به فیلمی سینه‌مایی "مێسیی به‌غداد" له ده‌رهێنانی سه‌هیم عومه‌ر خه‌لیفه سینه‌ماكاری كورد، ده‌یه‌مین خولی فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی "دهۆك" ده‌كرێته‌وه. ئه‌و فیلمه به‌رهه‌می هاوبه‌شی به‌لجیكا، هۆڵه‌ندا و هه‌رێمی كوردستانه.
ده‌یه‌مین خولی فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تییی فیلمی "دهۆك" Duhok به نمایشی 100 به‌رهه‌م له سینه‌ماكارانی وڵاتانی جۆراوجۆری دنیا، له چوارچێوه‌ی فیلمه بڵنده سینه‌ماییه‌كان، كورته فیلم و به‌ڵگه فیلمه‌كان، له چه‌ندان به‌شی پێشبڕكێ و ده‌ره‌وه‌ی پێشبڕكێ و هه‌روه‌ها به پشتیوانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له ئه‌مڕۆ شه‌موو نۆی كانوونی یه‌كه‌مه‌وه تا 16ی كانوونی یه‌كه‌م له هۆڵی "كۆنگره"ی زانكۆی دهۆك، كۆمه‌ڵه‌ی سینه‌مایی "دهۆك مۆڵ" له شاری دهۆك له هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێوه ده‌چێت.
یه‌كێك له ئامانجه‌كانی فێستیڤاڵ، ئه‌وه‌یه كه له قۆناغی یه‌كه‌مدا كولتوور و هونه‌ری نه‌ته‌وه‌ی كورد و كوردستان به نه‌ته‌وه‌كانی تری دنیا بناسێنین
ئه‌میر عه‌لی سه‌رۆكی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی دهۆك، پێشتر به میدیاكانی راگه‌یاندبوو یه‌كێك له ئامانجه‌كانی فێستیڤاڵ، ئه‌وه‌یه كه له قۆناغی یه‌كه‌مدا كولتوور و هونه‌ری نه‌ته‌وه‌ی كورد و كوردستان به نه‌ته‌وه‌كانی تری دنیا بناسێنین، گه‌شه‌كردن و په‌ره‌پێدانی ئه‌م پێوه‌ندییه پڕبایخه فه‌رهه‌نگی و ڕۆشنبیرییه، بۆ ئێمه زۆر گرنگه.
پێویسته بگوترێ فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی دهۆك، به یادی سینه‌ماكاری هه‌رمانی كورد "یه‌ڵماز گۆنای"Yılmaz Güney ده‌رهێنه‌ری براوه‌ی خه‌ڵاتی گه‌وره‌ی "چڵه‌خورمای" فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی "كان"ی فڕه‌نسا (1982)، به مه‌به‌ستی پردی پێوه‌ندیی نێوان ده‌رهێنه‌ره كورده‌كان و سینه‌ماكارانی سه‌رانسه‌ری دنیا و ڕه‌خساندنی ئاڵوگۆڕی كولتووری نێوان نه‌ته‌وه‌كانی دنیا دامه‌زراوه.