ڕۆژنامه‌یه‌كی ئیسرائیلی بڵاوی كرده‌وه، كه وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا په‌یامی به نهێنی ئاراسته‌ی ته‌لئه‌بیب كردووه و دووپاتی له‌وه كردووه‌ته‌وه كه چیتر ئاماده نییه به‌رده‌وامی به جه‌نگ دژی ئێران بدات. هاوكات لایه‌نگران و به‌رهه‌ڵستكارانی تره‌مپ ڕه‌خنه‌ی زۆر له ئیسرائیل ده‌گرن، به‌وه‌ی له كاتی جه‌نگدا ئه‌مه‌ریكا مووشه‌كی زیاتری به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی بۆ پاراستنی ئیسرائیل له خودی حكوومه‌ت و سوپای وڵاته‌كه به‌كارهێناوه.
ڕۆژنامه‌ی هائارتسی ئیسرائیلی
نووسیویه‌تی، به گوێره‌ی زانیارییه دزه‌پێكراوه‌كان له وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكاوه كه بووه‌ته جێی نیگه‌رانی ته‌لئه‌بیب، به‌رپرسانی باڵای وه‌زاره‌تی جه‌نگی ئه‌مه‌ریكا دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه ئه‌مه‌ریكا به‌رگه‌ی بارگرانی زۆری پاراستنی ئیسرائیلی گرتووه له ناردنی مووشه‌ك له كاتی جه‌نگ دژی ئێران.
ئاماژه‌ی داوه، ئه‌مه‌یش له كاتێكدایه كه ئه‌مه‌ریكا ئێسته به ده‌ست كه‌می مووشه‌كی به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی سیسته‌می به‌رگری ئاسمانی ده‌ناڵێنێت، ئه‌مه‌یش واشنتنی ناچار كردووه هه‌موو هه‌وڵێك بدات، بۆ ئه‌وه‌ی به ڕێككه‌وتن بگات. په‌یامی واشنتن له‌وباره‌وه ڕوونه، كه هه‌ر ڕێككه‌وتنێكی ناته‌واو له‌گه‌ڵ ئێران دواجار به‌هۆی هه‌ڵه خوێندنه‌وه‌كانی ئیسرائیل و پێشبینییه‌كانی بۆ جه‌نگ دژی ئێران، به‌وهۆیه‌وه‌یش پشتیوانیانی تره‌مپ له ئه‌مه‌ریكا ده‌ستیان به لێدوان و هێرشی میدیایی بۆ سه‌ر ئیسرائیل كردووه.
له‌وباره‌وه ماڵپه‌ڕی فری پرێسی توندڕۆ و نزیك له كۆشكی سپی بڵاوی كرده‌وه، كه پشتیوانانی تره‌مپ و به‌رهه‌ڵستكارانی گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و باوه‌ڕه‌ی كه سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا ئاماده‌كاری بۆ ڕێككه‌وتن و كشانه‌وه له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌كات.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له كۆشكی سپی له‌وباره‌وه گوتی، سكۆت بێسنێت وه‌زیری گه‌نجینه‌ی ئه‌مه‌ریكا سه‌ركه‌وتوو بووه له‌وه‌ی باوه‌ڕ به تره‌مپ بهێنێت، كه به‌رده‌وامبوونی جه‌نگ بێ كردنه‌وه‌ی گه‌رووی هورمز ده‌بێته هۆی هه‌ره‌سی ئابووری ئه‌مه‌ریكا و زۆرینه‌ی ڕه‌های هاوپه‌یمانان و پشتیوانانی هانی تره‌مپ ده‌ده‌ن كه به خێرایی كۆتایی به جه‌نگ بهێنێت.
هائارتس نووسیویه‌تی، ته‌نیا خاڵێك تا ئێسته بۆ تره‌مپ ڕوون نییه، كه پیشه‌سازی سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكا به‌و ئه‌ركانه هه‌ڵناستێت، كه تره‌مپ فه‌رمانی پێكردوون، بۆ ئه‌وه‌ی جبه‌خانه‌ی ئه‌مه‌ریكا به خێرایی پڕ بكرێته‌وه، دوای ڕفاندنی نیكۆلاس مادۆرۆی سه‌رۆكی ڤه‌نزوێلا و دوای جه‌نگ له‌گه‌ڵ ئێران، ئه‌مه‌ریكا تووشی كورتهێنان و كه‌مبوونه‌وه‌یه‌كی زۆری مووشه‌كی به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی سیسته‌می به‌رگری ئاسمانی بووه.
له كاتی جه‌نگ وه‌ك پێشتر ڕۆژنامه‌ی واشنتن پۆست بڵاوی كرده‌وه، كه ئیسرائیل 190 مووشه‌كی به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی بۆ به‌رگریكردن له‌خۆی به‌كارهێناوه، به‌ڵام ئه‌مه‌ریكا 300 مووشه‌كی به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی بۆ پاراستنی ئیسرائیل له هێرشه مووشه‌كییه‌كانی ئێران به‌كارخستووه، ئه‌مه‌یش ناڕه‌زایی له ئه‌مه‌ریكا لێ كه‌وتووه‌ته‌وه، به‌وه‌ی واشنتن زیاتر له ته‌لئه‌بیب هه‌وڵی پاراستنی ئیسرائیلی داوه.
به گوێره‌ی خهملاندنهكانی وه‌زاره‌تی جه‌نگ له ئه‌مه‌ریكا و سه‌رچاوه‌كانی تر، ئه‌مه‌ریكا زیاتر له 200 مووشه‌كی به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی سیسته‌می به‌رگری جۆری "ساد"ی له ئیسرائیل بڵاو كردووه‌ته‌وه، كه ئه‌مه‌یش ده‌كاته نیوه‌ی ئه‌و مووشه‌كانه‌ی له كۆگه‌كانی وه‌زاره‌تی جه‌نگی ئه‌مه‌ریكا بوونیان هه‌بوو.
هاوكات ئه‌مه‌ریكا زیاتر له هه‌زار سه‌كۆی هه‌ڵدانی مووشه‌كی له‌سه‌ر كه‌شتییه جه‌نگییه‌كان له ده‌ریای ناوه‌ڕاست بڵاوهپێكردبوو، له به‌رانبه‌ردا ئیسرائیل ته‌نیا 100 مووشه‌كی جۆری ئارۆ و 90 مووشه‌كی جۆری چه‌قۆی داود.
له 28ی شوبات/فێبرایه‌ری ڕابردوو ئه‌مه‌ریكا و ئیسرائیل ده‌ستیان به بۆردمانكردنی ئێران كرد و ڕێبه‌ری پێشوو عه‌لی خامنه‌یی و ده‌یان به‌رپرسانی باڵای ڕژێمی ئیسلامی ئێرانیان پێكا و كۆتاییان به ژیانیان هێنا، له به‌رانبه‌ر هێرش و بۆردمانه چڕه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و ئیسرائیل، ئێران گه‌رووی هورمزی داخست و به هه‌زاران مووشه‌كی ئاراسته‌ی ئیسرائیل و وڵاتانی كه‌نداو كه هاوپه‌یمانی ئه‌مه‌ریكان كرد، به‌وهۆیه‌وه زیانی گه‌وره‌ی به‌ر ژێرخانی ئیسرائیل و وڵاتانی كه‌نداو گه‌یاند.
هه‌ڵدانی مووشه‌كی هێشووی له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه به ئاراسته‌ی ئیسرائیل قورسییه‌كی زۆری له‌سه‌ر سیسته‌می به‌رگری ئاسمانی ئه‌و وڵاته دروست كردبوو، به‌وهۆیه‌وه چه‌ندان مووشه‌ك له نێو شاره‌كانی ئیسرائیل كه‌وتنه خواره‌وه و قوربانی و برینداریان لێ كه‌وته‌وه.