ده‌سته‌ی گشتیی بۆ كه‌له‌پوور و شوێنه‌وار له عێراق ئه‌مڕۆ رای گه‌یاند، به‌لای كه‌مه‌وه 45 شوێنی شوێنه‌واری و خانووی كه‌له‌پووریی نوێی له پارێزگای كه‌ركووك دۆزرانه‌وه.
پێگه‌ی "
شه‌فه‌ق نیوز" ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م حه‌وتی كانوونی یه‌كه‌م بڵاوی كردووه‌ته‌وه، له به‌یاننامه‌یه‌كی ده‌سته‌ی گشتیی كه‌له‌پوور و شه‌وێنه‌واری عێراق كه ئه‌مڕۆ بڵاو كراوه‌ته‌وه، له رووپێوێكدا 45 شوێنه‌واری و خانووی كه‌له‌پووریی نوێیان له پارێزگاای كه‌ركووك دۆزیوه‌ته‌وه.
به‌پێی به‌یاننامه‌ی ده‌سته‌كه، پرۆسه‌ی رووپێوی شوێنه‌واری و كه‌له‌پووری، له‌لایه‌ن كادرانی پشكێنه‌ریی كه‌ركووك ئه‌نجام دراوه كه دواتر 15 شوێنی شوێنه‌واری و 30 خانووی كه‌له‌پوورییان له ته‌واوی پارێزگاكه دۆزیوه‌ته‌وه و له لیستی شوێنه شوێنه‌وارییه‌كان تۆمار كران.
هادی محه‌مه‌د سه‌رۆكی لیژنه‌ی رووپێوی شوێنه‌واری و كه‌له‌پووری له كه‌ركووك رای گه‌یاند، لیژنه‌كه رووپێوییه‌كه‌ی له گه‌ڕه‌كی موسه‌ڵا، ئیمام قاسم له ناوه‌ندی شاره‌كه ده‌ست پێ كرد تا گه‌یشته رووباری زاب، له ته‌واوی ئه‌و شوێنانه پێگه شوێنه‌واری و خانووه كه‌له‌پوورییه‌كانیان دۆزیوه‌ته‌وه.
دواتریش ئه‌وه‌شی گوت كه چاوه‌ڕێ ده‌كرێ له داهاتوویه‌كی نزیكدا كه ده‌گاته كۆتایی مانگی كانوونی دووه‌می 2024، چه‌ندان پێگه‌ی تری شوێنه‌واری بدۆزنه‌وه.
له پارێزگای كه‌ركووكدا سه‌تان پێگه‌ی شوێنه‌واری و به‌تایبه‌تی خانووی كه‌له‌پووری هه‌ن كه له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی شوێنه‌واری پارێزگاكه تۆمار كراون، زۆربه‌ی خانووه كۆنه‌كان بۆ سه‌ده‌ی 19 ده‌گه‌ڕێنه‌وه كه له‌ناو كه‌ركووكییه‌كاندا به خانووی "جووه‌كان" ناو ده‌برێن، جیا له ده‌یان شوێنی شوێنه‌واریی وه‌ك قه‌ڵا و قشڵه و ئیمام زێنه‌لعابدین و وجاغ و دانیاڵ و زۆری تر.