باری پاڤێل توێژه‌ر له ناوه‌ندی سكۆكرۆفت بۆ ستراتیج و ئاسایش سه‌ر به ئه‌نجوومه‌نی ئه‌تلانتیك له بابه‌تێكدا باس له یاری
ئازار له نێوان ئه‌مه‌ریكا و ئێران ده‌كات و دووپات له‌وه ده‌كاته‌وه، كه سزا و گه‌مارۆكانی ئێران، زۆرترین زیان له خه‌ڵكی ئێران ده‌دات، نه‌ك سه‌رانی ڕژێمی ئیسلامی كه مانه‌وه‌ی ڕژێمه‌كه‌یان خستووه‌ته سه‌رووی هه‌موو شتێكه‌وه.
ئه‌گه‌ر كه‌مێك بۆ دواوه بگه‌ڕێینه‌وه و سه‌یرێكی وردی ماوه درێژی جه‌نگ له نێوان ئه‌مه‌ریكا و ئێران بكه‌ین، چه‌ند ڕاستییه‌كمان بۆ ئاشكرا ده‌بێت و تیشك ده‌خه‌نه سه‌ر رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئێسته، ئێران گه‌وره‌ترین ده‌وڵه‌ته كه ئه‌مه‌ریكا جه‌نگی له دژی هه‌ڵگیرساندووه له دوای جه‌نگی دژ به كۆریای باكور له ساڵی 1950 تا 1953 به‌ر له زیاتر له 70 ساڵ.
ئێران وڵاتێكه ژماره‌ی دانیشتووانی ده‌گاته نزیكه‌ی 93 ملیۆن كه‌س و پێشتر ئیمپراتۆریه‌تێك بووه و ڕیشه‌ی به نێو مێژوودا قووڵبووه‌ته‌وه، ئێسته سیسته‌مێكی ئاینی توندڕۆ نزیكه‌ی نیو سه‌ده‌یه به‌ڕێوه‌ی ده‌بات، به ڕوانین له‌و مێژووه كه‌س ناتوانێ تووشی شۆك بێ له توانای ئێران بۆ خۆڕاگری و ده‌رخستنی بوێری به‌رانبه‌ر به گوشاره سه‌ربازی و دیپلۆماسی و ئابوورییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، ڕژیم پێشتر له سزاكان و ڕاپه‌رینه‌كانی ناوخۆ و دابڕینی له‌لایه‌ن وڵاتانی ناوچه‌كه و ده‌یان ساڵ له ململانێی ناڕاسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ واشنتن ڕزگاری بووه، بۆیه زۆر ئه‌سته‌مه به ئاسانی هه‌ره‌س بهێنێت، به‌رانبه‌ر گورزی ماوه كورت و كوشنده.
له ته‌ك ئه‌وه‌دا ڕژێمی ئیسلامی ئێران چه‌ندان جار دووپاتی كردووه‌ته‌وه كه ئاماده‌یه تێچووی نائاسایی له‌سه‌ر گه‌له‌كه‌ی بسه‌پێنێت، ته‌نیا له ساڵی ڕابردوو ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران كۆمه‌ڵكوژی و ره‌شبگیری خۆپێشانده‌ران و هاووڵاتییانی خۆیانیان كرد، به ناوی به ئامانجگرتنی هێزه به‌رهه‌ڵستكاره‌كان.
ئه‌و ڕژێمه هیچ شتێكی به‌لاوه گرنگ نییه، ته‌نیا مانه‌وه‌ی خۆی نه‌بێت و ئه‌مه‌یش ده‌خاته سه‌رووی هه‌موو شتێكه‌وه‌یه، سه‌ركردایه‌تییه‌كه‌ی ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌و بژاره دینی و دامه‌زراوه‌ییه و سوپای پاسدارانه كه كۆنتڕۆڵی ده‌سه‌ڵاتیان كردووه.
ئه‌و ڕاستییه گرنگی خۆی هه‌یه، چونكه توانای ڕژێم له به‌رگه‌گرتنی كاره‌ساته به‌رده‌وامه‌كان ده‌رناكه‌وێ، چونكه بارگرانی و قورسییه‌كه ڕاسته‌وخۆ ناكه‌وێته سه‌ر شانی ڕژێمه‌كه، بۆیه ستراتیجی ئه‌مه‌ریكا كه هه‌وڵی سه‌پاندنی باجی گه‌وره به ئێران ده‌دا، پێویسته خه‌ڵك و دانیشتووانی ئه‌و وڵاته‌ی له‌به‌رچاو بێ، چونكه به كرده‌یی ئه‌وانن كه به‌رگه‌ی سزاكان ده‌گرن كه ئه‌مه‌ریكا ده‌یسه‌پێنێت و كاتێكیش دژی ڕژێم بوه‌ستنه‌وه، له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژێمه‌وه له‌ناو ده‌برێن.
ئه‌و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یه له كرۆكدا گۆڕاوه بۆ یاری ئازاردان و پرسیار ئه‌وه‌یه، ئه‌گه‌ر گه‌مارۆی ئه‌مه‌ریكی و ئه‌گه‌ری ده‌ستكردنه‌وه به بۆردمان دوای ڕاگه‌یاندنی ئاگربه‌ست ده‌توانێ ئازار و زیان به‌شێوه‌یه‌كی ڕاسته‌وخۆ به سه‌ركرده‌كانی ئێران بگه‌یه‌نێت و ناچاری ملكه‌چبوونیان له‌باره‌ی دۆسیه سه‌ره‌كییه‌كان لێ ده‌كات، كه واشنتن سه‌پاندوویه‌تی و به‌رده‌وامه له‌سه‌ری؟
كه ئه‌و دۆسیه و داواكارییانه بریتین له ده‌سبه‌رداربوون له به‌رنامه‌ی ناوكی و توانای پیتاندنی یۆرانیۆم و به‌رنامه‌ی مووشه‌كی و هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی به‌رنامه‌ی درۆن و كه‌مكردنه‌وه‌ی ته‌واوه‌تی تواناكانی، سازشكردنی ئێران له‌سه‌ر ئه‌و هه‌ژموون و ده‌سكه‌وتانه‌ی كه له ئه‌نجامی داخستنی گه‌رووی هورمز سه‌پاندوویه‌تی، به تایبه‌ت وه‌رگرتنی باج له هه‌ر كه‌شتییه‌ك به گه‌رووی هورمز تێپه‌ڕ ده‌بێت.
ئه‌وانه داواكاری قورس و سه‌ختن به هه‌وو پێوه‌ره‌كان، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌یش به‌دیهێنانی ده‌بێته پێشڤه‌چوونێكی ئه‌رێكی گه‌وره بۆ ئاسایشی ناوچه‌كه و جیهان تا ئاستێكی زۆر. گومانیش له‌وه‌دا نییه كه گه‌مارۆی ئه‌مه‌ریكی له‌سه‌ر ڕێگرتن له هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی ئێران تێچوو و باجی زۆری خستووه‌ته سه‌ر تاران، به گوێره‌ی ژماره‌یه‌ك له شرۆڤه‌ی ورد، گه‌مارۆی ئه‌مه‌ریكی بووه‌ته كۆتوبه‌ندكردنی توانای ئێران له هه‌نارده‌كردنی نه‌وت، كه سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كی داهاتیه‌تی، به‌و هۆیه‌وه زیانی دوورمه‌ودا به ژێرخانی وزه‌ی ئه‌و وڵاته ده‌گات، ئه‌گه‌ر به‌رده‌وام بێ له وه‌ستانی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت، به‌هۆی پڕبوونه‌وه‌ی ئه‌مباره‌كانی.
به‌ڵام پرسیاری ڕاسته‌قینه ئه‌وه‌یه، كه ئه‌و ئازاره زۆره به‌سه، بۆ ئه‌وه‌ی سوپای پاسداران و سه‌ركردایه‌تی ئاینی ئه‌و وڵاته سازش له‌سه‌ر ئه‌و دۆسیانه بكه‌ن كه ئه‌مه‌ریكا خستوویه‌تییه ڕوو و به‌لای ئێرانه‌وه مان و نه‌مانیان پێوه‌سته به سازشنه‌كردن له‌سه‌ر ئه‌و دۆسیانه؟
له‌لایه‌كه‌وه ئێران ده‌ریخستووه كه ده‌توانێ به‌رگه‌ی دۆخه‌كه بگرێت، له به‌رانبه‌ر ئه‌وه‌یشدا گه‌رووی هورمزی داخستووه كه 20%ی نه‌وتی جیهانی پێدا تێپه‌ڕ ده‌بێت، به‌مشێوه‌یه‌یش ئێران ئابووری دنیای به بارمته‌گرتووه.
ئه‌مه وایكردووه نرخی نه‌وت به خێرایی به‌رز ببێته‌وه و كاروانه‌كانی ڕه‌وانه‌كردنی په‌ینی كشتوكاڵی په‌كی بكه‌وێت، به‌وهۆیه‌وه بازاڕه‌كانی دنیا تووشی له‌رزینی گه‌وره بووه، له ئه‌نجامدا ئه‌و داینامیكییه مه‌ترسیداره پێوه‌سته به كات و هه‌ردوولا له كێبه‌ركێدان به‌وه‌ی له ڕووی كاته‌وه كامه‌یان زووتر كاریگه‌رییه قورسه‌كانی له‌سه‌ر ده‌رده‌كه‌وێت.
بۆ ئه‌مه‌ریكا كات بووه‌ته ڕه‌گه‌زێكی ئابووری و سه‌ربازی و سیاسی یه‌كلاكه‌ره‌وه، به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت و غاز بۆ به‌رزترین ئاست به‌شێوه‌یه‌كی ناسروشتی، بارگرانی له‌سه‌ر به‌كاربه‌رانی ئه‌مه‌ریكا دروست ده‌كات، به‌ر له مانگێك پێش ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی نیوه‌یی له كۆنگرێس، له ئێسته‌وه پروپاگه‌نده‌ی هه‌ڵبژاردن له‌سه‌ر مه‌ترسی زیادبوونی نرخ و تێچووی ژیان و گوزه‌ران له ئه‌مه‌ریكا بووه‌ته دۆسیه‌یه‌كی سه‌ره‌كی گرنگ بۆ هه‌ر هاووڵاتییه‌ك له ئه‌مه‌ریكا.
تێكه‌ڵه‌ی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت و وه‌ستانی گه‌شه‌ی ئابووری هۆی سه‌ره‌كی به‌رزبوونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی هه‌ڵئاوسانن، كه ئه‌مه‌یش مه‌ترسییه‌كی سیاسی گه‌وره له‌سه‌ر داهاتووی پارتی كۆمارییه‌كان كه حزبی سه‌رۆك تره‌مپیشه دروست ده‌كات.