كتێبێكی تایبه‌ت به ساڵوه‌گه‌ڕی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆی كوردستان كه له‌لایه‌ن مه‌عرووف حه‌سه‌ن نووسراوه بڵاو كرایه‌وه.
كتێبه‌كه به ناونیشانی" ریفراندۆم هه‌نگاوێك به‌ره‌و ئه‌و دیوی مانه‌وه"یه. مه‌عرووف حه‌سه‌ن نووسه‌ری كتێبه‌كه بۆ "وشه" گوتی، كتێبه‌كه باس له دیدێكی جیاوازی ریفراندۆم ده‌كات و كه ریفراندۆم ته‌نیا وه‌ك چالاكی نابینێت بۆ دروستكردنی ده‌وڵه‌ت، به‌ڵكو وه‌ك چالاكییه‌كی گه‌وره‌ی سیاسیی بۆ كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی ده‌ربه‌ده‌ر ده‌بینرێته‌وه.
نووسه‌ری كتێبه‌كه باسی له‌وه كرد، ئه‌م جۆره‌ی گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ كۆمه‌ڵگه، گه‌ڕانه‌وه‌یه‌كی سه‌رنجراكێشه و لایه‌نێكی تر ئه‌وه‌یه كه له‌كتێبه‌كه‌دا ئاماژه‌ی بۆ كراوه، ریفراندۆم تا ئێسته به‌رده‌وامه و توانیویه‌تی هه‌ستی كوردایه‌تی له‌ناو كوردستان بجووڵێنێ و خزمه‌تێكی نه‌ته‌وه‌یی بوو.
مه‌عرووف حه‌سه‌ن دووپات له‌وه ده‌كاته‌وه كه كاری سه‌ره‌كی ریفراندۆم ئه‌وه‌بوو كۆمه‌ڵگه یه‌كبخات، سه‌رباری ئه‌وه‌ی له‌ناو كتێبه‌كه‌دا كۆمه‌ڵێك پرسیار له‌باره‌ی سه‌رۆك بارزانی وروژێنراوه كه یه‌كه‌مجاره وه‌ڵام بدرێته‌وه و شی بكرێته‌وه.
ئه‌مڕۆ شه‌ش ساڵ به‌سه‌ر ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان تێپه‌ڕ ده‌بێت كه له 25ی ئه‌یلوولی 2017 ئه‌نجام درا.