دوای زیاتر له مانگێك متمانه‌دان به حكوومه‌تی زه‌یدی، تا ئێسته‌یش 10 پۆستی وه‌زاری به به‌تاڵی ماوه‌ته‌وه و دوو له‌و وه‌زاره‌تانه‌یش ڕۆڵێكی میحوه‌ری له ژێرخانی ده‌وڵه‌تی عێراق ده‌گێڕن، ئه‌ویش وه‌زاره‌تی ناوخۆ و به‌رگرین، كه ئێران ده‌یه‌وێ میلیشیاكانی نزیك له خۆی پۆست و پێگه‌ی گرنگ له حكوومه‌ت وه‌ربگرن و ئه‌مه‌ریكایش به ته‌واوی ئه‌مه ڕه‌ت ده‌كاته‌وه.
له وڵاتێك كه حكوومه‌ته‌كانی ماوه‌یه‌كی زۆر دوای دانوستانی درێژی حزبه‌كان و قه‌واره‌كانی په‌رله‌مان پێكهاتوون و تۆڕی ههژموونسهپێنی زۆر و كاریگه‌ری وڵاتانی ناوچه‌كه‌ی زۆر به‌سه‌ره‌وه‌یه، یه‌كلاكردنه‌وه‌ی ئه‌و دۆسیانه له‌سه‌رخۆیی زۆر و كاتی زۆر ده‌خایه‌نێت، ئه‌مه بووه‌ته دیارده‌یه‌ك، بۆیه ته‌واونه‌كردنی كابینه‌ی حكوومه‌ت كاردانه‌وه‌ی ئه‌و قورسیهیه كه پێوه‌سته به دابه‌شكردنی ده‌سه‌ڵات و پۆسته‌كان له‌گه‌ڵ پێكهێنانی هه‌ر حكوومه‌تێك به‌هۆی كاریگه‌ری و هه‌ژموون و ململانێكان له‌سه‌ر پۆسته‌كان دروست ده‌بێت، به‌ر له هه‌موو شتێكیش ئه‌وه‌ی ئێسته هه‌یه كه زه‌یدی خۆی سه‌رۆكایه‌تی حكوومه‌تێك ده‌كات، كه هاوسه‌نگی ڕاسته‌قینه‌ی تا ئێسته تێیدا ده‌سته‌به‌ر نه‌كراوه.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی سه‌رۆك وه‌زیران شه‌رعیه‌تی له په‌رله‌مان وه‌رگرتووه، به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كی ته‌واو كۆنتڕۆلی به‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردنه‌وه نییه، حكوومه‌ته‌كه‌ی له ڕووی یاساییه‌وه ته‌واوه، به‌ڵام له ڕووی سیاسییه‌وه كه‌موكورتی هه‌یه، كێشه‌ی سه‌ره‌كی بریتی نییه له ته‌واوكردنی حكوومه‌ت، به‌ڵكوو ململانێ و مشتومڕه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كێ ده‌توانێ به‌رنامه‌ی سیاسی و ئابووری و ئه‌منی خۆی جێبه‌جێ بكات.
ئایا زه‌یدی ته‌نیا بهڕێوهبهرێكه بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی به‌رنامه‌ی هێزه سه‌ره‌كییه‌كانی ناو به‌ره‌ی شیعه، یان هه‌نگاو به هه‌نگاو ده‌یه‌وێ ئه‌و یه‌كلاكردنه‌وه‌ی به‌رنامه‌كان بۆ به‌رزكه‌ره‌وه‌یه‌كی ڕاسته‌قینه‌ی كاری سیاسی بگۆڕێت و ده‌سه‌ڵاته‌كانی ئه‌گه‌ر سنوورداریش بێت، بگه‌ڕێنێته‌وه و سه‌ره‌نجامیش توانای ده‌وڵه‌تی عێراق به‌هێز بكاته‌وه.
له‌و ڕوانگه‌یه‌وه سه‌ردانه‌كه‌ی زه‌یدی كه بڕیاره له ناوه‌ڕاستی ئه‌م مانگه بۆ واشنتن ئه‌نجامی بدات كاریگه‌ری تایبه‌تی هه‌یه، چونكه سه‌ردانه‌كه سنووری سه‌ردانێكی ئاسایی دیپلۆماسی ده‌بڕێت، له ته‌ك دۆسیه‌كانی ئابووری و وزه و ته‌ناهی كه ده‌گوترێ ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی گفتوگۆكان ده‌بێت، ئه‌م سه‌ردانه ده‌بێته تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی ڕاسته‌قینه‌ی حكوومه‌ته‌كه‌ی، هه‌روه‌ها تواناكانی له به‌هێزكردنی شه‌رعیه‌تی ده‌وڵه‌ت و فره‌وانكردنی سه‌ربه‌خۆی بڕیاری حكوومه‌ت و دوورخستنه‌وه‌ی ده‌ستی ئه‌و لایه‌نه سیاسیانه‌ی كه گه‌یاندوویانه‌ته ده‌سه‌ڵات یه‌كلایی ده‌كاته‌وه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌یش سروشتی پێوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی ئه‌مه‌ریكا داده‌ڕێژێته‌وه، له كاتێكدا كاری له پێشینه‌ی ئه‌مه‌ریكا بریتییه له ئه‌نجامدانی گۆڕانكاری ڕیشه‌یی له عێراق.
زۆرێك تووشی سه‌رسوڕمان بوون، كاتێك ئێران نیازی خۆی خسته ڕوو و ده‌یه‌وێ هاوسه‌نگی هێز له ناوچه‌كه هه‌ڵگێڕێته‌وه له ڕێی به‌كارهێنانی كارتی گه‌رووی هورمز، ئه‌مه نیگه‌رانییه‌كی زۆری له‌سه‌ر یاسای نێوده‌وڵه‌تیش دروست كردووه، له‌و كاته‌ی ئێران ده‌یه‌وێ ده‌ست به‌سه‌ر جووڵه‌ی كه‌شتییه‌كان له گه‌رووی هورمز بگرێت.
یاداشتی لێكگه‌یشتنی ئه‌مه‌ریكا و ئێران كه ئاگربه‌ستی لێ كه‌وتووه و قۆناغێكی نوێی بۆ دانوستانه‌كان ده‌سته‌به‌ر كردووه، چاوه‌ڕوان ده‌كرێ ئه‌و ڕێككه‌وتنه گرژی و پێكدادانی ڕاسته‌وخۆ له نێوان هه‌ردوولا كه‌م بكاته‌وه، به‌ڵام چاره‌سه‌ری دۆسیه سه‌ره‌كییه‌كان ناكات، كه تا ئێسته‌یش جێی ناكۆكی قووڵن له نێوان واشنتن و تاران له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، له‌بری یه‌كلاكردنه‌وه‌ی ئه‌و ناكۆكییانه هه‌وڵی گواستنه‌وه‌ی ململانێكان بۆ گۆڕه‌پانی تر ده‌ده‌ن، كه تا ئێسته تێیدا به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیان له دژی یه‌كه و به‌ریه‌ك ده‌كه‌ون، له پێش هه‌مووشیانه‌وه گۆڕه‌پانی
عێراق.
بۆ به‌غدا ئه‌و پێشڤه‌چوونه جیاوازییه‌كی ڕوون دروست ده‌كات، له‌لایه‌كه‌وه ده‌ستكراوه‌یی واشنتن و تاران بۆ حكوومه‌تی زه‌یدی له په‌راوێزی گفتوگۆكانیان ده‌هێنێته‌وه سه‌ر شانۆی سیاسی، له‌بری ئه‌وه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی ڕاسته‌وخۆ لێكه‌وته‌كانی گرژی ناوچه‌كه له‌به‌رچاو بگرن، له‌لایه‌كی تره‌وه، ئه‌وه ده‌ستكراوه‌یی گۆڕه‌پانه‌كه له ناوخۆی عێراق و له نێو دامه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌ت به‌هێزتر ده‌كات، هه‌ریه‌ك له‌و دوو وڵاته ده‌یانه‌وێ كه‌سانی نزیك له‌خۆیان بخه‌نه نێو دامه‌زراوه هه‌ستیاره‌كانه‌وه، ئه‌مه‌یش گۆڕه‌پانی ململانێكه فره‌وانتر ده‌كات، جیا له‌وه ڕێككه‌وتنی نێوان ئه‌مه‌ریكا و ئێران دووباره دۆسیه‌ی عێراق ده‌كاته‌وه به به‌شێك له ململانێی جیۆپۆله‌تیكی نێوان هه‌ردوو وڵات.
چاوه‌ڕوان ده‌كرێ وڵاتانی كه‌نداو ستراتیجی خێرا و په‌له بگرنه‌به‌ر بۆ ده‌ستكه‌وتنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیان به تایبه‌ت له عێراق و سووریا و لبنان، له به‌رانبه‌ردا توركیا ده‌یه‌وێ له ڕێی ستراتیجی جیۆپۆله‌تیك له بواری وزه و گه‌یاندنی عێراق به ده‌ریاوه، پێگه و هه‌ژموونی خۆی به‌سه‌ر عێراق به‌هێزتر بكات، به‌ڵام چین و رووسیا ده‌یانه‌وێ بوونی خۆیان له به‌ره‌ی باشووری گۆی زه‌وی جێگیر بكه‌ن، چونكه ئۆكراینا به‌ره‌ی ڕۆژئاوا و تایوان به‌ره‌ی ڕۆژهه‌ڵات و ئێران و وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستیش به به‌ره‌ی باشوور له نێو ململانێ هێزه گه‌وره‌كانی دنیا هه‌ژماركراون.
له ته‌ك ئه‌و هه‌موو هاوكێشه و ململانێیه زۆره‌دا، به‌ڵام عێراق ده‌توانێ سوود له‌و ململانێ نوێیه‌ی هه‌ژموون له‌سه‌ر ناوچه‌كه وه‌ربگرێت، به تایبه‌ت له ڕاكێشانی وه‌به‌رهێنه‌ری گه‌وره و په‌ره‌پێدانی ئابوورییه‌كه‌ی و ده‌سكه‌وتنی گه‌وره‌ترین پشتیوانی ئابووری.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا ئه‌و گۆڕانه‌ی جیۆپۆله‌تیك به شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی كاریگه‌ری له‌سه‌ر عێراق له ململانێكانی نێوان ئه‌مه‌ریكا و ئێران دروست ده‌كات، ماوه‌ی نزیكه‌ی دوو ده‌یه سیسته‌مه‌ی سیاسی له عێراق له‌سه‌ر بنه‌مای هاوسه‌نگی دروست بووه و ئه‌مه‌ریكا ده‌یپارێزێ و پاشكۆی ئێرانه و بۆشاییه‌كی كراوه‌ی دانوستانی هه‌میشه‌یی له نێوان لایه‌نه‌كانی ناوخۆ به پشتبه‌ستن به كاریگه‌ری ده‌ره‌كی و بژاره‌ی ناوخۆ و حزبی مه‌زه‌وی و گرووپی چه‌كدار و دامه‌زراوه‌ی فشه‌ڵ و ئابوورییه‌كی لاواز به‌رده‌وامی هه‌بووه.
ئه‌و نموونه‌یه سه‌ره‌ڕای فشه‌ڵی زۆری و توانای سنوورداری له ساڵانی ڕابردوو، ئاماژه‌كانی ئێسته وا ده‌رده‌كه‌ون، كه ده‌یه‌وێ بچێته ناو قۆناغێكی نوێوه، كه تێیدا ده‌وڵه‌ت و دامه‌زراوه‌كان ده‌سه‌ڵاتی خۆیان زیاتر و فره‌وانتر بكه‌ن.
حكوومه‌تی ئه‌مه‌ریكا چیتر قبووڵی لۆجیكی پێشوو له دۆسیه‌ی عێراق له‌میانه‌ی پێكهێنانی حكوومه‌ته‌كانی ڕابردوو ناكات، كه جۆرێك له دابه‌شكردنی هێز و هه‌ژموون به‌شێوه‌یه‌كی ناڕاسته‌وخۆ له نێوان ئێران و ئه‌مه‌ریكا بوونی هه‌بوو، په‌یامه‌كانی تره‌مپ زۆر ڕوونن، كه ئه‌مه‌ریكا ده‌یه‌وێ هه‌ژموونی ته‌واو و درێژ مه‌ودای خۆی به‌سه‌ر عێراق بسه‌پێنێت، له ڕێی به‌هێزكردنی دامه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌ت، له ڕێی ئامرازی ته‌كنۆكراته‌وه، له‌وانه‌یه توانایه‌كی گه‌وره‌ی پێ بدات له ڕووی بێلایه‌نی ئایدلۆجیهوهیش، ئه‌مه‌یش سه‌رجه‌می هاوته‌ریبه له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندییه نیشتمانییه‌كانی ئێران به تایبه‌ت له ڕووی ئابوورییه‌وه، به‌ڵام له‌سه‌ر حسابی هه‌ژموونی ئێران له عێراق.
زۆرێك له به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریكا له‌و باوه‌ڕه‌دان، عێراق ده‌توانێ هه‌نگاو به هه‌نگاو ده‌ست له پشتبه‌ستنی زۆری به ئێران هه‌ڵبگرێت، ئه‌گه‌ر دامه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌ت متمانه و چالاكی و سه‌ربه‌خۆی خۆیان به‌ده‌ست بهێننه‌وه. ئێسته ئه‌و ڕوانینه له حكوومه‌تی ئه‌مه‌ریكا دروست بووه، كه بۆ سنوورداركردنی هه‌ژموونی ئێران ناكرێ په‌نا بۆ ڕووبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی ڕاسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ ئێران ببرێت، به‌ڵكوو ده‌كرێ هه‌نگاو به هه‌نگاو متمانه و هێز بۆ ده‌وڵه‌تی عێراق و سه‌ربه‌خۆی و سه‌روه‌رییه‌كه‌ی بگه‌ڕێنرێته‌وه.