لوقمان سه‌لیم هونه‌رمه‌ندی گۆرانیبێژ له كه‌ناڵی فه‌رمیی خۆی له یوتیوب، به‌رهه‌مێكی نوێی گۆرانیی بڵاو كرده‌وه.
ناوی به‌رهه‌مه‌كه بریتییه له ''خونچه‌ی به‌هاران'' كه به‌شێوه‌ی ڤیدیۆ كلیپ ئاماده كراوه و خراوه‌ته خزمه‌تی هه‌وادارانیه‌وه.
لوقمان سه‌لیم بۆ ''وشه'' گوتی، ''خۆم میلۆدییه‌كه‌م ئاماده كردووه، تێكسته‌كه‌ی له‌لایه‌ن عه‌لی عارف ئاغا نووسراوه".
وه‌ك زیاتر باسی كرد، بڵند قه‌ره‌داغی موزیكژه‌ن به ئامێری كه‌مانچه، له به‌رهه‌مه‌كه‌دا به‌شداره و كاری میكس و ماسته‌رینگی بۆ گۆرانییه‌كه كردووه.
جگه له‌مه چه‌ند هونه‌رمه‌ندێكی تر له‌م به‌رهه‌مه‌دا به‌شدارییان كردووه، ئه‌وانیش پێكدێن له هونه‌رمه‌ند خه‌لیل عه‌بدوڵا به ئامێری نه‌ی، نه‌ژاد به‌رزنجی به ئامێری عوود، بابان ئه‌حمه‌د به ئامێری قانوون و لاوك له‌تیف به ئامێری كیبۆرد.
هه‌ولێر/ ئه‌حمه‌د تاریق