نمایشكردنی فیلمی سینه‌مایی ''به‌رازیلییه شینه‌كه'' له سینه‌ما رۆیال مۆل بۆ حه‌وته‌مین رۆژ به‌رده‌وامه، خه‌ڵكێكی زۆر پێشوازییان له فیلمه‌كه كردووه و ته‌نانه‌ت بووه‌ته ترێندی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، به‌رهه‌مهێنه‌ری فیلمه‌كه باس له‌وه ده‌كات سێ مانگی خایاندووه تا ئه‌و فیلمه به‌رهه‌م بهێنێت.
داروین وه‌یس به‌رهه‌مهێنه‌ر و نووسه‌ری فیلمه‌كه، بۆ ''وشه'' گوتی، "هیچ مه‌به‌ستێكی سیاسی له‌م فیلمه‌دا نییه و ته‌نیا كارێكی هونه‌ری و فیلمسازییه و باس له رابردوو ده‌كات. په‌یامی ئه‌و فیلمه روونه كه په‌یامێكی په‌روه‌رده‌ییه بۆ ره‌خساندنی ژینگه‌یه‌كی گونجاو بۆ په‌روه‌رده‌ی منداڵ و ئامۆژگاری تێدایه بۆ گه‌نجان له دووركه‌وتنه‌وه له كاری خراپ، به‌رهه‌مهێنانی ئه‌و فیلمه نزیكه‌ی سێ مانگی خایا‌ند، من له سه‌ره‌تاوه پێم وابوو بینه‌رێكی زۆرباشی ده‌بێ، فیلم به ئاسانی دروست ناكرێت، ماندووبوونێكی زۆر و شه‌ونخوونیی ده‌وێت.''
ئه‌و له‌باره‌ی ناوی فیلمه‌كه روونی كرده‌وه كه ناوێكی نۆستالۆجییه و رابردووی هه‌یه، هه‌رچه‌نده هیچ كارێك بێ كه‌موكورتی نابێت، به‌تایبه‌ت فیلمێكی مێژوویی ئه‌گه‌ر بودجه‌یه‌كی باشت له به‌رده‌ستدا نه‌بێت، به‌رهه‌مهێنانی ئاسان نییه، سوپاسی كاك محه‌مه‌د و شێوانی ده‌رهێنه‌ر و كاك هاوكار و فه‌رهاد و به‌ڕێوه‌به‌ری وێنه‌گرتن و ستافی ته‌واوی به‌رهه‌مهێنان ده‌كه‌م كه شه‌و و رۆژیان خسته سه‌ریه‌ك بۆ به‌رهه‌مهێنانی فیلمه‌كه و جێبه‌جێكردنی سیناریۆكه.
شێروانی دڵخۆشه به‌وه‌ی فیلمه‌كه به شێوه‌زاری هه‌ولێرییه و كۆمه‌ڵێك ئه‌كته‌ر بۆ یه‌كه‌م جاره له فیلمێكدا رۆڵ ده‌گێڕن، به‌خۆشییه‌وه پێشوازیی لێ كراوه و خه‌ڵك له شاره جیاجیاكانی كوردستانه‌وه دێنه هه‌ولێر بۆ ئه‌وه‌ی فیلمه‌كه ببینن.
فیراز ئیدریس كه له فیلمه‌كه‌دا رۆڵی ته‌حۆی هه‌یه گوتی، یه‌كه‌م جاره كه به‌شداریی له فیلمێكدا بكات و توانیویه‌تی سه‌ركه‌وتوو ببێت و ببێته جێگه‌ی سه‌رنج و ده‌ستخۆشی هه‌موو بینه‌ره‌كان.
وه‌ك زیاتر خستیه روو خۆی ئه‌كته‌ر نه‌بووه، به‌ڵام به‌شداریی پێ كراوه و توانیویه‌تی رۆڵی خۆی به‌رجه‌سته بكات، به‌شێك له سه‌ركه‌وتنه‌كه‌ی پێوه‌سته به توانای ده‌رهێنه‌ر كه به باشی توانیویه‌تی فیلمه‌كه به‌رهه‌م بهێنێت و رۆڵ به ئه‌كته‌ره‌كان بدات.
هاوكات رۆژیار عه‌سۆ ئه‌ویش كه له‌م فیلمه‌دا رۆڵی دكتۆر ئایشه ده‌گێڕێت و دواتر ئاشق ده‌بێت، له‌باره‌ی ئه‌و رۆڵه‌ی كه به‌رجه‌سته‌ی كردبوو گوتی، "رۆلی دكتۆر ئایشه رۆڵێك بوو ده‌توانم بڵێم تا ئاستێكی باش به دڵم بوو، چونكه پێشاندانی پارادۆكسێكی نه‌ریتیی كۆن بوو كه تێیدا باس له‌وه ده‌كات هه‌ر كچێك كوڕێكی خۆش بوێت، نابێت بۆی ببێت، هه‌موو كاره‌كته‌ری ئایشه له‌م پارادۆكسه‌دا كۆ بووه‌ته‌وه.
ئه‌و روونی كرده‌وه، ئاساییه له پای زۆر له ده‌ستخۆشی، ره‌خنه‌ش هه‌بێت، به‌ڵام تا ئێسته هیچ ره‌خنه‌یه‌كی نه‌بیستووه، بگره ده‌ستخۆشییه‌كی زۆریشی بیستووه له‌سه‌ر فیلمی ''به‌رازیلییه شینه‌كه''، ئه‌مه‌ش جێگه‌ی دڵخۆشییه بۆ ئه‌و كه له كارێكی ئاوادا به‌شداریی كردووه.
هاوكار فه‌رهاد ره‌شید كه كاری له‌و فیلمه‌دا به‌ڕێوه‌به‌ری وێنه‌گرتن بوو و گوتی، ''به بڕوای من ئه‌م فیلمه یه‌كێكه له باشترین فیلمه كوردییه‌كان له رووی سیناریۆ و ده‌رهێنان و وێنه‌گرتن، هه‌روه‌ها له روویه‌كی تره‌وه تاكه فیلمه كه ئامانجێكی بێ وێنه‌ی هه‌بووه، ئامانجه‌كه‌ی پێكا، ئه‌ویش بریتی بوو له ئاشناكردنی خه‌ڵكانێك به سینه‌ما و فیلم و ئاشناكردنه‌وه‌ی ئه‌وانه‌ی له هۆڵه‌كانی سینه‌ما تۆرابوون''
وشه\ ئه‌حمه‌د تاریق