ئاماژه‌كان باس له‌وه ده‌كات، كه حكوومه‌تی ئه‌مه‌ریكا به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌تایی ڕه‌زامه‌ندی و پشتیوانی له‌سه‌ر ڕاسپاردنی عه‌لی ئه‌لزه‌یدی بۆ پێكهێنانی نۆیه‌م حكوومه‌تی عێراق دوای ڕووخانی ڕژێمی به‌عس ده‌ربڕیووه و هه‌رچه‌نده به ئاشكرا دووپاتی له پشتیوانیكردنی كردووه‌ته‌وه، به‌ڵام په‌یامێكی نهێنی و مه‌رجی پشتیوانیكردنیان بۆ زه‌یدی ڕه‌وانه كردووه.
ئه‌لزه‌یدی كه پیاوێكی سه‌رمایه‌دار و نادیار بوو، له دوای ڕاسپاردنی بۆ پێكهێنانی حكوومه‌ت به زمانی سازانه‌وه ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه و سووربوونی خۆی له كاركردن له‌گه‌ڵ ته‌واوی لایه‌نه‌كانی سیاسی عێراق بۆ پێكهێنانی حكوومه‌تێك كه خواستی هاووڵاتییانی عێراق بهێنێته‌دی ڕاگه‌یاند.
به گوێره‌ی به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كیش كه له میدیاكان بڵاوكراوه‌ته‌وه، له كۆی 12 ئه‌ندامی چوارچێوه‌ی هاوئاهه‌نگی ته‌نیا نۆ ئه‌ندامیان ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر كاندیدكردنی ئه‌لزه‌یدی ده‌ربڕیووه، واته كاندیدكردنی به كۆده‌نگی و سازانی سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كانی نێو چوارچێوه‌ی هاوئاهه‌نگی نه‌بووه.
دوێنێ چوارشه‌م باڵوێزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له عێراق پشتیوانی خۆی بۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی ڕاسپێردراو ڕاگه‌یاند و ئاشكرای كرد، پشتیوانی هه‌وڵه‌كان بۆ پێكهێنانی حكوومه‌تێكی نوێ ده‌كات كه توانای به‌دیهێنانی خواستی عێراقییه‌كان و پشتیوانی سه‌ربه‌خۆی زیاتر و گه‌شانه‌وه و سه‌لامه‌تی له وڵات هه‌بێت.
ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی ئه‌مه‌ریكا ده‌رگه‌ی به ڕووی شیكردنه‌وه و پرسیاری زۆر دروست كرد، سیاسه‌توانی سه‌ربه‌خۆ و په‌رله‌مانتاری پێشوو میسال ئالووسی ده‌ڵێ، ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی باڵوێزخانه په‌یامێكی سیاسی زۆر ڕوون بوو، له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه و كۆشكی سپی ڕاسته‌وخۆ په‌یامه‌كه ڕانه‌گه‌یه‌نرا، به‌ڵكوو نێرده‌ی مه‌یدانی و ناو عێراق ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی بڵاوكرده‌وه، ئه‌مه‌یش پێچه‌وانه‌ی سروشتی مه‌رجه زیانبه‌خشه‌كان كه حكوومه‌تی ئه‌لزه‌یدی له‌سه‌ر نه‌خشه‌ڕێژ ده‌كرێت.
ئالووسی بۆ ڕۆژنامه‌ی "
ئه‌لمه‌دا" ده‌ڵێ، په‌یامه‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكا پێشینیه‌یه‌كی ڕوونی داوه و ده‌ڵێ، ده‌وڵه‌ت پێشینه‌یه نه‌ك باوه‌ڕه‌كان، وه‌ك ئاماژه‌یان بۆ ڕه‌تكردنه‌وه‌ی هه‌موو ڕیزبه‌ندییه‌كان له چوارچێوه‌ی میحوه‌ری موقاوه‌مه و گرووپه چه‌كداره‌كان كه ڕه‌هه‌ندێكی مه‌زه‌وییان هه‌یه، واشنتن ئه‌و تێگه‌یشتنه‌ی قبووڵ كردووه و ده‌یه‌وێ حكوومه‌تی عێراق نه‌چێته ژێر هه‌ژموونی ئێران و بریكاره سیاسی و سه‌ربازییه‌كانی له عێراق و كار بكات بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ژێرخانی چه‌كداری ناشه‌رعی و نا حكوومی، له نێویشیاندا به‌كارهێنانی ناوی حه‌شدی له چوارچێوه‌ی هێزی ده‌ره‌وه‌ی ده‌وڵه‌ت.
ئه‌و سیاسه‌توانه عێراقییه ده‌ڵێ، په‌یامه‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكا دووپاتی له دیاریكردنی كاتی ڕوون بۆ حكوومه‌تی داهاتوو داناوه، كه كار له‌سه‌ر ڕیشه‌كێشكردنی تیرۆر به ته‌واوی جۆره‌كانی بكات و گرووپه چه‌كداره‌كانی ده‌ره‌وه‌ی یاسا كۆنتڕۆڵ بكات و ڕێ له هه‌ر سیاسه‌ت و یارمه‌تی دارایی بۆ به‌رژه‌وه‌ندی وڵاتانی ده‌ره‌وه بگرێت، به تایبه‌ت بۆ ئێران و پلانه‌كانی له عێراق و ناوچه‌كه.
ئالووسی ده‌ڵێ، سه‌ركه‌وتنی ئه‌لزه‌یدی پێوه‌سته به توانای له دروستكردنی حكوومه‌تێكی نیشتمانی و مه‌ده‌نی و سه‌ربه‌خۆ، به پێچه‌وانه‌وه جێگره‌وه‌كان زۆر توند ده‌بن، شكستی سیاسی پێشوه‌خته‌ی حكوومه‌ت و سیناریۆی زۆر ئاڵۆزتری به دوادا دێت، له‌وانه درێژكردنه‌وه‌ی ته‌مه‌نی حكوومه‌تی كار به‌ڕێكه‌ر و په‌نابردن بۆ هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته له ژێر سه‌رپه‌رشتی نێوده‌وڵه‌تی ناڕاسته‌وخۆ، به‌و مانایه‌ی دووباره ڕێڕه‌وی سیاسی له عێراق ڕاست و ڕێك ده‌خرێته‌وه.
زیاتر گوتی، قۆناغی ئێسته خاڵێكی وه‌رچه‌رخان و گۆڕانكارییه كه گوشاری نێوده‌وڵه‌تی و دابڕانی ناوخۆی لێ ده‌كه‌وێته‌وه له په‌راوێزی به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی سزاكان و شوێنكه‌وتنی ئه‌مه‌ریكا به دوای سه‌ركرده چه‌كداره‌كان له ناوخۆی عێراق، بۆ گرتن و كۆتاییهێنانیان.
له به‌شێكی ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكا هاتووه، كه ئه‌وان هاوسۆزن له‌گه‌ڵ گه‌لی عێراق و دووپات له‌سه‌ر ئامانجه هاوبه‌شه‌كان له سه‌روه‌ری عێراق و پشتیوانی ته‌ناهی له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆر و بنیاتنانی داهاتوویه‌كی گه‌ش كه ئه‌مه كاردانه‌وه‌ی به‌رجه‌سته‌كراو له‌سه‌ر عێراقییه‌كان و ئه‌مه‌ریكایش له عێراق جێده‌هێڵێت.
ئه‌و هه‌ڵوێسته له كاتێكدایه كه گورزێك سزا و ده‌ركردنی فه‌رمانی گرتن بۆ سه‌ركرده‌ی گرووپه چه‌كداره‌كان له عێراق ڕاگه‌یه‌نرا، له نێویاندا كه‌سایه‌تی سیاسی هه‌ن كه له نێو چوارچێوه‌ی هاوئاهه‌نگی و كۆبوونه‌وه‌كانی به‌شدارن. ئالووسی ڤیتۆی ئه‌مه‌ریكی دژی كاندیدكردنی نووری مالیكی بیرهێنایه‌وه و گوتی، سزاكان له‌سه‌ر كه‌سایه‌تییه‌كان ناوه‌ستن، به‌ڵكوو درێژتر ده‌بنه‌وه و هه‌ر جۆره حكوومه‌تێك بچێته ژێر باڵی میحوه‌ری موقاوه‌مه ڕه‌تی ده‌كاته‌وه.
ناكۆكییه‌كانی ناو چوارچێوه‌ی هاوئاهه‌نگی له نێوان مالیكی و سوودانی نه‌بوو، به‌ڵكوو ناكۆكی دوو پرۆژه‌ی جیا بوو، كه یه‌كێكیان ده‌یه‌ویست نموونه‌ی حكوومه‌تی ژێر ده‌سه‌ڵاتی گرووپه چه‌كداره‌كان دووباره بكاته‌وه، دووه‌میشیان پرۆژه‌ی دووباره كاندیدكردنه‌وه‌ی سوودانی و جێگره‌وه‌ی هاوشێوه‌ی سوودانی بوو، كه نموونه‌ی حكوومه‌تێكی قبووڵكراوه له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی.
شكستی هه‌ردوو پرۆژه‌كه له نێو چوارچێوه‌ی هاوئاهه‌نگی له‌و ماوه ده‌ستوورییه‌ی بۆی دانرابوو، ده‌رگه‌ی سه‌پاندنی كاندیدی یه‌كلاكه‌ره‌وه و جێی ڕه‌زامه‌ندی هه‌ردوو به‌ره‌ی پرۆژه‌كان كرده‌وه. كاندیدكردنی ئه‌لزه‌یدی ته‌نگژه‌كه‌ی كۆتایی پێنه‌هێناوه، بگره بردوویه‌تییه قۆناغێكی تر، كه سه‌رۆك وه‌زیرانی ڕاسپێردراو به مه‌رجی ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌یش پشتیوانی لێ ده‌كرێت، له‌و كاته هاوسه‌نگییه‌كانی چوارچێوه‌ی هاوئاهه‌نگی و حساباته‌كانی واشنتن و تاران ده‌رده‌كه‌ون.
له سه‌ره‌تا ئه‌لزه‌یدی ڕووبه‌رووی كۆسپ و قورسی له دابه‌شكردنی دۆسیه‌ی پۆسته وه‌زارییه‌كان ده‌بێته‌وه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی چوارچێوه‌ی هاوئاهه‌نگی دووپاتی كرده‌وه، كه ڕێگه‌یان داوه كه به ئازادانه كابینه وه‌زارییه‌كه‌ی پێكبهێنێت، به‌ڵام ئه‌مه ته‌نیا ڕووكه‌شییه و ئه‌زموونی پێكهێنانی حكوومه‌ته‌كانی پێشوو دووباره ده‌بێته‌وه، به‌ر له‌وه‌ی دوا لیستی وه‌زیره‌كان ئاماده بكرێت، چوارچێوه ناوی وه‌زیره‌كان به‌سه‌ر سه‌رۆك وه‌زیرانی ڕاسپێردراو ده‌سه‌پێنێت.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان، هاوپه‌یمانییه‌كه‌ی سوودانی داوای سێ وه‌زاره‌تیان كرده‌وه، كه له نێویاندا دوو وه‌زاره‌تی سیادی بن، دارایی و ده‌ره‌وه، جیا له پۆستی جێگری سه‌رۆك وه‌زیران بۆ كاروباری خزمه‌تگوزاری، كاتێكی سنووردار و دیاریكراو له به‌رده‌م ئه‌لزه‌یدیدایه، بۆ ئه‌وه‌ی كابینه‌ی حكوومه‌ته‌كه‌ی پێشكه‌ش بكات و نیوه كۆ یه‌كی ده‌نگی په‌رله‌مانتاران به‌ده‌ستبهێنێت، كه نزیكه‌ی 165 په‌رله‌مانتاری پێویسته. هه‌وڵ ده‌درێ به‌ر له‌وه‌ی پشووی وه‌رزی په‌رله‌مان تایبه‌ت به ده‌ستكردن به وه‌رزی حه‌ج ده‌ست پێ بكات، حكوومه‌ت له په‌رله‌مان تێپه‌ڕێنرێت، چونكه له كاتی حه‌ج زیاتر له 80 په‌رله‌مانتار فه‌ریزه‌ی حه‌ج جێبه‌جێ ده‌كه‌ن و عێراق به‌ره‌و سعوودیه جێده‌هێڵن.
سه‌رچاوه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن، كه سه‌ركرده‌كانی شیعه نایانه‌وێ هه‌ر كه‌سێك ببێته سه‌رۆك وه‌زیران دواتر ببێته سیاسی و قه‌واره‌ی سیاسی هه‌بێت، بۆیه به‌ڵێنیان له زه‌یدی وه‌رگرتووه كه نه‌بێته كاره‌كته‌رێكی سیاسی سه‌ربه‌خۆ، بگره بریكاری ئه‌و هێزانه بێ له حكوومه‌ت، بۆیه ڕۆڵی زه‌یدی له نێو حكوومه‌ت سنووردار ده‌كرێت.