گه‌رووی هورمز له یه‌كێك له گرنگترین ڕێڕه‌وه ئاوییه‌كانی دنیا بۆ گرتووخانه‌یه‌كی ده‌ریایی كراوه گۆڕاوه و به هه‌زاران كه‌شتیوانی سه‌ر كه‌شتییه نه‌وتهه‌ڵگر و بازرگانییه‌كان تێیدا گیریان خواردووه، ئه‌مه‌یش ته‌نگژه‌یه‌كی مرۆیی گه‌وره‌ی دروست كردووه، له ئه‌گه‌ری نه‌مانی خۆراك و كه‌لوپه‌له پێویستییه‌كانی ژیان له‌سه‌ر ئه‌و كه‌شتیانه‌دا.
ڕۆژنامه‌ی وۆل ستریت جۆرنال بڵاوی كردووه‌ته‌وه، كه نزیكه‌ی 20 هه‌زار كه‌شتیوان له‌سه‌ر كه‌شتییه گیرخواردووه‌كانی كه‌نداو ماونه‌ته‌وه، به‌هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی پێویستیان له كه‌لوپه‌لی خۆراك و كه‌لوپه‌لی پزیشكی، یارمه‌تی و كۆمه‌كیان پێ گه‌یه‌نراوه، به‌ڵام ده‌ریاوانه‌كان له دۆخێكی خراپدان، چونكه به‌رده‌وام له ژێر هه‌ڕه‌شه‌ی هێرشی درۆن و مووشه‌ك و مینی چێنراوی نێو ده‌ریان.
كه‌شتیوانێك قسه‌ی بۆ ڕۆژنامه‌كه كردووه و ده‌ڵێ، ڕۆژه‌كانمان به جێبه‌جێكردنی ڕێنماییه سه‌ربازییه‌كان به‌ڕێ ده‌كه‌ین و به‌رده‌وام له ڕێی ئامێری لاسلكییه‌وه هۆشداریمان پێ ده‌گات، گه‌ڕانه‌وه بۆ به‌نده‌ره‌كان و تێپه‌ڕینیش له گه‌رووی هورمز پڕه له مه‌ترسی، بۆیه له نێو ده‌ریا گیرمان خواردووه و ماوینه‌ته‌وه.
ئه‌فسه‌رێكی تیمی كه‌شتیوانی كه‌شتییه‌كی نه‌وتهه‌ڵگری چینی به ناوی "شه‌میم سه‌بیر" كه به ڕه‌گه‌ز به‌نگلادیشییه باس له دوا ڕۆژه‌كانی نه‌مانی خۆراك و پێویستییه سه‌ره‌كییه‌كانی ژیان له‌سه‌ر كه‌شتییه‌كه ده‌كات و ده‌ڵێ، ماوه‌ی دوو مانگه له ناوچه‌یه‌كی سه‌ره‌تای چوونه نێو گه‌رووی هورمزه‌وه گیرمان خواردووه و یه‌كێكین له‌و 800 كه‌شتییه‌ی كه چاوه‌ڕوانی ڕێگه‌دان به تێپه‌ڕین ده‌كه‌ن.
ئه‌و ئه‌فسه‌ره ده‌ڵێ، درۆنه‌كانی ئێرانی به به‌رده‌وامی به‌سه‌ر سه‌رمانه‌وه ده‌سووڕێنه‌وه، كه‌ناڵی لاسلكی كه‌شتییه‌كانیان پڕ له داوای به هاناوه‌چوون و فریاكه‌وتن له‌لایه‌ن كه‌شتیوانی سه‌ر كه‌شتییه‌كانه‌وه، به‌هۆی نه‌مانی خۆراك و ئاو و پێویستی پزیشكی له‌سه‌ر كه‌شتییه‌كان.
له‌باره‌ی هه‌وڵدان بۆ تێپه‌ڕین و قسه‌كردن له‌گه‌ڵ لایه‌نی ئێرانی "شه‌میم سه‌بیر" ده‌ڵێ، پرسیارمان لێیان كردووه و ئه‌وان هه‌میشه ئه‌وه دووباره ده‌كه‌نه‌وه، ناوچه‌كه پڕه له مه‌ترسی و ناوچه‌ی هێلی سووره.
به‌شێك له كه‌شتییه‌كان پاشماوه تێچكوو و خراپبووه‌كانیان خستووه‌ته نێو ده‌ریاوه، دوای ئه‌وه‌ی چه‌ند هه‌فته‌یه له‌سه‌ر یه‌ك كۆ بوونه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها كه‌لوپه‌لی خواردن هه‌نگاو به هه‌نگاو كه‌م ده‌بێته‌وه، به تایبه‌ت له‌سه‌ر ئه‌و كه‌شتییانه‌ی كه كاپته‌كانیان له‌و باوه‌ڕه‌دابوون كه مانه‌وه‌ی هورمز به داخراوی زۆر ناخه‌یه‌نێنت.
ڕێكخراوی ده‌ریاوانی نێوده‌وڵه‌تی ده‌ڵێ، له سه‌ره‌تای جه‌نگه‌وه تا ئێسته نزیكه‌ی 10 كه‌شتیوانیان گیانیان له ده‌ستداوه و زیاتر له 30 كه‌شتیش به درۆن و مووشه‌كی ئێرانی هێرشیان كراوه‌ته‌سه‌ر، ئه‌و ته‌نگژه مرۆییه ڕوو له هه‌ڵكشانه، به تایبه‌ت له‌سه‌ر زۆربه‌ی كه‌شتییه‌كان بوونی ئاوی پاك و خواردنه‌وه به ڕێژه‌یه‌كی زۆر كه‌می كردووه، هاوكات داووده‌رمان و كه‌لوپه‌لی پزیشكیش كێشه‌یه‌كی تره، ئه‌مه جیا له‌وه‌ی نه‌مانی سووته‌مه‌نی كه‌شتییه‌كان كێشه‌یه‌كی مه‌ترسیدارتر و زۆر گه‌وره‌یه.
كه‌شتیوانێكی هیندی له ڕێی ئامێری لاسلكی ده‌ریاییه‌وه گوتی، خۆراكمان نه‌ماوه و له دۆخێكی خراپداین، به‌هۆی نه‌مانی خۆراك و كه‌لوپه‌له پێویسته‌كانی ژیانیش، دوو كه‌شتیوانی سه‌ر كه‌شتییه‌كه‌مان دۆخی ته‌ندروستیان تێكچووه و له حاڵه‌تێكی خراپدان، هاوكات كه‌شتیوانێكی ڕووسی كه له‌سه‌ر كه‌شتییه‌كی نه‌وتهه‌ڵگره ده‌ڵێ، تیمی كه‌شتییه‌كه‌مان جیا له ئاو و برنج هیچ شتێكی تریان نه‌ماوه و هیچ ده‌رمان و پێویستییه‌كی پزیشكیش بوونی نییه، به تایبه‌ت بۆ حاڵه‌تی به‌رزبوونه‌وه‌ی په‌ستانی خوێن.
پسپۆران ده‌ڵێن، ئه‌گه‌ری زۆره ته‌نگژه‌ی مرۆیی سه‌ر كه‌شتییه‌كان له چه‌ند هه‌فته‌ی داهاتوو قووڵتر ببێته‌وه، له‌گه‌ڵ زیادبوونی ژماره‌ی ئه‌و كه‌شتیانه‌ی كه له‌لایه‌نن ئه‌و كۆمپانیایانه‌ی خاوه‌نداری كه‌شتییه‌كان ده‌كه‌ن، ده‌ستیان لێ هه‌ڵده‌گرن، به‌هۆی زیانی گه‌وره‌ی دارایی و به‌رزبوونه‌وه‌ی تێچووی ده‌سته‌به‌ركردنی كارمه‌ندانی سه‌ر كه‌شتییه‌كه.
ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له ڕۆژانی ڕابردوو پرۆژه‌ی ئازادی كه‌شتیوانی به به‌شداری 100 فڕۆكه‌ی جه‌نگی و 15 هه‌زار سه‌رباز ڕاگه‌یاند، دوای ڕۆژێك له ده‌ستكردن به جێبه‌جێكردنی ئه‌و پرۆژه‌یه، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا به‌شێوه‌یه‌كی كاتی پرۆژه‌كه‌ی هه‌ڵپه‌سارد. له‌و ماوه كورته توانرا چه‌ند كه‌شتییه‌ك ڕزگار بكرێن و گه‌رووی هورمز تێپه‌ڕێنن.
كه‌شتیوانێك له‌سه‌ر یه‌كێك له كه‌شتییه‌كانه‌وه ده‌ڵێ، زۆرێك له كاپتنی كه‌شتییه‌كان باوه‌ڕیان به سه‌لامه‌تی كه‌شتیوانی نه‌كرد، كه واشنتن باسی لێوه ده‌كات، چونكه سوپای پاسداران له‌وبه‌ره‌وه دیارن و به چه‌ك و كه‌لوپه‌لی سه‌ربازییه‌وه هه‌ڕه‌شه ده‌كه‌ن، دۆخه‌كه به هیچ شێوه‌یه‌ك سه‌لامه‌ت و ئارام نییه و هۆشداری لایه‌نی ئێرانی له ڕێی ئامێری لاسلكییه‌وه ناوه‌ستێت و به‌رده‌وام په‌یامی دووباره دووپات ده‌كاته‌وه و ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن " كه گه‌رووی هورمز به ته‌واوی داخراوه".
تێچووی ده‌سته‌به‌ری كه‌شتییه‌كان و تیمه‌كانی كه‌شتیوانی بۆ ئه‌و كه‌شتییانه‌ی له هورمز گیریان خواردووه، زۆر به‌رزبووه‌ته‌وه و ئێسته ده‌سته‌به‌ركردنی كه‌شتییه‌ك كه له هورمز و كه‌نداو له‌نگه‌ری گرتبێت، نرخه‌كه‌ی گه‌یشتووه‌ته هه‌شت ملیۆن دۆلاری ئه‌مه‌ریكی، ئه‌مه‌یش سی هێنده‌ی بڕی پیشووه. زۆربه‌ی خاوه‌ندارانی كه‌شتییه‌كان كه له هورمز گیریان خواردووه، بێده‌سه‌ڵات ماونه‌ته‌وه و ناتوانن زیاتر به‌رگه‌ی ئه‌و تێچووه زۆره بگرن، بۆیه ناكۆكی و كێشه له نێوان كۆمپانیاكان و تیمی كه‌شتیوانی چه‌ند كه‌شتییه‌ك دروست بووه، به‌هۆی دواكه‌وتنی مووچه‌ی كه‌شتیوانان و كه‌مبوونی خواردن و خواردنه‌وه و پێوستییه پزیشكی و ژیانییه‌كان له‌لایه‌ن كۆمپانیای خاوه‌نداری كه‌شتییه‌كانه‌وه.