كیمیا زهمانلوو كچه هونه‌رمه‌ندێكی ئێرانییه و ده‌یه‌وێت له هه‌رێمی كوردستان به‌هره‌كانی ده‌ربخات و تواناكانی له بواری هونه‌ریدا پێشان بدات.
ئه‌و خه‌ڵكی شاری ورمێی رۆژهه‌ڵاتی كوردستانه، به‌ڵام كورد نییه و ئازه‌رییه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ده‌ڵێت، كوردی ده‌زانم و له‌گه‌ڵ كوردان ئاسووده‌م.
"له هه‌ولێر فێری كوردی بوومه و پێشم وایه كوردییه‌كه‌م باشه" كیمیا بۆ وشه وای گوت.
كیمیا داوود، به كیمیا زهمانلوو ناسراوه و له چه‌ند كارێكی ریكلام و هۆشیاركردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی له میدیا كوردییه‌كان ده‌ركه‌وتووه، به تایبه‌تی له به‌رهه‌مێك كه كاری به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندتیژی دژ به ژنان بوو، هه‌روه‌ها له كورتهفیلمێكیش به‌شداریی كردووه، ئیسته‌ش خه‌ریكی پرۆڤه‌یه بۆ به‌شداریكردن له به‌رهه‌مێكی تری كوردی.
ئه‌و بۆ وشه قسه‌ی كرد و ده‌ڵێت: هه‌ولێر و كوردستان خۆشه، هه‌ست به ئاسووده‌یی ده‌كه‌م، هه‌رچه‌نده له ماڵباتی خۆم دوورم، به‌ڵام له هه‌ولێر هه‌ست به غه‌ریبی ناكه‌م و خه‌ڵكه‌كه‌ی زۆرباشن، به‌ڵام كێشه ئه‌وه‌یه كاری هونه‌ریی كه‌مه، حه‌ز ده‌كه‌م له كاری باش به‌شداریی بكه‌م و نامه‌وێت له كاری بێ كوالێتی به‌شداریی بكه‌م.
گوتیشی: "پێویسته بایه‌خی زیاتر به كاری هونه‌ری بدرێت، چونكه هونه‌ر پێویسته و به‌هره و توانای باشیش له كوردستاندا هه‌یه.
له باره‌ی كاركردن له بواری هونه‌ری له ئێران، زهمانلوو ئاماژه به‌وه ده‌كات "كاركردنی خانمان له ئێران له بواری هونه‌ریدا زۆر ئاسان نییه و رێگریی زۆری هه‌یه و سنووری زۆر بۆ خانمان هه‌یه".
هیچ كۆمێنتێكم له‌سه‌ر كچه مۆدێله‌كانی كوردستان نییه و نایانناسم
كیمیا له ئێران په‌رستاری خوێندووه، به‌ڵام حه‌زی له بواری هونه‌ر و نواندنه، بۆیه ئه‌م بواره‌ی كردووه‌ته پیشه‌ی خۆی.
"حه‌زم له بینینی برین و خوێن و نه‌خۆشخانه نییه، بۆیه رووم له كاری هونه‌ری كرد و هه‌ست ده‌كه‌م توانا و به‌هره‌م له‌و كاره‌دایه" كیمیا وا ده‌ڵێت.
ئه‌و ئاشكرای كرد، كاری مه‌یك ئاپ و بۆتۆكس و فیله‌ریش ده‌زانێت و له‌م بوارانه‌شدا كاری كردووه.
سه‌باره‌ت به كچه مۆدێله‌كانی كوردستان و كاره‌كانیان، كیمیا ده‌ڵێت "هیچ كۆمێنتم نییه له‌سه‌ر كاره‌كانیان و نایانناسم، با هه‌ر كه‌سه‌و كاری خۆی بكات".
كیمیا زهمانلوو ئاوات و ئامانجی ئه‌وه‌یه، ژیانێكی ئاسووده به‌سه‌ر ببات و پڕ له كار و به‌رهه‌می هونه‌ری بێت و بتوانێت هه‌نگاوی گه‌وره بنێت.