ترەمپ هۆڵیوود دەخاتە قەیرانەوە

:: AM:09:49:12/04/2025 ‌
 زیادكردنی باج لەسەر دەستی دۆناڵد ترەمپی سەرۆكی ئەمەریكا، نەك وڵاتان و رێكخراوەكان، تەنانەت بواری هونەریشی خستە قەیرانەوە، بڕیارەكانی گرفتی بۆ هۆڵیوود دروست كرد.

زیادكردنی باج لەسەر هاوردەكردنی بەرهەمە سینەماییە چینییەكان بۆ ئەمەریكا لەسەر دەستی دۆناڵد ترەمپ بە رێژەكانی 145، چینیش وەك وەڵامێك بۆ ئەمەریكا باجی بە رێژەی 125 سەپاند، راستەوخۆ كاریگەریی لەسەر سەنگ و هاوكێشەی دارایی هۆڵیوود دروست دەكات، فیلمە ئەمەریكییەكان نەتوانن بە ئاسانی جێگەی خۆیان لە سینەماكانی ئاسیا و چین بكەنەوە.

بەشێك لە شارەزایان دەڵێن، ترەمپ كێشە بۆ هۆڵیوود دروست دەكات، دانانی باج لەسەر بەرهەمە سینەماییەكانی چین، مەترسیی قەدەغەكردنی فیلمە ئەمەریكییەكان لەم وڵاتە ئاسیاییەدا زیاد دەكات و پاڵنەر دەبێت بۆ كەمبوونەوەی رێژەی داهات.


ئەمەش لە كاتێكدایە لە ساڵی 2024، داهاتی بۆكس ئۆفیسی چین بەنزیكەی شەش ملیار دۆلار بووە، شارەزایانیش پێشبینی دەكەن بۆ ساڵی 2025، رێژەكە بە بڕی 30% بەرزبوونەوە بەخۆوە ببینێت، بەڵام بڕیارەكانی ترەمپ هۆڵیوود لەم دۆخە ئەرێنییە دوور دەخەنەوە.



وشە - سۆران عەزیز