سه‌رچاوه‌كان له عێراقه‌وه دووپات له گفتوگۆ و مشتومڕی حكوومه‌ت له نێوان لایه‌نه‌كانی دارایی و ئابووری ده‌كه‌نه‌وه، له‌باره‌ی دابه‌زاندنی نرخی دیناری عێراقی به‌رانبه‌ر به دۆلار، وه‌ك هه‌وڵێك بۆ ده‌سكه‌وتنی زیاتری سیوله، به ئامانجی خه‌رجكردنی مووچه‌ی كارمه‌ندانی حكوومه‌ت و ده‌سته‌به‌ركردنی پێویستیه داراییه‌كان.
ئه‌و جموجۆڵانه له كاتێكدایه كه عێراق ڕووبه‌ڕووی ته‌نگژه‌یه‌كی دارایی قووڵ بووه‌ته‌وه، به‌هۆی وه‌ستانی هه‌نارده‌كردنی نه‌وت له چه‌ند مانگی ڕابردوو، له ئه‌نجامی ململانێكانی ئه‌مه‌ریكا و ئێرانه‌وه. كه به‌وهۆیه‌وه گه‌رووی هورمز داخرا و به‌شی هه‌ره زۆری هه‌نارده‌ی نه‌وتی خامی عێراق وه‌ستا، ئه‌مه‌یش كاردانه‌وه‌ی ڕاسته‌وخۆی له‌سه‌ر هاتنی دۆلار و دراوی بیانی بۆ عێراق و كۆبوونه‌وه‌ی پاره له گه‌نجینه‌ی گشتی حكوومه‌ت دروست كرد.
عێراق به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی پشت به داهاتی نه‌وت ده‌به‌ستێت و به ڕێژه‌ی زیاتر له 90%ی داهاتی وڵات له نه‌وته‌وه‌یه، بۆیه دروستبوونی هه‌ر كێشه‌یه‌ك له هه‌نارده‌كردنی نه‌وت و دابه‌زینی نرخی نه‌وت له بازاڕه‌كانی دنیا، كاریگه‌ری و كاردانه‌وه‌ی ڕاسته‌وخۆی له‌سه‌ر توانایب ده‌وڵه‌ت بۆ پاره‌داركردنی پێویستییه‌كانی ده‌بێت، له سه‌رووی هه‌مووشیانه‌وه مووشه‌ی كارمه‌ندان و خانه‌نشینان و شایسته‌ی دارایی چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی و تێچووی به‌كارخستنی دامه‌زراوه‌كانی حكوومه‌ت.
سه‌رچاوه‌كان كه نه‌یانویست ناویان بڵاو بكرێته‌وه بۆ ڕۆژنامه‌ی
"العربی الجدید" گوتیان، یه‌كێك له پێشنیازه‌كان به‌رزكردنه‌وه‌ی نرخی دۆلارێكی ئه‌مه‌ریكا بۆ هه‌زار و 650 دیناری عێراقی له كاتێكدا ئێسته نرخی فه‌رمی له بانكی ناوه‌ندی به‌رانبه‌ر به هه‌ر دۆلارێك ته‌نیا هه‌زار و 300 دیناری عێراقییه، به به‌رزكردنه‌وه‌ی نرخی دۆلار به‌رانبه‌ر به دینار، ئه‌وا پاره‌ی زیاتر بۆ گه‌نجینه‌ی گشتی عێراق ده‌گه‌ڕێته‌وه و سیوله له بانكی ناوه‌ندی زیاتر ده‌بێت.
هێمایان بۆ ئه‌وه‌یش كرد، جیا له‌و پێشنیازه، پێشنیازی تریش هه‌ن، كه له ئه‌گه‌ری كه‌ڵه‌كه‌بوونی گوشاری دارایی، ئه‌وا نرخی دینار به‌رانبه‌ر به دۆلار زۆر زیاتر داده‌به‌زێنرێت، ئه‌مه‌یش وا ده‌كات حكوومه‌ت بڕێكی زۆر و زه‌به‌لاحی دیناری ده‌ست بكه‌وێت، كاتێك داهاتی نه‌وت به دۆلار بۆ وڵات ده‌گه‌ڕێته‌وه و له ناوخۆ به دینار ئاڵوگۆڕی پێ ده‌كرێت.
ئه‌و بیرۆكه‌یه‌كه مه‌ترسی گه‌وره‌ی له ناوه‌نده ئابوورییه‌كان و شه‌قامی عێراق دروست كردووه، به تایبه‌ت كه ئابووری عێراق به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی پشت به هاورده‌كردن بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی سه‌رجه‌م پێویستییه‌كانی بازاڕی ناوخۆی و كه‌لوپه‌له سه‌ره‌كییه‌كانی خۆراك و ده‌رمان ده‌به‌ستێت، بۆیه سه‌ره‌نجام ئه‌مه گرانبوونی خێرای كاڵاكانی لێ ده‌كه‌وێته‌وه و شه‌پۆلێكی نوێ و گه‌وره‌ی هه‌ڵئاوسان ڕوو له وڵات ده‌كات و توانا و هێزی كڕین لای هاووڵاتییان زۆر به‌ره‌و دواوه ده‌بات و بارگرانییه‌كی قورس له‌سه‌ر ژیان و گوزه‌رانی ئه‌و توێژانه دروست ده‌كات كه داهاتی سنوورداریان هه‌یه.
نه‌وار سه‌عدی پسپۆری دارایی و ئابووری ده‌ڵێ، به‌رزكردنه‌وه‌ی نرخی دۆلار به‌رانبه‌ر دینار، ناكرێ یه‌كه‌م بژاره بێت بۆ وه‌ستانه‌وه به ڕووی ته‌نگژه‌ی دارایی له عێراق، ئه‌وه ڕاسته كه كه‌مكردنه‌وه‌ی نرخی دینار به‌رانبه‌ر به دۆلار داهاتی گه‌نجینه‌ی گشتی و سیوله زیاتر ده‌كات، به‌ڵام له به‌رانبه‌ردا تێچوو و بارگرانییه‌كی گه‌وره له‌سه‌ر شانی هاووڵاتییان دروست ده‌كات و نرخی كاڵاكان زۆر به‌رز ده‌بنه‌وه و هێزی كڕین زۆر لاواز ده‌بێت و هه‌ڵئاوسان زۆر به‌رز ده‌بێته‌وه.
زیاتر گوتی، عێراق ئه‌زموونی له‌گه‌ڵ ئه‌و بژاره‌یه هه‌یه و 2020 هه‌نگاوێكی هاوشێوه‌ی گرته‌به‌ر و نرخی دیناری به‌رانبه‌ر به دۆلار كه‌م كرده‌وه، ئه‌و هه‌نگاوه به جۆرێك داهاته‌كانی حكوومه‌ت به دینار باشتر كرد، به‌ڵام كاردانه‌وه‌ی به‌شێوه‌ی ڕاسته‌وخۆ له‌سه‌ر ژیانی خه‌ڵك دروست كرد، ئه‌مه‌یش مشتومڕێكی زۆری به دوای خۆی دا هێنا.
هێمای بۆ ئه‌وه‌یش كرد، عێراق ئه‌مڕۆ ڕووبه‌ڕووی ته‌نگژه‌یه‌كی دارایی نه‌بووه‌ته‌وه كه ڕاسته‌وخۆ په‌نا بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی نرخی دۆلار به‌رانبه‌ر به دینار ببات، به‌ڵكوو ڕووبه‌ڕووی هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی ڕژد بووه‌ته‌وه كه ئه‌ویش پشتبه‌ستنی زیاد له پێویسته به هه‌نارده‌ی نه‌وت و داهاتی نه‌وت له بودجه‌ی ساڵانه‌دا، بۆیه چاره‌سه‌ری ڕاسته‌قینه و ڕیشه‌یی بریتییه له فره‌جۆركردنی سه‌رچاوه‌اكنی داهات و چالاككردنی كه‌رته‌كانی به‌رهه‌مهێنان و زیادكردنی باجی نانه‌وتی و كۆنتڕۆڵكردنی تێچووی گشتی، نه‌ك دروستكردنی بارگرانی له‌سه‌ر شانی هاووڵاتییان.
سه‌عدی گوتی، جێگیركردنی نرخی گۆڕینه‌وه‌ی دینار به دۆلار یه‌كێكه له هۆكاره گرنگه‌كانی به‌هێزكردنی متمانه به ئابووری عێراق و سه‌رنج ڕاكێشانی وه‌به‌رهێنه‌ران بۆ هاتنه عێراق، بۆیه ئه‌وه ده‌بێ به‌شێك بێ له پرۆگرامی چاكسازی ئابووری ته‌واو و لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر كرا‌و. نه‌ك ته‌نیا وه‌ك ئامرازێكی دارایی بۆ پڕكردنه‌وه‌ی كورتهێنان و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گوشاری ماوه كورت به‌كاربهێنرێت.
له‌لایه‌كی تره‌وه حه‌یده‌ر شێخ پسپۆری كاروباری ئابووری گوتی، ته‌نگژه‌یه‌كی دارایی و داكشانێكی ئابووری به‌هۆی دابه‌زینی داهای نه‌وت له عێراق بوونی هه‌یه، هۆكاره‌كه‌ی ئه‌وه‌یه كه عێراق به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی پشت به هه‌نارده‌كردنی نه‌وت ده‌به‌ستێت، حكوومه‌تی سوودانی به ئاراسته‌ی دابه‌زاندنی نرخی دینار به‌رانبه‌ر به دۆلار هه‌نگاوی نا بۆ وه‌ستانه‌وه به ڕووی ته‌نگژه‌ی دارایی له ئه‌نجامی داخرانی گه‌رووی هورمز، ئه‌مه هه‌نگاوێكی دروسته بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی سیوله‌ی پێویست بۆ گه‌نجینه‌ی وڵات، وه‌كچۆن حكوومه‌تی مسته‌فا كازمی جێبه‌جێی كرد.