رسواكردنی شاسوار عەبدولواحید بەردەوامی هەیە، بەشێكی زۆر لە خەڵكی كوردستان جیا لەو تەنز و دووبارەكردنەوەی قسەكانی رابردووی كە بەرانبەر یەكێتی كردوویەتی، وەك پاشكۆی ئەو حزبە دەیبینن.
شاسوار و هاوپەیمانەكەی كە هەرچی جووڵەیەك دەكەن دەیانەوێ هێرش بكەنە سەر پارتی، بەڵام ئاگاداری ئەوە نین كە لای خەڵكی كوردستان وێنەكان زۆر روونترن لەو قسە و كردارانەی كە ئەوان هەوڵی بۆ دەدەن.
سیروان عەباس رۆژنامەنووس لە واڵی خۆی لە فەیسبووك نووسیویەتی، پارتی هەرگیز نەیگوتووە تەنیا من كوردم و كوردایەتی دەكەم، ئەوە ئێوەن كە هەمیشە بە قسە و كردەوەكانتان دەڵێن، كوردایەتی تەنیا كاری پارتییە.
هەروەها نامۆ ئەحمەد سەلام رۆژنامەنووس باسی لەوە كردووە كە دژایەتیی قەوارەی كوردستان بە خەڵكی "قەزەم" ناكرێت و دەڵێ، هەڵوەشاندنەوەی قەوارەی هەرێم شتێكی وا سانا نییە تا خەڵكی قەزەم دەستی بۆ ببات. تۆ "شاسوار" كێیت و كێ ڕێگەی پێ داویت نوقڵانەی هەڵوەشاندنەوەی هەرێم لێ بدەیت؟ كاری چ كەس و لایەنێك تەواو دەكەیت؟ چی وەڵامی دایكی ئەو شەهیدانە دەدەیتەوە كە ڕۆڵەكانیان خوێنیان بۆ ئازادی خاك و نیشتمان ڕشت؟.
هەروەها باسی لەوە كردووە كە ئەم هەڵوێستە سەیروسەمەرە نییە، چونكە كەسێك ئاسایی بێت بۆی شتی تر بدۆڕێنێت، باكی بە لەناوچوونی قەوارەی هەرێمی كوردستان هیچ كات نابێت. دووپاتیش دەكاتەوە كە داواكاری گشتی دەبێت بێتە سەر هێڵ، ئەم بابەتە چاوپۆشی لێ ناكرێت.
هەروەها ئاسۆ حاجی نووسەر ئەو قسانەی شاسواری بەستووەتەوە بە تەواوكردنی ئەو بەرنامەی كە ماوەی چەند ساڵێكە، بۆ دژایەتیی مەسروور بارزانی سەرۆك وەزیرانی كوردستان كە لای خەڵكی كوردستان بە " براگەورە" ناسراوە دەستی پێ كردووە و دەڵێ، بە ئامانجگرتنی مەسروور بارزانی و هەوڵدان بۆ شكستپێهێنانی، دووبارەكردنەوەی مێژوویەكی زیاتر لە 60 ساڵەیە و سەرەتا و سەرچاوەكەی دیارە و كارەكتەرەكانیشی دیار و ناسراون، ئەوەش دیارە دوای ئەو مێژووە بە چ گەیشتوون و چییان دەست كەوتووە، لە پەشیمانی و پەنجە شكاندنەوە زیاتر بەرهەمیان نەبووە.
باسی لەوە كردووە كە ئەوانەی ئێستەش درێژەپێدەری هەمان عەقڵییەتن، هەر بە هەمان ئەنجام لێی دەردەچن، بۆیە ئەوانە عاقڵترن كە مار دووجار لە هەمان كون پێوەیان نادا و وردتر و واقیعییانەتر مامەڵە لەگەڵ رووداو و پێشهاتەكان دەكەن.
لە كۆتاییشدا نەجمەدین بەرزنجی وەك تەنزێك نووسیویەتی، "ئەگەر پاپا بوو بە پرۆتستان و سیستانی بوو بە سوننی، ئێوەش دەگەن بە ئاواتەكانتان. هەرێم هەر دەمێنێ و ئێوەش دادگایی و زیندانی دەكرێن.