له هه‌نگاوێكی پێچه‌وانه‌ی جووڵه ته‌ناهییه‌كان بۆ شوێنكه‌وتنی سه‌رچاوه‌كانی چه‌كی ناشه‌رعی، ده‌زگه‌ی ئاسایشی نیشتمانی عێراق ده‌ستگرتنی به‌سه‌ر كارگه‌یه‌كی دروستكردنی درۆن له به‌غدا ڕاگه‌یاند، كه 25 په‌یكه‌ری درۆن و كه‌لوپه‌ل و پێویستییه‌كانی دروستكردن له ناو كارگه‌كه بوونی هه‌بوو و سێ كه‌سیش له نێو كارگه‌كه گیران.
له
ڕاگه‌یه‌نراوێكی ده‌زگه‌ی ئاسایشی نیشتمانی عێراق هاتووه، كه ئۆپراسیۆنه‌كه به پشتبه‌ستن به هه‌وڵ و زانیاری هه‌واڵگری و فه‌رمانی دادگه بووه، لێكۆڵینه‌وه‌كان ئه‌وه‌یان ده‌رخستبوو، كه له‌و شوێنه په‌یكه‌ری درۆن و ماده‌ی كاربۆن و پێكهاته‌ی تری ته‌كنیكی كه له دروستكردنی درۆن به‌كارده‌هێنرێن بوونی هه‌یه، تا ئێسته‌یش لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌رده‌وامیان هه‌یه بۆ گه‌یشتن به ورده‌كاری ئامانجی دروستكردنی ئه‌و درۆنانه.
ئه‌و هه‌ڵمه‌ته له كاتێكدایه كه حكوومه‌تی عێراق ڕێوشوێنه‌كانی كۆكردنه‌وه‌ی چه‌كی له ده‌ستی ده‌وڵه‌ت توند كردووه و ئامانجیه‌تی سنوورێك بۆ بڵاوبوونه‌وه‌ی چه‌ك له ده‌ره‌وه‌ی دامه‌زراوه فه‌رمییه‌كان دابنێت، چه‌ندان جاریشه له ناوخۆی عێراق درۆن بۆ به ئامانجگرتنی دامه‌زراوه فه‌رمییه‌كان و كێڵگه‌كانی غاز و نه‌وت ڕووی داوه و تۆمه‌تی ئاراسته‌كردنی درۆن له ناوخۆی عێراق به ئاراسته‌ی وڵاتانی كه‌نداویش ئاراسته‌ی به‌غدا ده‌كرێت، بۆیه لێكۆڵینه‌وه‌ی ورد له‌سه‌ر ئه‌و دۆسیانه بوونی هه‌یه.
پسپۆران بۆ "سكای نیوزی عه‌ره‌بی" ده‌ڵێن، گرنگی ئه‌و هه‌ڵمه‌ته ته‌نیا ده‌سگرتن به‌سه‌ر كارگه‌یه‌كی دروستكردنی درۆن نییه، به‌ڵكوو ئاشكراكردنی ژێرخانی به‌رهه‌مهێنان و دروستكردنی ئه‌و جۆره درۆنانه له ناوخۆ جێگه‌ی پرسیاری زۆره، به تایبه‌ت له‌باره‌ی ئه‌و لایه‌نانه‌ی له پشتی ئه‌و كارانه‌وه‌ن و پێوه‌ندیان به چه‌كی ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات و به‌هێزكردنی دامه‌زراوه فه‌رمییه‌كانی وڵات.
ره‌عد هاشم پسپۆری ته‌ناهی عێراق گوتی، ئه‌و كارگه‌یه گرنگی زۆری هه‌یه، چونكه هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی ته‌ناهی گه‌وره و مه‌ترسیداره به تایبه‌ت كه له نێو پایته‌خت بوونی هه‌یه. پرسیاری ئه‌وه ده‌هێنێته ئاراوه، ئاخۆ چه‌ند شوێنی تری هاوشێوه بوونیان هه‌یه؟.
زیاتر گوتی، كردنه‌وه ئه‌و شوێنانه‌ی میلیشیاكانی سه‌ر به ئێران كه ده‌رگه‌یان به‌سه‌ردا داخراوه، له هه‌موو ئه‌و شتانه گرنگتره، چونكه به دڵنیاییه‌وه له نێو ئه‌و شوێنانه‌ی میلیشیاكان، درۆن و مووشه‌كی بالیستیك دروست ده‌كرێت، به تایبه‌ت له شارۆكه‌ی جرف سه‌خر كه میلیشیاكان له دوای نه‌مانی داعشه‌وه به ته‌واوی كۆنتڕۆڵیان كردووه.
ئاماژه‌ی دا، چاودێریكردنی ئه‌و شوێنانه و ئاشكراكردنی ئه‌وه‌ی چی لێ ئه‌نجام ده‌درێت، په‌یامێكی دڵنیاكه‌ره‌وه به ڕای گشتی له عێراق ده‌دات، كه گرتنه‌به‌ری ڕێوشوێنه‌كان دژی میلیشیاكان ڕژد و ڕاسته‌قینه‌ن، به تایبه‌ت كه ئه‌و دۆسیانه بووه‌ته ئامانجێكی سه‌ره‌كی حكوومه‌تی ئێسته‌ی عێراق، چوون و ده‌سگرتنی هێزه فه‌رمییه‌كان به‌سه‌ر ئه‌و شوێنانه ئالنگارییه‌كی گه‌وره‌ی میلیشیاكان و هه‌نگاوه به ئاراسته‌ی نه‌هێشتنی مه‌ترسییه‌كانیان و كۆكردنه‌وه‌ی چه‌ك له ده‌ستی ده‌وڵه‌ت.
ره‌عد هاشم ئه‌وه‌یشی گوت، پێویسته به فه‌رمی ئه‌و لایه‌نانه‌ی له پشتی ئه‌و كارگه و شوێنانه‌ن ئاشكرا بكرێن، تا ڕای گشتی عێراق بزانێت، كام گرووپی چه‌كدار یان گرووپی تیرۆریستی، یان تۆڕی به قاچاغبردن له پشتی ئه‌و كارانه‌وه‌ن.
له‌لایه‌كی تره‌وه، یاسین عه‌زیز شرۆڤه‌كاری سیاسی گوتی، ئه‌و هه‌نگاوه به‌شێكه له ڕێوشوێنه‌كانی حكوومه‌ت بۆ نه‌هێشتنی چه‌كی ده‌ره‌وه‌ی ده‌وڵه‌ت و تا ئێسته‌یش به ئاراسته‌یه‌كی دروست ده‌ڕوات، به‌ڵام ئه‌مه به‌س نییه كه بڵێین ده‌وڵه‌ت سه‌ركه‌وتوو بوو له هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی كارگه و دامه‌زراوه‌كانی میلیشیاكان و داماڵینی چه‌ك له سه‌رجه‌م گرووپه میلیشیاكانه‌وه.
ئالنگارییه‌كه گه‌وره كه حكوومه‌ت ڕووبه‌ڕووی بووه‌ته‌وه، چونكه ئه‌و گرووپه میلیشیایانه پێوه‌ستن به ئه‌جێندای ده‌ره‌كییه‌وه به دیاریكراویش ئێران، بۆیه تا ئه‌یلوول/سێپتێمبه‌ری ئه‌مساڵ هه‌وڵه‌كانی حكوومه‌ت فره‌وانتر و به‌هێزتر ده‌كرێن، بۆ ڕازیكردن و بڕواهێنانی میلیشیاكان به داماڵینی چه‌كه‌كانیان و ڕازیكردنی لایه‌نه‌كانی سیاسی‌یان كه بوونه‌ته په‌رژینێك بۆ پاراستنیان تا چه‌ك ڕاده‌ست بكه‌ن.
یاسین عه‌زیز ئه‌وه‌یشی گوت، هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی ژێرخانی میلیشیاكان و چه‌كه‌كانیان هه‌نگاوێكی گرنگه، چونكه به‌هۆی ململانێكانی ئێسته‌ی ئه‌مه‌ریكا و ئێران، ئه‌گه‌ری جووڵه‌ی میلیشیاكان له دژی ئامانجه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق و ناوچه‌كه بوونی هه‌یه.
حكوومه‌ت ڕووبه‌ڕووی قورسی زۆر ده‌بێته‌وه، بۆ هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی ژێرخانی چه‌كی ئه‌و گرووپانه به شێوه‌یه‌كی كۆتایی، چونكه ئه‌مه كارێكی ئاسان نییه و پێویستی به پشتیوانی ناوخۆ و ده‌ره‌كی هه‌یه، به تایبه‌ت ڕازیكردنی ئێران، چونكه زۆرینه‌ی ئه‌و گرووپه چه‌كدارانه پێوه‌ستن به ئێرانه‌وه و فه‌رمان له تارانه‌وه وه‌رده‌گرن.