سه‌ردانه‌كه‌ی عه‌لی زه‌یدی سه‌رۆكی حكوومه‌تی عێراق بۆ واشنتن نیگه‌رانی و ناڕه‌زایی ئێران و میلیشیاكانی لێ كه‌وتووه‌ته‌وه، له كاتێكدا سه‌رۆكی حكوومه‌ت و شاندی یاوه‌ری پێشوازییه‌كی گه‌رمیان له واشنتن لێ كرا و به ژماره‌یه‌كی زۆر گرێبه‌ست و ده‌سكه‌وت گه‌ڕانه‌وه.
جموجۆڵ و سه‌ردانه‌كه‌ی زه‌یدی ڕه‌خنه و ناڕه‌زایی زۆری له‌لایه‌ن لایه‌نه‌كانی نزیك له ئێران له عێراق به‌دوای خۆیدا هێناوه و سه‌رجه‌میان دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه كرانه‌وه به ڕووی كۆمپانیاكانی ئه‌مه‌ریكا گۆڕانێكی سیاسی و ئابوورییه و پێویسته به پێداچوونه‌وه‌یه.
ئه‌و ڕه‌خنانه هاوكاته له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه زه‌یدی و شانده‌كه‌ی له ئه‌مه‌ریكا 48 ڕێككه‌وتن و یاداشتی لێكگه‌یشتنیان له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكانی ئه‌مه‌ریكا له واشنتن واژوو كردووه. جیا له ڕێككه‌وتنه‌كانی تر له بواری وزه، له نێویاندا ڕێككه‌وتنی نه‌وتی بۆ دۆزینه‌وه‌ی جێگره‌وه‌ی هورمز و یاداشتی لێكگه‌یشتن بۆ دروستكردنی بۆڕی نه‌وتی عێراق بۆ به‌نده‌ری بانیاس له سووریا.
سه‌ره‌ڕای ئه‌و سه‌ركه‌وتنه‌ی زه‌یدی له سه‌ردانه‌كه‌ی به‌ده‌ستی هێنا، به‌ڵام عه‌لی ئه‌كبه‌ر ویلایه‌تی ڕاوێژكاری ڕێبه‌ری ئێران به توندی ڕه‌خنه‌ی لێ گرت و به كه‌م ئه‌زموون ناوی برد و سه‌ردانه‌كه‌یشی به شه‌رمه‌زاركه‌ر باس كرد.
ویلایه‌تی له‌میانه‌ی گوتارێكی كه له ڕۆژنامه‌ی فه‌رهیختكانی ئێرانی بڵاوی كردووه‌ته‌وه، نووسیویه‌تی، مامه‌ڵه‌ی سه‌رۆكی حكوومه‌تی عێراق له‌میانه‌ی دیداری له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی تره‌مپ، به ماوه‌یه‌كی كه‌م له پرسه‌ی ڕێبه‌ری پێشوو عه‌لی خامنه‌یی په‌ڵه‌یه‌كی ڕه‌ش و شه‌رمه‌زاركه‌ره.
چاودێران ئه‌و ڕه‌خنه و ناڕه‌زاییانه‌ی ئێران و هاوپه‌یمانه‌كانی له عێراق له دژی زه‌یدی بۆ ململانێ و كێبه‌ركێی له‌سه‌ر داهاتووی پێوه‌ندییه‌كانی عێراق له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له ئه‌مه‌ریكا و ئێران لێك ده‌ده‌نه‌وه، له كاتێكدا به‌غدا ده‌یه‌وێ سه‌رنجی وه‌به‌رهێنه‌رانی بیانی به شێوه‌یه‌كی فره‌وان ڕابكێشێت، هاوكات ده‌یه‌وێ هاوسه‌نگی له نێوان وڵاتانی ناوچه‌كه‌یش ڕابگرێت.
باسل حوسێن سه‌رۆكی ناوه‌ندی كلوازا بۆ توێژینه‌وه بۆ "
شه‌رق ئه‌وسه‌ت" گوتی، لێدوانی ویلایه‌تی و ڕه‌خنه‌ی له سه‌رۆك وه‌زیران بۆ سه‌ردانیكردنی واشنتن، به‌شێكه له‌و ڕوانینه‌ی ئێران كه بڕیاردروستكه‌ری عێراق له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه‌یه‌وه و تاران ئاراسته‌ی سیسته‌می سیاسی له عێراق ده‌كات.
زیاتر گوتی، ئه‌و ڕوانینه له‌وه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێ، كه ئێران عێراق وه‌ك پاشكۆی خۆی ده‌بینێت، نه‌ك ده‌وڵه‌تێكی خاوه‌ن سه‌روه‌ری و سه‌ربه‌خۆ كه مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه نه‌خشه‌ی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی خۆی بكات و بڕیاری نیشتمانی خۆی بدات، له‌وه‌ی له‌گه‌ڵ كێ به‌رژه‌وه‌ندی هه‌یه و ده‌گونجێت، دابنیشێت و سه‌ردانیان بكات.
له‌لایه‌كی تره‌وه شرۆڤه‌كار ئه‌یاد سه‌ماوی بۆ "شه‌رق ئه‌وسه‌ت" گوتی، پرسیاره هه‌ره گرنگ دوای واژووكردنی 48 ڕێككه‌وتن و یاداشتی لێكگه‌یشتن له‌گه‌ڵ كۆمپانیا گه‌وره‌كانی ئه‌مه‌ریكا ئه‌وه‌یه كه تا چه‌ند عێراق به كردار ئاماده‌یی پێشوازی له‌و كۆمپانیایانه و ڕه‌خساندنی زه‌مینه‌یه‌كی له‌باره‌ی كاركردنی بۆ ئه‌و كۆمپانیایانه له عێراق هه‌یه؟.
هێمای بۆ ئه‌وه‌یش كرد، كه كۆمپانیا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له‌سه‌ر بنه‌مای سۆز و هه‌ست وه‌به‌رهێنان ناكه‌ن و بڕیاری سه‌ركێشانه ناده‌ن، وه‌به‌رهێنانه‌كانیان له‌سه‌ر بنه‌مای توێژینه‌وه‌ی وردی ژینگه‌ی كار له‌و شوێنه‌ی بۆی ده‌چن ئه‌نجام ده‌ده‌ن. ئه‌وان ته‌نیا له دوای نه‌وت ناگه‌ڕێن، به‌ڵكوو ئاسایش و جێگیری و سه‌ربه‌خۆی دادگه و خێرایی ڕێوشوێنه‌كان و ڕوونی بڕیار و ده‌ستپاكی دامه‌زراوه‌كان و نه‌بوونی گه‌نده‌ڵی، ئه‌مانه‌یش خاڵی گرنگ و سه‌ره‌كین بۆ وه‌به‌رهێنانكردن له وڵاتێكدا.
ئه‌وه‌یشی خسته ڕوو، كۆمپانیا گه‌وره‌كانی ئه‌مه‌ریكا به گوێره‌ی یاسای توندی دژ به به‌رتیل و گه‌نده‌ڵی كار ده‌كه‌ن، ناتوانن پێوه‌ری كاركردنی خۆیان بۆ ئه‌و ژینگه‌ی كارانه‌ی بۆی ده‌چین بگۆڕن، بۆیه سه‌ركه‌وتنی ئه‌و ڕێككه‌وتنانه له‌لایه‌ن كۆمپانیاكانه‌وه نییه، به‌ڵكوو له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی عێراقیه‌وه ده‌ست پێ ده‌كات.
به‌رپرسێكی پێشووی ئه‌منی عێراق گوتی، هێرشكردنه سه‌ر زه‌یدی له‌لایه‌ن ئێران و هاوپه‌یمانه‌كانی ته‌نیا گرژییه‌كی سیاسی خێرا تێپه‌ڕ نییه، به‌ڵكوو وه‌ستانه‌وه‌یه به ڕووی كرانه‌وه‌ی ئابووری و وه‌به‌رهێنانی ده‌ره‌كی كه سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له واشنتن هه‌وڵی بۆ دا، بۆیه ڕه‌خنه‌گرتن لێی به‌هۆی مه‌ترسییانه له ڕه‌خساندنی ژینگه‌یه‌كی وه‌به‌رهێنانی زۆر كراوه به ڕووی كۆمپانیاكانی ئه‌مه‌ریكا.
زیاتر گوتی، زه‌یدی ده‌یه‌وێ ئه‌زموونی وه‌ك سه‌رمایه‌دار و بازرگان له‌و پێگه سیاسییه‌وه بۆ نێو ئابووری عێراق بگوازێته‌وه، له ڕێی دروستكردنی تێكه‌ڵه‌یه‌ك له سیاسه‌ت و سه‌رمایه و كار، ئه‌و ڕێڕه‌وه‌یش ئامانج لێی كردنه‌وه‌ی ده‌رگه و پێدانی ده‌رفه‌ته به گه‌وره كۆمپانیاكانی ئه‌مه‌ریكا.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی پێشووی عێراق ئه‌وه‌یشی گوت، كۆمپانیا زه‌به‌لاحه‌كانی ئه‌مه‌ریكا سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی خاوه‌ن هه‌ژموونی سیاسی و ئابووری به‌هێزن له ئه‌مه‌ریكا، به‌ڵام ئاماده نین له‌و ژینگه پڕ له گه‌نده‌ڵی و ناجێگیره‌ی عێراق كار بكه‌ن.