كوردستان كتێبی فەرهەنگ گەلێ پێویستە، چونكە رێژەیەكی كەم فەرهەنگ بەزمانی كوردی هەن، ئەم هەوڵەی د. نەجاتی عەبدوڵا هەوڵێكی ناوازەیە و كتێبخانەی كوردی لە بواری یاسا زۆری پێویست پێیە.
ئەم كتێبە هەموو زاراوەكانی یاسا بەخۆوە دەگرێ و بریتییە لە 13 بەرگ، بە وەرگێڕانی هەر 13 بەرگەكە، دەبێتە كۆڵەگەیەكی گەورە بۆ زمانی یاسا و حوكمڕانی بە زمانی كوردی.
د. نەجاتی عەبدوڵا بە "وشە"ی گوت، ئەم كتێبە لەگەڵ وەرگێڕانی بەرگەكانی تری، كەلێنێكی گەورە لە كتێبخانەی كوردی پڕ دەكاتەوە و زمانی كوردیی لە بواری یاسا یەكدەخات و سەرەتایەكی زۆرباش دەبێ بۆ زمانی یاسا بە كوردی. بۆیە پشتگیریكردنی ئەم پڕۆژە نەتەوەییە كارێكی پێویست و كوردانەیە. ئەوەش ڕاگەیەنراوە كە دوای كردنە كوردیی هەموو بەرگەكان، زاراوەكان بە كوردیی سەروو و بە لاتینیش دەنووسرێن بۆ ئەوەی هەموو كوردستان بگرێتەوە.
ماوەی چەندان ساڵە د. نەجاتی عەبدوڵا خەریكی كاری وەرگێڕانە و لەم بوارەشدا گەلێ كتێبی ناوازەی بۆ سەر زمانی كوردی وەرگێڕاوە، فەرهەنگی "قانوونی دەستووری" بە عەرەبی و فڕەنسی و كوردی، تازەترین كاری وەرگێڕانیەتی، ئەم كتێبە ئەكادیمیای كوردی چاپ و بڵاوی كردووەتەوە.