نووسه‌ری ناوداری ئه‌مه‌ریكی تۆماس فریدمان جارێكی تر هێرشی كرده‌وه سه‌ر دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و دووپات له‌وه ده‌كاته‌وه كه تره‌مپ شكستی هێناوه له گێڕانی ڕۆڵی كلاسیكی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانی ئه‌مه‌ریكا و له وێنه‌یه‌كی نزیك له فه‌رمانده‌ی دزه‌كان مامه‌ڵه ده‌كات نه‌ك وه‌ك فه‌رمانده‌ی باڵا.
له
وتارێكی له ڕۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمز، فریدمان ده‌ڵێ، له كاتێكدا ئه‌مه‌ریكا جه‌نگی دژی ئێران ڕاگه‌یاندووه و هه‌زاران سه‌ربازی ڕه‌وانه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كردووه، ئه‌ركی سه‌ره‌كی هه‌ر سه‌رۆكێك له دۆخێكی له‌مجۆره پاراستنی یه‌كێتی به‌ره‌ی ناوخۆیه له وڵات، به‌ڵام تره‌مپ هیچ هه‌وڵێكی نه‌خستووه‌ته گه‌ڕ بۆ كۆكردنه‌وه‌ی دیموكراته‌كان له ده‌وری خۆی و یهكڕیزكردنی ئه‌مه‌ریكییه‌كان له پشتی جه‌نگ دژی ئێران، به‌ڵكوو سه‌رقاڵی ململانێی سیاسی ناوخۆ و پرۆژه‌ی سه‌رنجڕاكێشه‌ی جێی مشتومڕه كه خزمه‌تی به‌رژه‌وه‌ندییه كه‌سییه‌كان و هاوپه‌یمانه سیاسییه‌كانی ده‌كات.
فریدمان نووسیویه‌تی، هیچ شتێك وره‌ی سه‌ربازان ناڕووخێنێت، كه ببینین وڵاته‌كه‌یان له ناوكۆكی قووڵی ناوخۆیدایه، هاوكات دابه‌شبوونی ناوخۆی ده‌رفه‌ت به دوژمن ده‌به‌خشێت، كه خوێندنه‌وه‌ی تر بۆ ململانێكان بكات و مه‌رجی باشتر بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆی به ئامانجی كۆتاییهێنان به ململانێكان بسه‌پێنێت.
له به‌شێكی تری وتاره‌كه‌ی فریدمان ڕه‌خنه‌ی توند له پرۆژه‌ی دانانی سندووقێك له‌لایه‌ن تره‌مپه‌وه به گوژمه‌ی 1.7 ملیار دۆلار ده‌كات، بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ڕووبه‌ڕووی تۆمه‌تی به سیاسیكردنی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری له حكوومه‌ته‌كانی پێشوو بوونه‌ته‌وه. پرۆژه‌كه به‌شێوه‌یه‌كی كرده‌یی پاداشتكردنهوهی ئه‌وانه كه پاره‌داری هه‌ڵمه‌ته‌كانی تره‌مپیان كردووه، له‌وانه‌یش ئه‌و كه‌سانه‌ی كه پێوه‌ندییان به ڕووداوی په‌لاماردانی ته‌لاری كاپیتۆل له شه‌شی كانوونی دووه‌م/یه‌نایه‌ری 2021 هه‌یه، ڕێبه‌ری پێشووی كۆمارییه‌كان له ئه‌نجوومه‌نی پیران، میچ ماكۆنێك ئه‌و بیرۆكه‌یه‌ی به گه‌مژانه و هه‌ڵه‌یه‌كی ڕه‌وشتی ناوبرد.
وه‌ستاندنی پرۆژه‌كه به‌شێوه‌یه‌كی كاتی به بڕیاری دادگه شكستێكی گه‌وره‌ی كۆشكی سپییه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی تره‌مپ ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه دواتر ده‌توانرێ بۆی بگه‌ڕێته‌وه، فریدمان وای ده‌بینێ ئه‌و پاره‌یه كه پێویست بۆ پشتیوانیكردنی سوپای ئۆكراینا كه له دژی ئۆكراینا خه‌رج بكرێت، ئێسته ده‌یه‌وێ به‌و پاره‌یه قه‌ره‌بووی ئه‌وه كه‌سانه بكاته‌وه كه گه‌مارۆی كۆنگرێسیان دا و هێرشیان كرده سه‌ری.
هاوكات تۆماس فریدمان ڕه‌خنه‌ی توند له به‌شێكی تری ڕێككه‌وتنه‌كان ده‌گرێ، كه ڕێ به ده‌سه‌ڵاتداران له داهاتوو ده‌دا كه چاودێری به‌شێك له داواكارییه‌كانی باج دژی تره‌مپ و ئه‌ندامانی ماڵباته‌كه‌ی و كۆمپانیاكه‌ی هه‌ڵده‌په‌سێردرێت، ئه‌مه‌یش بووه‌ته جێی پرسیاری مه‌ترسیدار له‌باره‌ی دژیه‌كبوونی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كان و به‌كارهێنانی ده‌سه‌ڵات بۆ ده‌سكه‌وتی كه‌سی.
نووسه‌ر هه‌ر به‌وه ناوه‌ستێت و تره‌مپ به فه‌رمانده‌ی شوێنه بازرگانییه‌كان ناو ده‌بات و تره‌مپ ده‌ستی به جێبه‌جێكردنی كڕینی هه‌زاران پرۆسه‌ی كڕین و فرۆشتنی پشك له مانگی یه‌كه‌می خولی دووه‌می سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی كرد، له‌وانه پشكی ئه‌و كۆمپانیایانه‌ی كه كاریگه‌ری ڕاسته‌وخۆیان به بڕیاره‌كانی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكاوه هه‌یه.
ئاماژه‌ی داوه، ریچارد بینته‌ر ڕاوێژكاری پێشوو له كۆشكی سپی له سه‌رده‌می جۆرج ده‌بلیو بۆش ده‌ڵێ، ئه‌و جۆره مامهڵهكردنیانه تاوانه، ئه‌گه‌ر له‌لایه‌ن وه‌زیری به‌رگرییه‌وه ئه‌نجام بدرێت، به‌ڵام له‌لایه‌ن سه‌رۆكه‌وه له ڕووی ته‌كنیكییه‌وه كارێكی یاساییه. ئه‌و مامه‌ڵانه‌ی سه‌رۆك ئه‌و باوه‌ڕه لای ئه‌مه‌ریكییه‌كان دروست ده‌كات، كه سه‌رۆك دامه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌ت بۆ خزمه‌تی به‌رژه‌وه‌ندییه تایبه‌تییه‌كانی به‌كارده‌هێنێت، چ له ڕێی سیسته‌می دادوه‌رییه‌وه بێت، یان ڕێككاری دارایی و سیاسی كه دواجار بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆی و بازنه‌ی كه‌سه نزیكه‌كان له‌خۆی ده‌گه‌ڕێته‌وه.
له‌باره‌ی هاوپه‌یمانانی ئه‌مه‌ریكا له سه‌رده‌می ویلایه‌تی دووه‌می تره‌مپ، تۆماس فریدمان هۆشداری ده‌دات، سیاسه‌ته‌كانی تره‌مپ هانی هاوپه‌یمانه كلاسیكییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ده‌دات كه دووباره چاو به سروشتی پێوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ واشنتن بخشێننه‌وه، نیگه‌رانی و گرژییه‌كانی ئه‌وروپا ئێسته ته‌نیا ڕووسیا نییه، به‌ڵكوو نیگه‌رانیان له ئه‌مه‌ریكایش هه‌یه.
هاوپه‌یمانانی واشنتن به نیگه‌رانییه‌وه له هه‌ڕه‌شه‌كانی تره‌مپ ده‌ڕوانن، له‌وانه‌یش هه‌ژماركردنی كه‌نه‌دا وه‌ك ویلایه‌تی په‌نجا و یه‌كه‌مینی ئه‌مه‌ریكا و قسه‌كانی له‌سه‌ر داگیركردنی دوورگه‌ی گرین‌لاند و دانانی باجی گومرگی له‌سه‌ر هاوبه‌شه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و كه‌مكردنه‌وه‌ی هاوكاری سه‌ربازی و دارایی بۆ ئۆكراینا.
فریدمان بۆچوونی نادر موسه‌ویزاده پسپۆری جیۆپۆله‌تیكی گواستووه‌ته‌وه كه ده‌ڵێ، وه‌ڵام و كاردانه‌وه دژی ئه‌مه‌ریكا و تره‌مپ بووه‌ته ستراتیجی له پێشینه‌ی هاوپه‌یمانانی ئه‌مه‌ریكا له ئه‌وروپا به به‌راورد له‌گه‌ڵ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه‌كانی ڕووسیا، ئێسته وڵاتانی نێو هاوپه‌یمانی ناتۆ د‌رك به پشتبه‌ستنی زیاد له پێویست به ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له بواری ته‌كنه‌لۆجیا و به‌رگری و دارایی ده‌كه‌ن.
نووسه‌ر ده‌ڵێ، ژماره‌یه‌ك له وڵاتانی ئه‌وروپا وه‌ك ئه‌ڵمانیا و سوید و فڕه‌نسا و نه‌رویج و هۆله‌ندا و فینلاند و به‌ریتانیا پێشتر ئاشكرایان كرد، كه هێز ره‌وانه‌ی گرین‌لاند ده‌كه‌ن بۆ پشتیوانی دانیمارك و وه‌ستانه‌وه به‌رانبه‌ر به هه‌ر هه‌وڵێكی ئه‌مه‌ریكا بۆ گرتنی ئه‌و دوورگه‌یه، ئه‌مه‌یش نیشانه‌ی نه‌مانی متمانه‌یه به ئه‌مه‌ریكای هاوپه‌یمانیان.
به‌هۆی مامه‌ڵه‌كانی تره‌مپ وێنه‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا نه‌ك ته‌نیا له ناوخۆ شێوێنراوه، به‌ڵكوو هه‌ڕه‌شه له تۆڕی نێوده‌وڵه‌تی هاوپه‌یمانانی ئه‌مه‌ریكا ده‌كات كه پشكداربوون له سه‌ركه‌وتنی ئه‌مه‌ریكا له دوو جه‌نگه جیهانییه‌كه و جه‌نگی سارد، به‌رده‌وامبوون له‌سه‌ر ئه‌و ئاراسته‌یش زۆر له‌سه‌ر ئه‌مه‌ریكا و هه‌ژموونی به‌سه‌ر دنیا و متمانه‌ی هاوپه‌یمانانی ده‌كه‌وێت، داهاتووی نه‌وه‌كان ده‌خاته به‌رده‌م مه‌ترسی گه‌وره‌وه، ئه‌مه‌یش له كاتێكدایه كه واشنتن له هه‌موو كات زیاتر پێویستی به سه‌ركردایه‌تییه‌كی یه‌كگرتوو له ناوخۆ و پاراستنی پێگه‌ی خۆی له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی هه‌یه.