حكوومه‌تی عێراق به سه‌رۆكایه‌تی عه‌لی زه‌یدی پلانێكی 10 ساڵه‌ی ڕاگه‌یاند كه تێیدا هاتووه، له‌و ماوه‌یه پشتبه‌ستن به نه‌وت وه‌ك سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كی داهاتی وڵات كه 90%ی داهات پێكده‌هێنێت، بۆ 45% كه‌م ده‌كرێته‌وه و سه‌رچاوه‌كانی داهات فره‌جۆر ده‌كرێت، پسپۆرانیش به‌دیهێنانی ئه‌و ئامانجه به دوور نازانن، به‌ڵام نایشارنه‌وه كه ئه‌مه پێویستی به چاكسازییه‌كی قووڵ و به‌هێز هه‌یه كه سنووری ته‌مه‌نی حكوومه‌ته‌كان ببه‌زێنێت.
ئه‌حمه‌د عه‌بد ره‌به پسپۆری ئابووری بۆ ڕۆژنامه‌ی "
عاله‌م جه‌دید" گوتی، كه‌مكردنه‌وه‌ی پشتبه‌ستنی بودجه‌ی عێراق به نه‌وت له 90%ه‌وه بۆ 45% له ماوه‌ی 10 ساڵ ئامانجێكی پڕ له خواسته، به‌ڵام ده‌توانرێ به‌دیبهێنرێت، ئه‌گه‌ر چاكسازی ئابووری ڕاسته‌قینه ئه‌نجام بدرێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یش نابێ ئه‌وه ته‌نیا به زیادكردنی باج و رسوومات بێ له‌سه‌ر شانی خه‌ڵك.
زیاتر گوتی، به‌دیهێنانی ئه‌و ئامانجه پێویستی به گه‌شه‌پێدانی كه‌رته به‌رهه‌مهێنه‌ره‌كانی تر كه ده‌توانن به‌ها و داهات و ده‌رفه‌تی كاری هه‌میشه‌یی ده‌سته‌به‌ر بكه‌ن، له پێش هه‌موویانه‌وه كه‌رتی پیشه‌سازی و كشتوكاڵ و گه‌شتیاری و خزمه‌تگوزاری لۆجستی و ئابووری ئه‌لیكترۆنی، ئه‌مانه بنه‌مای سه‌ره‌كی فره‌جۆركردنی سه‌رچاوه‌كانی داهات و كه‌مكردنه‌وه‌ی پشتبه‌ستنن به داهاتی نه‌وتی.
ره‌به گوتی، حكوومه‌ت ده‌رفه‌تی گرنگی بۆ زیادكردنی داهاتی نا نه‌وتی له ڕێی كۆنتڕۆڵكردنی ته‌واوه‌تی ده‌روازه سنوورییه‌كان و په‌ره‌پێدانی سیسته‌می گومرگی و فره‌وانكردنی بنكه‌ی باج وه‌رگرتن هه‌یه، هاوكات پێویسته پشت به سیسته‌می ئه‌لیكترۆنی بۆ ڕێگرتن له خۆدزینه‌وه و گه‌نده‌ڵی ببه‌ستێت.
خه‌مڵاندن و پێشبینی و زانیارییه‌كان ئه‌وه ده‌خه‌نه ڕوو، كه تا ئێسته‌یش به‌شێكی گه‌وره‌ی داهاتی عێراق دزه ده‌كات، به‌هۆی به‌هه‌ده‌ردان و گه‌نده‌ڵی و كه‌می وه‌رگرتنی باج و رسوومات، بۆیه چاكسازی كارگێڕی و چاودێری ده‌توانن ساڵانه ملیاران دۆلار بۆ گه‌نجینه‌ی گشتی بگه‌ڕێننه‌وه، ئه‌گه‌ر به‌شێوه‌یه‌كی زۆر چالاك جێبه‌جێ بكرێن. دوو ساڵی داهاتوو ئه‌نجامی یه‌كلاكه‌ره‌وه به چاوی خۆمان ده‌بینین، ئه‌گه‌ر ڕێوشوێنه‌كانی چاكسازی دارایی و به ئه‌لیكترۆنیكردن و به‌هێزكردنی چاودێری له ده‌روازه‌كانی سنوور و كه‌رتی بانكداری به‌رده‌وامی پێ بدرێت، ئه‌مانه كاریگه‌رییان له‌سه‌ر زیادبوونی داهاتی نانه‌وتی هه‌نگاو به هه‌نگاو ده‌بێت.
هه‌وڵدان بۆ گه‌یشتن به ئاستی پشتبه‌ستنی 45% به داهاتی نه‌وت، پێویستی به چاكسازی قووڵ و وه‌به‌رهێنانی ماوه درێژ هه‌یه كه زیاتر له ته‌مه‌نی ئه‌و حكوومه‌ته ده‌خایه‌نن، بۆیه پێویسته به‌رده‌وامبوونی هه‌مان سیاسه‌تی ئابووری و نه‌به‌ستنه‌وه‌ی به گۆڕانكارییه سیاسیییه‌كان گه‌ره‌نتی بكرێت. عێراق ڕه‌گه‌زه پێویسته‌كانی به‌دیهێنانی ئه‌و ئامانجه و گۆڕانكارییه گه‌وره‌ی هه‌یه، پێگه‌یه‌كی جیوگرافی ستراتیجی هه‌یه و بازاڕێكی گه‌وره و سه‌رچاوه‌ی دارایی و مرۆیی زۆر و گرنگی هه‌یه، ئه‌وه‌ی پێویستییه‌تی ئه‌مڕۆ خێراكردنی پرۆسه‌ی چاكسازی ئابووری و گۆڕینیه‌تی بۆ ئه‌نجامی یه‌كلاكه‌ره‌وه له‌سه‌ر ئه‌رزی واقیع.
حه‌یده‌ر عه‌بوودی گوته‌بێژی فه‌رمی حكوومه‌ت پێشتر ئاشكرای كرد، كه هه‌نگاوی ئابووری درێژ مه‌ودا هه‌یه كه سه‌رۆكی حكوومه‌ت عه‌لی زه‌یدی ده‌یگرێته‌به‌ر، لیژنه‌یه‌كی تایبه‌ت به سه‌رۆكایه‌تی زه‌یدی پێكهێنراوه تا پلانی كه‌مكردنه‌وه‌ی پشتبه‌ستن به داهاتی نه‌وت له 90% بۆ 45% له 10 ساڵی داهاتوو كه‌م بكرێته‌وه، به پشتبه‌ستن به په‌ره‌پێدان و گه‌شه‌سه‌ندن له سه‌رچاوه نانه‌وتییه‌كان كه سه‌رچاوه‌ی گرنگی داهاتن، به تایبه‌ت له ده‌روازه‌كانی سنوور و گومرگ و وه‌رگرتنی باج و سه‌رانه.
خستنه ڕووی ئه‌و بیرۆكه‌یه له كاتێكدایه كه ئێسته عێراق ڕووبه‌ڕووی ئالنگاری دارایی گه‌وره و درێژخایه‌ن بووه‌ته‌وه، له ئه‌نجامی پشتبه‌ستن نیوچه ته‌واوه‌تی به داهاتی نه‌وت. عه‌بدووی له دیدارێكی ته‌له‌ڤزیۆنی گوتی، حكوومه‌تی ئێسته كه ته‌مه‌نی مانگێك و نۆ ڕۆژه، ده‌ستی كردووه به یه‌كلاكردنه‌وه‌ی دۆسیه‌ی ئاڵۆز به ئامانجی گێڕانه‌وه‌ی متمانه‌ی هاووڵاتییان و ده‌وڵه‌ت، قۆناغی ئێسته پێویستی به بڕیاری بوێرانه هه‌یه بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئالنگارییه ئابووری و كارگێڕی و داراییه‌كان.
زیاتر گوتی، ڕوانینی زه‌یدی ئه‌وه‌یه كه ئابووری بزوێنه‌ری سه‌ره‌كی ده‌وڵه‌ته، عێراق مانگانه پێویستی به 10 تریلیۆن دینار بۆ پێدانی مووچه و خه‌رجی گشتی هه‌یه، ئه‌مه‌یش پێویستی به دووباره نه‌خشه‌ڕێژكردنه‌وه‌ی داهاته‌كانی حكوومه‌ت و فره‌جۆركردنی داهاتی نانه‌وتی هه‌یه.
حكوومه‌ت دامه‌زراوه‌كانی پێوه‌ست به سیاسه‌تی دارایی و نه‌ختینه كۆ كردووه‌ته‌وه له سه‌رووی هه‌موویانه‌وه بانكی ناوه‌ندی و وه‌زاره‌تی دارایی له چوارچێوه‌ی ئه‌نجوومه‌نێك كه كار بۆ جێگیركردنی دۆخی دارایی عێراق و گفتوگۆ له‌سه‌ر چاره‌سه‌ره‌كان بۆ نه‌هێشتنی ته‌نگژه و به‌رده‌وامی خه‌رجی و ده‌سته‌به‌ركردنی پابه‌ندییه داراییه‌كانی ده‌وڵه‌ت بكرێت.
گوته‌بێژی حكوومه‌ت گوتی، زه‌یدی ئه‌و باوه‌ڕه‌ی هه‌یه كه گه‌نده‌ڵی یه‌كێك له مه‌ترسیدارترین ئالنگارییه‌كانه كه ڕووبه‌ڕووی ده‌وڵه‌ت ده‌بێته‌وه، بۆیه كاری له پێشینه‌یه‌تی كه به‌رژه‌وه‌ندی گشتی بپارێزرێت و دامه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌تی له گه‌نده‌ڵی كه‌ڵه‌كه‌بوو پاك بكاته‌وه.