كیژان ئیبراهیم خەیات "ترۆپكی ڕزگاری" بڵاو دەكاتەوە

:: PM:01:15:18/12/2024 ‌
هونەرمەند كیژان ئیبراهیم خەیات نوێترین بەرهەمی خۆی بە ناوی "ترۆپكی ڕزگاری" بڵاو كردەوە. 

كیژان لە كەناڵی یوتیوبی تایبەتی خۆی، تەواوی بەرهەمە نوێیەكەی بە ناوی "ترۆپكی رزگاری" بڵاو كردەوە كە بەرهەمێكی نیشتیمانییە و لە ڕێگەی ژیری دەستكردەوە، كاری موزیك و دابەشكردن و ئاوازی بۆ داناوە، هۆنراوەی هێمن موكریانییە.

كیژان ئیبراهیم ساڵی 1985 لە دایك بووە، كچی هونەرمەند ئیبراهیم خەیاتە، دەرچووی كۆلێژی هونەری زانكۆی سلێمانییە، دوو برای وەك گۆرانیبێژ و پێشكەشكار كار دەكەن و ژیانی خوشكیشی لە بواری نواندندا كار دەكات، هاوسەری هونەرمەندی شێوەكار زیرەك میرەیە و خاوەنی دوو منداڵن و ئێستە لە هۆڵەندا دەژی.



وشە - سۆران عەزیز