ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر بە ئامادەبوونی فەرهەنگ غەفوور بەڕێوەبەری گشتی رۆشنبیری و هونەری هەولێر، پێشوازیی لە هونەرمەند ناوداری عێراقی بە ڕەچەڵەك كورد ئیلهام مەدفەعی كرد.
ئەو هونەرمەندە خۆشحاڵی خۆی بەو پێشوازییە گەرمە دەربڕی و دووپاتی كردەوە، بەردەوام ئەوەی گوتووە كە لە بنەڕەتدا كوردە و شانازی بە كوردبوونی خۆیەوە دەكات، گوتی "باوكم دزەییە و دایكیشم شێروانییە".
پارێزگاری هەولێر، هیوای تەندروستیی باشی بۆ خواست و دووپاتی كردەوە كە ئیلهام مەدفەعی، یەكێكە لەو هونەرمەندانەی ستایلێكی تایبەتی خۆی هەیە و شەیدایانی گۆرانییەكانی یەكجار زۆرن، توانیویەتی بە تێكەڵكردنی ژەنینی گیتاری رۆژئاوایی و گۆرانی فۆلكلۆری عێراقی، لەڕووی جەماوەرەوە زۆرترین هەواداری هەبێت.