دیپلۆماسییه بوو، دۆخه‌كه به فشه‌ڵه‌ی و پڕ مه‌ترسی به تایبه‌ت بۆ ئێران ده‌مێنێته‌وه.