به‌دواداچوونێكی تۆڕی سی ئێن ئێنی ئه‌مه‌ریكی په‌رده له‌سه‌ر پلان و ئاماده‌كاری هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بۆ چوونه ناو خاكی ئێران و بردنی یۆرانیۆمی ئه‌و وڵاته هه‌ڵده‌داته‌وه، له‌و كاته‌ی له كۆتایی مانگی ڕابردوو جه‌نه‌ڕاڵ دان كیین سوپاسالاری هێزه هاوبه‌شه‌كانی ئه‌مه‌ریكا سه‌ردانی فه‌رمانده‌یی هاوبه‌شی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له ویلایه‌تی فلۆریدا كردووه.
سه‌ردانه‌كه‌ی دان كیین بۆ بینینی تایبه‌تی پلانی سوپا بۆ ناردنی هێزی وشكایی بۆ سه‌ر خاكی ئێران به ئامانجی بردنی یۆرانیۆمی پیتێنراوی ئاستی به‌رز له‌و وڵاته بووه، له‌و كاته‌ی سوپای ئه‌مه‌ریكا هه‌موو ئاماده‌كارییه‌كانی بۆ ئه‌و ئۆپراسیۆنه ته‌واو كردووه.
دوو سه‌رچاوه‌ی باڵا بۆ
سی ئێن ئێن ده‌ڵێن، پێشڤه‌چوونه‌كان و ئاماده‌كارییه‌كان بۆ ئه‌و ئۆپراسیۆنه زۆرترین گرنگیان پێ ده‌درا و زۆر هه‌ستیاربوون، بۆیه به په‌له جه‌نه‌ڕاڵ دان كین له كۆبوونه‌وه‌ی گه‌وره به‌رپرسانی هاوپه‌یمانی باكوری ئه‌تڵه‌سی "ناتۆ" له برۆكسلی پایته‌ختی به‌لجیكا گه‌ڕێنرایه‌وه و به‌ره‌و ناوچه‌ی تامبا له ویلایه‌تی فلۆریدا فڕی و 19ی ئایار/مایۆ گه‌یشته ناوه‌ندی سه‌ره‌كی سێنتكۆم.
به قسه‌ی ئه‌و سه‌رچاوانه، به‌رزی ئاستی گرنگیپێدان و هه‌ستیاری به‌و ئۆپراسیۆنه ده‌رخه‌ری ئه‌وه‌یه كه كۆشكی سپی زۆر نزیك بووه له‌وه‌ی گڵۆپی سه‌وز بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌و ئۆپراسیۆنه وشكاییه پڕ له مه‌ترسییه هه‌ڵبكات.
دوای سه‌ردانه‌كه‌ی دان كیین بۆ فه‌رمانده‌یی سێنتكۆم، گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ واشنتن و له‌گه‌ڵ دۆناڵد تره‌مپی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا كۆبووه‌ته‌وه و بژاره‌كانی به‌رده‌ستی بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌و ئۆپراسیۆنه خستووه‌ته ڕوو، به‌ڵام تره‌مپ بڕیاری داوه كه پلانه‌كه بوه‌ستێنرێت، دوای ئه‌وه‌ی كین هۆشداری پێداوه، كه ئه‌نجامدانی ئۆپراسیۆنێكی له‌مجۆره وه‌ڵامێكی توندی ئێرانی لێ ده‌كه‌وێته‌وه و ماوه‌ی جه‌نگ زۆر درێژتر ده‌كاته‌وه و ئابووری جیهان ده‌خاته به‌رده‌م مه‌ترسی گه‌وره‌وه، به‌ڵام له هه‌موویان كاریگه‌رتر بۆ پاشگه‌زبوونه‌وه‌ی تره‌مپ، ئه‌گه‌ری بوونی ژماره‌یه‌كی زۆری قوربانی بوو له ڕیزی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له كاتی ئه‌نجامدانی ئۆپراسیۆنێكی له‌مجۆره.
ئه‌و ورده‌كارییانه به نهێنی ئه‌نجام ده‌دران و هاوكاتیش تره‌مپ له لێدوانه‌كانی دووپاتی له‌وه ده‌كرده‌وه، كه ئه‌مه‌ریكا و ئێران نزیكن له ڕێككه‌وتن و گه‌رووی هورمز ده‌كرێته‌وه و به‌رنامه‌ی ناوكی ئێران له ڕێی دانوستاندن هه‌ڵده‌وه‌شێنرێته‌وه، واته له ژێره‌وه ئه‌مه‌ریكا ئاماده‌كاری بۆ ئۆپراسیۆنێكی له‌مجۆره ده‌كرد و به ئاشكرایش گفتوگۆی له‌گه‌ڵ تاران بۆ گه‌یشتنه ڕێككه‌وتن ده‌كرد.
یۆرانیۆمی پیتێنراوی ئاست به‌رزی ئێران یه‌كێك له ئامانجه سه‌ره‌كییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بوو كه تره‌مپ هه‌وڵی به دیهێنانی ده‌دات، به‌ڵام تا ئێسته نه به هێز و نه له ڕێی دانوستانه‌كان ئه‌و ئامانجه به‌ده‌ستنه‌هاتووه. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی تره‌مپ چه‌ندان جار له قسه‌كانی دووپاتی له‌وه ده‌كرده‌وه، كه ئه‌مه‌ریكا ده‌ست به‌سه‌ر یۆرانیۆمی پیتێنراوی ئاست به‌رزی ئێران ده‌گرێت، به‌ڵام دوودڵ بوو له گرتنه‌به‌ری هه‌نگاوێكی له‌مجۆره.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یش دا ئه‌نجامدانی ئۆپراسیۆنی بردنی یۆرانیۆمی ئێران زۆر قورس بوو، چونكه یۆرانیۆمی پیتێنراو له ئێران له وێستگه‌ی ئه‌تۆمی ئه‌سفه‌هان و نه‌ته‌نز و فۆردۆ و كۆگه‌یه‌كی ژێر زه‌ویدان، واته له یه‌ك شوێن نین، تا په‌لاماری ئه‌و شوێنه بدرێ و یۆرانیۆمه‌كه ببرێت، بۆیه ئه‌مه هێنده‌ی تر ئۆپراسیۆنه‌كه‌ی قورس‌تر كردبوو.
پسپۆرانی بواری ناوكی به‌هه‌مانشێوه گومانیان له‌وه هه‌بوو، كه هه‌ر ئۆپراسیۆنێكی سوپای ئه‌مه‌ریكا توانای ئه‌وه‌ی هه‌بێت، كه بێ كێشه و زیان یۆرانیۆم به سه‌لامه‌تی له ئێران بهێننه ده‌ره‌وه، له كاتێكدا ئه‌نجامدانی هه‌ر ئۆپراسیۆنێكی ئه‌مه‌ریكا له‌سه‌ر خاكی ئێران كاردانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئێرانی لێ ده‌كه‌وته‌وه و هێنده ئاسان نه‌بوو.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌یش هه‌واڵگری ئه‌مه‌ریكا به‌رده‌وام فڕۆكه‌ی كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری به‌سه‌ر ئاسمانی ئێران ده‌سووڕانده‌وه، تا زانیاری وردتری له‌باره‌ی شوێنی هه‌ڵگرتنی یۆرانیۆمی پیتێنراوی ئاست به‌رز زۆر به وردی بدۆزێته‌وه.
سه‌رچاوه‌یه‌ك بۆ سی ئێن ئێن ده‌ڵێ، ئه‌مه كارێكی مه‌حاڵ بوو، پێویستی به سه‌دان سه‌رباز هه‌بوو، كه له‌و تونێله ته‌نگه‌به‌رانه‌ی نێو كۆگه‌ی هه‌ڵگرتنی یۆرانیۆم، به‌رمیلی پڕ له یۆرانیۆم بهێننه ده‌ره‌وه و بیخه‌نه نێو فڕۆكه‌كانه‌وه، له‌و كاته‌یش دا گولـله‌ی هێزه‌كانی ئێران به‌سه‌ر هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكاوه بێت، ئه‌مه بۆخۆی نزیك بوو له چوونه نێو كاره‌ساتێكی گه‌وره‌وه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان ئێران خاوه‌نی نزیكه‌ی نیو تۆن یۆرانیۆمی پیتێنراوه، كه له‌و ڕێژه‌یه به‌شێكی تا ئاستی سه‌رووی 60% پیتێنراوه و زۆر نزیكه له‌وه‌ی ئاسته‌كه‌ی بگات به‌و ڕێژه‌یه كه بۆ دروستكردنی بۆمبی ئه‌تۆمی پێویسته، ئه‌مه‌یش ترس و نیگه‌رانی لای ئه‌مه‌ریكا و ئیسرائیل دروست كردووه، بۆیه له 28ی شوبات/فێبرایه‌ری ڕابردوو هێرش و بۆردمانی فره‌وانیان كرده سه‌ر ئه‌و وڵاته و ماوه‌ی 40 ڕۆژ بۆردمانی ناوچه جیا جیاكانی ئێرانیان كرد و گه‌مارۆی ده‌ریای و سزای قورسیان به‌رده‌وام به‌سه‌ر ئه‌و وڵاته ده‌سه‌پاند.
له به‌رانبه‌ردا ئێران گه‌رووی هورمزی داخست و به درۆن و مووشه‌ك ئیسرائیل و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به چڕی بۆردمان كرد، سه‌ره‌نجام ئاگربه‌ست له نێوان هه‌ردوولا ڕاگه‌یه‌نرا و ئێسته‌یش له هه‌موو كات زیاتر واشنتن و تاران له گه‌یشتنه ڕێككه‌وتن له‌یه‌كتر نزیكن.