"خەونەکانى گۆنا" لە نمایشێکى تایبەتدا

:: PM:11:07:18/01/2025 ‌

 

 

نمایشێکى تایبەت بۆ تابلۆکانى هونەرمەند گەیلان عەبدوڵا ئیسماعیل لەژێر ناوى "خەونەکانى گۆنا" لە شارى هەولێر بەڕێوە دەچێت.

بڕیارە لە 19ی کانوونى دووەم لە گەلەریی میدیا لە شارى هەولێر، سەعات سێی ئێوارە نمایشێکى تایبەت بە تابلۆکانى هونەرمەند گەیلان عەبدوڵا بکرێتەوە، ڕۆژانى دواتریش تا 31ی کانوونى دووەم ڕۆژانە لە سەعات نۆى بەیانى تا پێنجى ئێوارە بەردەوام دەبێت.

لە لێدوانێکى تایبەت بە "وشە" گەیلان عەبدوڵا گوتى، ئەم پرۆژە هونەرییە گۆڕینی خەونە بۆ وێنە، گواستنەوە و گێڕانەوەی زمانەوانییە بۆ بەرجەستەبوونی وێنەیی خەون، واتە لە ڕێگەی ڕەگەزەکانی هونەر بۆ زیاتر تانوپۆ بەخشین بە لێکدانەوە وێنەیییەکانی ئەم خەونانە.

زیاتر گوتى، ئەم تابلۆیانە له یەک کاتدا پیشاندەری خەون و لێکدانەوەی خەونیشن، واتە هونەر ئەو ئازادییە بەم تابلۆیانە دەبەخشێت کە بتوانێت لە بەرانبەر هەموو دەلالەتێکدا کراوە بێت.

گەیلان عەبدوڵا ئیسماعیل لە ساڵی 1983 لە شارى هەولێر لەدایک بووە، دەرچووی پەیمانگەی هونەرەجوانەکان و کۆلێژی هونەرەجوانەکانی هەولێرە، هەروەها خاوەن بڕوانامەی ماستەرە لە هونەری هاوچەرخ و میدیای نوێ لە زانکۆی ڤانسێن سانت-دێنیز لە شاری پاریس، ئێستە قوتابیی دکتۆرایە لە زانکۆی سەلاحەدین و براوەی خەڵاتی باشترین لاوی ساڵە لە لایەن وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان ساڵى 2008.

وشە/ فەیسەڵ شێخانى

 

 



وشە - سه‌رخێڵ هاشم