سیستمێكی نوێی ئێران.. بە خانوو پارە لە عێراق سپی دەكرێتەوە و دۆلار دزەی پێ دەكرێت

:: AM:11:30:04/07/2026 ‌
لە گۆڕەپانێكی پڕ لە ململانێی جیۆپۆلەتیك لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، تا ئێستە واشنتن پشتی بە دۆلار وەك ئامرازێكی ڕێكخستنی سەرەكی بەستووە و لۆجیكێكی ڕوونی گرتووەتەبەر، ئەویش جیاكردنەوەی دەوڵەتە، لەو تۆڕە جیاجیانەی لە ناو دەوڵەت هەن، یان دوورخستنەوەی دامەزراوە داراییەكانە لەوەی لە سیستمی دارایی و دۆلار لە دنیا داببڕێن، ئەمە وایكردووە گواستنەوەی دۆلار و پارە لە ناو سنوورەكان قورس و لەسەرخۆ و پڕ تێچوو بێت، ئەمە ستراتیجێكی نموونەییە.

بەڵام لە عێراق لۆجیكی ئەو سیستمە نەرمە و گوشاری دارایی نەبووەتە هۆی ڕێگرتن لە دەرپەڕینی پارە بۆ دەرەوە و نەبووەتە هۆی ئەوەی چاویش بەو دۆخە بخشێرنێتەوە، ئەمە وایكردووە دوژمنانی ئەمەریكا گاڵتە بە گوشاری دارایی ئەمەریكا بكەن.

كاتێك پارە بە زنجیرەیەك لە ڕێی سیستمی بانكی ناتوانرێ بجووڵێنرێت، ئەوا  دووبارە  لە كڕینی زەوی و پشكە بازرگانییەكان و پڕۆژەی بنیاتنان و پسوولەی كڕدراوەكان و كڕینی پێشوەختەی بلۆك و چیمەنتۆ ئاراستە دەكرێتەوە، بۆ تێگەیشتن لەو سیستمە یەكێك لە تەوەرەی سەرەكیمان گەڕەكی كەڕادەی بەغدا و ناوچەی 902 و شەقامی 2 و تەلاری چوارە.

تۆمارە گشتییەكان باس لەوە دەكەن، ئەو ناونیشانە بارەگای بانكی ئیلافی ئیسلامییە و  هەروەها گرووپی نەبا سەلمان كە كۆمپانیایەكی زەوی و خانووبەرەیە، هەمان ناونیشانی خستووەتە سەر نەخشە، ئەم هاوبەشییە بەڵگەی هەڵەكردن نییە، بەڵكو تێكەڵكردنە بە یەكتر، لە ژینگەی دارایی پڕ مەترسی عێراق، پرسیارێكی ئاڵۆزتری وروژاندووە،  ئەویش ئەوەیە چی ڕوو دەدات، كاتێك بانك و بەڵێندەر و كەسانی بواری زەوی و خانووبەرە و بواری بازرگانی كە پێوەندییەكی سیاسی لە ناو یەك سیستم كۆی كردوونەتەوە؟

ئەو پرسیارە ئاراستەی تەوەری ڕاستەقینەی دۆخەكەمان دەكات و پشت بە كۆمەڵێك بانگەشە دەبێت، لەمیانەی دیدار لەگەڵ بەرپرسانی تەناهی و حكوومی و چالاكانی كەرتی دارایی و كەسانی ئاگادار لەو بوارە دەكەیت، سەرجەمیان نایانەوێ ناویان بڵاو بكرێتەوه، بەهۆی ئەوەی دركاندنی زانیاری لەسەر بواری سپیكردنەوەی پارە و ئاشكراكردنی نهێنییەكانی ئەو بوارە ژیانیان دەخاتە مەترسییەوە.

كرۆكی بابەتەكە پێوەستە بەوەی كە ئایا ژێرخانێكی هاوبەش بە تەنیا ڕێ بەو جۆرە پێشێلكارییانە دەدات، چی ئەگەر كارلێكی سنوورداری گەیشتنی دۆلار بە تۆڕەكانی ئاڵوگۆڕكردنی دراو و بنیاتنان، ببێت بە بەڵگەیەكی و ژینگەیەك كە ئاسانكاری بۆ سپیكردنەوەی پارە و خۆحەشاردان لە سزاكان  لە ڕێگەی بازرگانی و حەواڵەكردنی پارە بە كاش بەشێوەیەكی ناشەفاف لە ڕێگەی سەرچاوەی دارایی ناشەرعییەوە بكرێت؟


لە عێراقدا ئەم قسانە تەنیا گریمانەی تیۆری نین، بەڵكو تۆڕەكان لە چوارچێوەی ئەو ژینگەیە پێوەندییان لەگەڵ یەكتر دروست كردووە و بە پشتبەستن بە لایەنی سیاسیی پشتئەستوور بە پشتیوانی ئێران و میلیشیاكان و وەزارەت و بانك و كۆمپانیاكانی بەڵێندەرایەتی و سەرمایەداران ئەم كارە دەكەن، سەرەڕای ئەوەی گوشاری ڕێكخراوەی زۆریان لەسەرە، ئاراستە و شوێنی پارە بنبزر دەبێت، هەرچەندە حەواڵەی ئەلیكترۆنی قورسە، بەڵام ئێستە پارە لە ڕێگەی بازرگانی دەنێرن و چاودێری بازرگانی ڕێگە بەوە دەدات و لەوێشەوە ئەو پارەیە بۆ كەرتی بەڵێندەرایەتی و بازرگانی و خانوو و زەوی دەگۆڕێت.

بانكی ئیلافی ئیسلامی یەكێكە لەو بانكە عێراقییانەی كە دەستپێگەیشتنی بە دۆلار و دراوی نێودەوڵەتی لێ قەدەغە كراوە لە ئەنجامی سزاكان و ڕێوشوێنە تەناهییەكان، لە تەمووز/یۆلیۆی 2012 ئەمەریكا خستییە لیستی سزاكانەوە بەهۆی پێوەندییەكانی بە كۆماری ئیسلامیی ئێران، ساڵێك دوای ئەوە ناوی لە لیستی بانكە نێودەوڵەتییەكان بە تەواوی دەرهێنرا، سەرەڕای گرتنەبەری ئەو ڕێوشوێنانە زیاتر لە دەیەیەك بەر لە ئێستە، تا ئێستە گریمانەی ئەوە هەیە كە چالاكی دارایی ئەو بانكە پێوەستە بە ئێران و دۆلاری ئەمەریكی بە دەست دەكات.

لە 20ی تەمووز/یۆلیۆی 2023، بانكی ئیلاف جارێكی تر لەلایەن وەزارەتی گەنجینەی ئەمەریكاوە ڕێگریی لێ كرا كە دۆلاری پێ بگات، بەڵام سیستمی ڕیشەكێشكردنی سپیكردنەوەی پارە كە زیاتر پشت بە جیاكردنەوەی دامەزراوەیی دەبەستێت، داوا و پێویستی بە چاودێری ڕوون و شەفافییەتی موڵكداری زۆر و پشكنینی سزاكان و ئاگاداربوون لە چالاكییە گومانلێكراوەكان، ڕێكخستنی سەربەخۆ و جێبەجێكردنی كردەیی رێنوێنی و بڕیارەكانی هەیە، بەڵام تەنیا جیاكردنەوەی پەیكەریش بە جۆرێك لە جۆرەكان گرنگە، بەڵام ئەوەی لەو بانكە بەدی دەكرێت، كار دەكات وەك بەربەرستێكی دارایی و گەیاندنی هاوكاری لە ڕێی بەرژەوەندیی بازرگانییەوە.

بەگوێرەی ئەو كەسانەی قسەم لەگەڵیان كرد، بەربەستی دارایی سەرەكی و ونبوونی سەرەكی دراو و پارە لە ناوچەی كەڕادە 902 و شەقامی 2 و باڵەخانەی چوار جێگیر بووە، زانیارییەكان ئاماژە بەوە دەكەن، عەباس قاسم سەلمان پشكداری سەرەكی و جێگری بەڕێوەبەری گشتیی بانكی ئیلافی ئیسلامییه، عیماد قاسم سەلمان ئەندامی ئەنجوومەنی كارگێڕی و پشكدار و ئەندامانی تری ماڵباتەكەیان لە پۆستی كارگێڕی ئەو كۆمپانیایە بوونیان هەیە، هاوكات گرووپی نەبا سەلمان وەك پەرەپێدەر و وەبەرهێنەری بواری خانووبەرە و زەویوزار بە فراوانی دەردەكەون و خاوەنی پڕۆژەی نیشتەجێبوونن لە بەغدا.

بەرپرسێكی باڵای تەناهیی عێراق گوتی، ماڵباتی سەلمان كۆنترۆڵی كەرتی بانك و بنیاتنان و بەڵێندەرایەتییان لە ڕێگەی گێڕانی ڕۆڵی جیاجیا لە ناو كۆمپانیا و گرووپە جۆراوجۆرەكان كردووە،  بوونی ژمارەیەكی زۆری ئەندامانی ماڵباتەكە لە ئەنجوومەنی بەڕێوەبردن و بەرپرسیاریەتی لە كەرتی دارایی و چالاكی عەقاری، وایكردووە كە كارەكانیان لە ناو خۆیاندا بمێنێتەوە.

سەرچاوەیەك لە بانكی ناوەندی عێراق گوتی، بانكی ئیلافی ئیسلامی لە ناوخۆ وەك بەشێك لە تۆڕێكی فرەوان كە پشتیوانی ئێران دەكەن سەیر دەكرێت، ژمارەیەكی زۆر قەوارەی دارایی و بازرگانی ناشەرعی لە ژێر پەردەی ئەو بانك و گرووپەوە كار دەكەن. وەك پێشتر باسمان كرد، هەڵسەنگاندنەكان دووپات لەوە دەكەنەوە، كاتێك بانك و بەڵێندەر و وەبەرهێنەر و بازرگان لە ناو یەك تۆڕی پێوەستبوو بە یەكتر كار بكەن، ئەوا سەرمایە دەتوانرێ بە ئاسانی ئاڵوگۆڕی پێ بكرێت.

ئەمە كرۆكی بازنەیەكی داخراوی كاركردنە و پێویست بەوە ناكات جانتایەكی پڕ پارە لە سنوور بپەڕێنرێتەوە، بگرە لە رێگەی زنجیرەیەك كۆمپانیاوە پارەی بەردەست و سیولە بۆ چالاكییەكی بنیاتنان و عەقاری دەگۆڕدرێت و دواتریش ئەمە دەفرۆشرێتەوە و دەبێت بە داهاتێكی ڕوون. تەنانەت فەرمانگەی چاودێری حكوومی لە بەغدایش وەك بەرپرسان دووپاتی لێ دەكەنەوە، بە نهێنی ئەو كارە دەكرێ و زۆر قورسە بۆ سیستمی چاودێری، ئەوا دەرچوونانەی پارە بۆ دەرەوە ئاشكرا بكات، بەرپرسێكی كەرتی دادوەری گوتی، تەنیا سەیری ئاڵوگۆڕی پارە لە ڕێی بانكەكانەوە مەكەن، بەڵكو سەیری بنیاتنانی شارەكانیش بكەن.

ئەو بەرپرسە گوتی،  دوای سزادانی بانكی ئیلافی ئیسلامی، هەریەك لە عەباس قاسم سەلمان و عیماد قاسم سەلمان بەشێوەیەكی سەرەكی دەستیان لە ئاڵوگۆڕی پارە لە ڕێی سنوورەكانەوە هەڵگرت و ئێستە لە ڕێی كەرتی زەویوزار و خانووبەرە ئەو كارە دەكەن، ئەوان دوو چالاكی سەرەكی ناو تۆڕێكی فراوانی پێوەستن بە ئێران و پارەی كاش بۆ موڵك دەگۆڕن و دواتریش موڵكی فرۆشراو و پارەكەی دەبێتە پارەیەكی ڕوون و دیار، بۆیە ئەمە ستراتیجێكی ڕوونی قاچاخچێتییە.

عەباس قاسم سەلمان كە هەڵگرتنی مافی مانەوەی پرتوگالییە و وەك كونسوڵی فەخری قوبرس لە بەغدا و هاتوچۆی نێودەوڵەتی زۆر فراوانە، سەرەڕای ئەوەی عەباس خۆی بانگەشەی ئەو پۆستە دیپلۆماسییە لە قوبرس دەكات، بەڵام ئەو بانگەشانە دوورن لە ڕاستییەوە و تۆمارەكانی وەزارەتی دەرەوەی قوبرس پشتڕاستی ئەوە ناكەنەوە.

لە 2022 و 2023 ئەمەریكا و بانكی ناوەندی عێراق ڕێوشوێنی زۆریان بۆ ڕێگرتن لە دزەپێكردنی دۆلار لە ڕێی سیستمی بانكییەوە دانا، لەو كاتەوە ژمارەیەكی زۆر لە بانكەكان مامەڵەكردنیان بە دۆلاری ئەمەریكی سنووردار كرد، لە ڕێگەی شەپۆلی ڕێنوێنی و ڕێوشوێنی جێبەجێكردن، بەڵام جزدانی گرووپی نەبا سەلمان پڕۆژەی پەرەپێدانی گەورەی هەیە وەك كۆمەڵگەی نیشتەجێبوونی ئەلرەحبا و كۆمەڵگەی نیشتەجێبوونی ئەلفورقان، ئەو پڕۆژە گەورانە پێویستی بە هاوردەكردنی زۆری ئاسن و ئامێری قورس و بەرزكەرەوە و سیستمی ساردكردنەوە و پێكهاتە سەرەكییەكانی دروستكردنی خانووبەرەیە، سەرجەمی ئەو كاڵایانەیش بە دۆلاری ئەمەریكی دەكڕێن و لە ئێرانەوە دەهێنرێن.

پرسیاری سەرەكی ئەوەیە چۆن دەتوانرێ ئەو پڕۆژانە پارەدار بكرێن، لەگەڵ ئەوەی ڕێوشوێنی توند لەسەر سەرچاوەكانی بانكی ئیلافی ئیسلامی و تۆڕەكانی سەربە ئێران بۆ دەستگەیشتن بە دۆلار لە ڕێگەی بانكە فەرمییەكانەوە ئەنجام دەدرێت؟

سەرچاوەكان لە فەرمانگەی چاودێری و كەرتی بانكی پێیان ڕاگەیاندم، لەبری ئەوەی پشت بە حەواڵەی ڕاستەوخۆ ببەسترێت، بڕی پارەكە بە كاڵای بازرگانی فرەجۆر خەمڵاندنی بۆ دەكرێت، سەرمایەدارانی ناوخۆ مامەڵەی لەگەڵ دەكەن و ناوەندگیرانیش بە دراوی بیانی دەستەوارەكان یەكلا دەكەنەوە، داهاتەكان لە ڕێگەی كۆمپانیا بازرگانییە سنووربڕەكان یەكلا دەكرێتەوە، ئەمەیش شەفافییەتی دارایی لە ڕێی دادگا و گرێبەستی جۆراوجۆر دەستەبەر دەكات، لە ڕووی كردارییەوە دزەپێكردن بۆ خۆحەشاردان لە سزاكان لە ڕێگەی ئەو سیستمە، زیاتر لە كەرتی بنیاتنان كاری لەسەر دەكرێت و بە زنجیرەیەك گرێبەست لە ناوخۆی وڵات و داهاتی كاڵای هاوردەكراو و پسوولەی زەبەلاح و خشتەی كاتی درێژمەودا یەكلا دەكرێتەوە، ئەمەیش وا دەكات بەردەوام پارە دزە بكاتە دەرەوە.

خانووبەرەی گرانبەها لە بەغدا ئێستە بازاڕێكی جیاوازی هەیە، لەگەڵ ئەو دۆخە ئابوورییەی عێراق پێیدا تێپەڕ دەبێت، لە پەراوێزی بازرگانی كاش و جێبەجێكردنی ناتەواو، ئەو پڕۆژانە وەك شوێنی نیشتەجێبوون و سەرچاوەی هەناردەكردنی پارە بۆ دەرەوە لە یەك كاتدا هەژمار دەكرێن.

بەرپرسانی تەناهیی عێراق دەڵێن، ئەو ئامرازە تەنیا لە پڕۆژەی بنیاتنان كورت ناكرێتەوە، بەڵكو یاریكردنی فراوان بە بازاڕی خانووبەرە و كڕین و فرۆشتنەوەی خانووبەرە لە چوارچێوەیەكی فراوان، سەرجەمیان بوونەتە هۆی ئەوەی سیولەی بەردەستی تۆڕەكانی خاوەن پشتیوانی سیاسی بۆ موڵك و سەرچاوەی هەمیشەیی، بەتایبەت لە سنوورداری دەستگەیشتن بە كەرتی بانك و حەواڵەی ڕاستەوخۆ.

بۆ واشنتن ئەمە ئاڵنگارییەكی گەورەیە و سزاكان ناكرێ تەنیا بەسەر كەرتی بانكی لە عێراق بسەپێنرێت، چونكە ئەمە پرۆسەكە بۆ تۆڕی پارەداركردن و گرێبەستی بازرگانی و پڕۆژەی گەورە دەگوازێتەوە و بەردەوامی پێ دەدرێت،  كێشەكە لە توانای جێبەجێكردنی یاسا و چاودێریكردنی دیمەنەكانی ئاڵوگۆڕی پارە بە موڵك، بەوەی چۆن پارە لە كەرتی بانكی دەگوازرێتەوە بۆ ناو پرۆسەیەكی بازرگانی فرەوان.

ئەو سیستمی دزەپێكردنی دۆلار و سپیكردنەوەی پارە وایكردووە، بەغدا بەردەوام و زیاتر پڕۆژەی بنیاتنانی لێ ئەنجام بدرێت، بەڵام سیستمی دارایی بە شێوەیەكی نهێنی ماوەتەوە، ئەمەیش شكستە لە جێبەجێكردنی یاسا بۆ ڕێگرتن لەو سیستمی دزەپێكردنی پارە و سپیكردنەوەی پارە.

جۆن سمیس پسپۆر و  خاوەنی ئەزموونی كاركردنی زۆر بۆ بەرژەوەندی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمەریكا نووسیویەتی.


وشە - باز ئه‌حمه‌د