بەپێی سەرچاوەیەكی نزیك، بورهان موفتیزادە، شاعیر و ئاوازدانەری ناوداری كورد، كۆچی دوایی كرد.
ئەمشەو هەینی، 21ی شوبات، محەمەد ساڵح بەرزنجی، هاوڕێی نزیكی هونەرمەند بورهان موفتیزادە لە لاپەڕەی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی فەیسبووك بڵاوی كردەوە كە مامۆستا بورهان كۆچی دوایی كردووە.
ئەمە لە كاتێكدایە دوێنێ پێنجشەم، دایكی هونەرمەند بورهان موفتیزادە كۆچی دوایی كردووە.
بورهان موفتیزادە، لە شاری سنە، ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە دایک بووە، دانیشتووی وڵاتی بریتانیایە. خاوەنی دوو کوڕە بە ناوەكانی گۆران و ئالان كە ئەوانیش لە بواری میوزیكدا كار دەكەن. مامۆستا بورهان خاوەنی ئەرشیڤێكی گەورەی داهێنانە لە بواری هونەریدا و دەیان گۆرانی نەمری لە شیعر و ئاواز پێشكەشی هونەرمەندانی كورد كردووە.