سه‌رچاوه‌یه‌كی ته‌ناهی عێراق بۆ كه‌ناڵی "
حوڕه" ورده‌كاری هه‌وڵی به قاچاغبردنی چه‌ك له عێراقه‌وه بۆ حزبوڵای لبنانی به نێو سووریا له نێو تانكه‌رێكی گواستنه‌وه‌ی نه‌وت ئاشكرا ده‌كات و دووپات له‌وه ده‌كاته‌وه، كه تانكه‌ره‌كه دوو شوفێری عێراقی خاوه‌نین و له‌لایه‌ن میلیشیاكانه‌وه به‌كرێگیراون.
سه‌رچاوه‌كه ده‌ڵێ، پرۆسه‌كه شكستی هێنا و ئاشكرا بوو، دوای ئه‌وه‌ی هه‌ر دوو شوفێری تانكه‌ره‌كه به نهێنی له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی سووریا ڕێككه‌وتن و زانیاری‌یان پێدان، بۆیه له‌سه‌ر سنوور تانكه‌ره‌كه‌یان ڕاده‌ست كردن، به‌ر له‌وه‌ی بچنه ناو خاكی سووریاوه، تا ئێسته‌یش لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌سه‌ر ئه‌و دۆسیه‌یه به‌رده‌وامی هه‌یه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان دوو شوفێره‌كه خاوه‌نی تانكه‌ره نه‌وته‌كه‌یشن و به یه‌كه‌وه كاریان كردووه و نه‌وت و پێكهاته‌كانی نه‌وتیان به تانكه‌ر ڕه‌وانه‌ی سووریا كردووه. ئه‌وه‌یش وه‌ك كارێكی باش و پڕ ده‌سكه‌وت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا بردنی نه‌وت بۆ سووریا پێویستی به زانیاری وردی ڕێگه و ده‌روازه‌كان هه‌یه، ئه‌مه‌یش وایكرد كه ئه‌و دوو پیاوه ببن به ئامانجی میلیشیاكانی ئێران له عێراق، تا ئه‌و ئه‌ركه‌یان له ژێر په‌رده‌ی گواستنه‌وه‌ی نه‌وت بۆ ئه‌نجام بده‌ن و چه‌ك بگه‌یه‌ننه ده‌ستی هێزه‌كانی حزبوڵا له لبنان.
ئه‌ركی ئه‌و دوو شوفێره گه‌یاندنی چه‌كه‌كان بوو به سووریا و له‌وێوه‌یش لایه‌نی حزبوڵا به نهێنی چه‌كه‌كانیان لێ وه‌رده‌گرتن و بۆ لبنان ده‌یانگواسته‌وه، له به‌رانبه‌ر ئه‌و كاره‌یش دا بڕی 50 هه‌زار دۆلاری ئه‌مه‌ریكی به‌و دوو شوفێره له‌لایه‌ن میلیشیاكانه‌وه دراوه.
تانكه‌ره‌كه له به‌غداوه چه‌كی لێ بار كراوه و دوو شوفێره‌كه شوێنی شاردنه‌كه‌ی چه‌كه‌كانیان له نێو تانكه‌ره‌كه نه‌زانیووه، بۆ ئه‌وه‌ی له كاتی ڕاگرتن و پشكنینیشیان له بازگه‌كان هیچ شتێك له‌لایه‌ن شوفێره‌كانه‌وه زانراو نه‌بێت.
ته‌نیا به چوونه ناو خاكی سووریا، لایه‌نی وه‌رگری چه‌كه‌كان پێوه‌ندی به‌و دوو شوفێره‌وه ده‌كرد، بۆیه شوفێره‌كان به‌ر له‌وه‌ی بچنه ناو خاكی سووریا و له ده‌روازه‌ی وه‌لید تانكه‌ره‌كه‌یان ڕاده‌ستی هێزه‌كانی سووریا كرد.
هه‌ردوو شوفێره‌كه نه‌گیراون، چونكه ئه‌وان خۆیان ده‌سپێشخه‌رییان بۆ هێزه‌كانی سووریا كردووه و دووپاتیان له‌وه كردووه‌ته‌وه، كه به‌كرێ گیراون له‌لایه‌ن میلیشیاكانه‌وه بۆ گواستنه‌وه‌ی چه‌ك له نێو خاكی سووریا بۆ هێزه‌كانی حزبوڵا له لبنان.
ته‌واوی ئه‌و كاته‌ی كه ئاماده‌كاری بۆ ئه‌و پرۆسه‌یه له‌لایه‌ن میلیشیاكانه‌وه ده‌كرا، شوفێره‌كان له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی سووریا له هاوئاهه‌نگی و پێوه‌ندیدابوون و هه‌موو ورده‌كارییه‌كی ئه‌ركه‌كه‌یان بۆ هێزه‌كانی سووریا ئاشكرا كردووه.
له‌و كاته‌وه‌ی كه ئاماده‌ی جووڵه‌كردنیش بوون، به وردی له‌لایه‌ن هێزه‌كانی سووریاوه چاودێری كراون، بۆ ئه‌وه‌ی شوێن و كاتی گه‌یشتنه سنووری تانكه‌ره‌كه بزانن و ڕاده‌ستی هێزه‌كانی سووریا بكرێن، به‌ڵام هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر ئه‌وه نییه، كه هاوئاهه‌نگی له نێوان هێزه‌كانی عێراق و سووریا له گرتنی ئه‌و تانكه‌ره پڕ له چه‌كه بوونی هه‌بووبێت.
سه‌ره‌ڕای ئه‌و ڕۆله باشه‌ی ئه‌و دوو شوفێره گێرایان و چه‌كه‌كانیان ڕاده‌ست كرد، له‌بری ئه‌وه‌ی بیگه‌یه‌ننه ناو خاكی سووریا، به‌ڵام یه‌كێك له‌و شوفێرانه له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ته‌ناهی عێراقه‌وه گیراوه و خراوه‌ته ژێر لێكۆڵینه‌وه‌وه، بۆ زانینی ئه‌و گرووپه چه‌كداره‌ی كه به‌كرێیگرتوون و ئه‌ركی گواستنه‌وه‌ی چه‌كی بۆ حزبوڵا پێ سپاردوون.
به گوێره‌ی زانیارییه هه‌واڵگرییه‌كان لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر ئه‌و دۆسیه‌یه به‌رده‌وامی هه‌یه، له‌باره‌ی ناسنامه‌ی ئه‌و كه‌سه‌ی به كاره‌كه هه‌ستاوه و شوفێره‌كانی به‌كرێ گرتووه، سه‌ر به چ گرووپێكی چه‌كداره‌كانه، چۆن كاروانی چه‌كه‌كه ڕاده‌ستی لایه‌نی دووه‌م له ناو سووریا ده‌كرێ، سه‌رچاوه‌ی ئه‌و چه‌كانه و شوێنه‌كه‌ی له به‌غدا، هه‌موو ئه‌مانه ناڕوونن و هه‌وڵی ده‌سكه‌وتنی زانیاری له‌سه‌ریان ده‌درێت.
چه‌ندان ساڵه سه‌رچاوه‌كان و میدیاكان دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه ئێران عێراقی كردووه به ترانزێتی گواستنه‌وه‌ی چه‌ك و چه‌كدار بۆ سووریا و لبنان، به ئامانجی سه‌پاندنی هه‌ژموونی زیاتر به‌سه‌ر ئه‌و دوو وڵاته، پێش ڕووخانی ڕژێمی ئه‌سه‌د ڕاسته‌وخۆ چه‌ك و چه‌كدار ده‌گه‌یه‌نرانه سووریا بۆ پشتیوانی ئه‌سه‌د، به‌ڵام ئێسته هه‌وڵ ده‌درێ چه‌ك به عێراق و دواتر سووریا بگه‌یه‌نرێته لبنان.