ریحان سه‌عید خه‌زنه‌وی هونه‌رمه‌ندی شێوه‌كار له دیمانه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ ''وشه''دا، تیشك ده‌خاته سه‌ر گرنگیی په‌ره‌پێدانی هونه‌ر و كولتووری كوردی له دیاسپۆرا كه ده‌بێته پردێك بۆ ناساندنی زیاتری كورد و كه‌لتوووره‌كه‌ی له ده‌ره‌وه و سوودوه‌رگرتن له‌و ده‌رفه‌تانه‌ی كه ده‌ڕه‌خسێنرێن، ئه‌و باس له هاوئاهه‌نگیی نێوان داوده‌زگاكانی حكوومه‌تی هه‌رێم بۆ پێشخستنی هونه‌ر و كولتووری كوردی له ده‌ره‌وه ده‌كات.
له ڕۆژی له دایكبوونتدا به شێوازێكی جیاواز ده‌ركه‌وتی، هۆكاری چ بوو؟
ویستم ساڵه‌كه‌م به هه‌نگاوێكی ئه‌رێنی و كارێكی به‌سوود بۆ كه‌سانی تر و وزه‌یه‌كی ئه‌رێنی و ده‌ستكه‌وتێكی گه‌وره ده‌ست پێ بكه‌م، هه‌روه‌ها شادی بخه‌مه سه‌ر ڕووخساری به‌شداربووانه‌وه.
چ هه‌نگاوێك پێویسته هونه‌رمه‌ندان و داهێنه‌ران و دیزاینه‌رانی جلوبه‌رگی كورد له ئه‌وروپا بینێن تا پارێزگاری له كولتوور و هونه‌ر و فه‌رهه‌نگی كوردی بكه‌ن؟
به بۆچوونی من زۆر كار هه‌ن ده‌توانن ئه‌نجامی بده‌ن بۆ به‌دیهێنانی ئه‌م ئامانجه، له‌وانه تێكه‌ڵكردنی سیمبوله كوردییه‌كان له كاره‌كانیاندا، ڕێكخستنی پێشانگه و نمایشه‌كان بۆ ناساندنی هونه‌ری كوردی به دنیا، هاوئاهه‌نگیكردن له‌گه‌ڵ دامه‌زراوه كولتوورییه‌كانی ئه‌وروپا، سوودوه‌رگرتن له ڕاگه‌یاندن و ته‌كنه‌لۆجیا، دۆكیۆمێنتكردن و پاراستنی دیزاینه كولتوورییه‌كان به شێوه‌یه‌كی یاسایی، نمایشكردنی جلوبه‌رگ و هونه‌ره كوردییه‌كان له دنیادا و به‌رزڕاگرتنی بۆنه نه‌ته‌وه‌یی و كولتوورییه‌كان وه‌ك جه‌ژنی نه‌ورۆز.
كورد له ئه‌وروپا توانیویه‌تی وێنه‌یه‌كی ڕاسته‌قینه بۆ گه‌لانی ئه‌وروپا بگوازێته‌وه له‌باره‌ی هونه‌ر و كولتوور و زمانی كوردی؟
به‌ڵێ، به‌ڵام به‌و ئه‌ندازه‌یه‌ی كه پێویسته نییه، ده‌توانین وێنه‌یه‌كی ڕاسته‌قینه له‌باره‌ی هونه‌ر و كولتوورمانه‌وه بۆ گه‌لانی ئه‌وروپا بگوازینه‌وه له ڕێگه‌ی سازدانی چالاكییه كولتوورییه‌كان وه‌ك فێستیڤاڵه‌كان، نمایشه هونه‌رییه‌كان، پێشانگه‌ی جلوبه‌رگی كورده‌واری، به‌رهه‌مهێنانی میدیایی له ڕێگه‌ی به‌ڵگه فیلمه‌كان و وه‌رگێڕان بۆ زمانه بیانییه‌كان. هاوكاریكردن له‌گه‌ڵ دامه‌زراوه ئه‌وروپییه‌كان بۆ ڕێكخستنی سیمینار و وۆركشۆپی ناساندنی هونه‌ر و فه‌رهه‌نگی كوردی، پته‌وكردنی فێركردنی كوردی له ڕێگه‌ی قوتابخانه‌كان و ناوه‌نده كولتوورییه‌كان بۆ پاراستنی زمان و گواستنه‌وه‌ی بۆ نه‌وه‌ی نوێ، به‌كارهێنانی شانۆ و موزیك وه‌ك ئامرازی پێوه‌ندیكردنی كاریگه‌ر بۆ گه‌یاندنی هونه‌ر و فه‌رهه‌نگ به شێوه‌یه‌كی كاریگه‌ر. به‌و شێوه‌یه ده‌توانین كولتووری كوردی بڵاو بكه‌ینه‌وه و گه‌لانی ئه‌وروپای پێ ئاشنا بكه‌ین له‌گه‌ڵ پاراستنی زمانی كوردی.
سه‌رنجی ئه‌وروپییه‌كان بۆ هونه‌ر و فه‌رهه‌نگی كوردی به شێوه‌یه‌كی گشتی چۆنه؟
به گشتی ئه‌وروپییه‌كان گرنگی به هونه‌ر و كولتووری كوردی ده‌ده‌ن، به‌ڵام زانیاری‌یان له‌باره‌یه‌وه زۆربه‌ی كات سنوورداره. له پێشانگه‌كه‌مدا زۆر دڵخۆش بوون و پێیان گوتم كه هیچیان له‌باره‌ی كورد نه‌ده‌زانی، كاتێك ئاماده بوون سه‌رسام بوون به جوانیی هونه‌ر و كه‌له‌پووری كوردی. ئه‌مه ئه‌وه ده‌سه‌لمێنێت كه چه‌نده گرنگه كولتووره‌كه‌مان نمایش بكه‌ین و كه‌سانی تر پێی ئاشنا بكه‌ین.
ئایا هونه‌ری كوردی توانیویه‌تی بوونی خۆی له ئه‌وروپا بسه‌لمێنێت به شێوه‌یه‌ك كه شوێنكه‌وتوو و گرنگیده‌ر هه‌بێت له غه‌یری كورد؟
به‌ڵێ هونه‌ری كوردی بوونی خۆی سه‌لماندووه سه‌رنجی خه‌ڵكی غه‌یره كوردیشی ڕاكێشاوه، به‌تایبه‌تی له ڕێگه‌ی موزیك و جلوبه‌رگ كه ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ناسنامه‌ی كوردین. زۆر له ئه‌وروپییه‌كان له ڕێگه‌ی فێستیڤاڵ و پێشانگه‌كانه‌وه ئاشنای ده‌بن، سه‌رسامی خۆیان ده‌رده‌بڕن به جوانی و قووڵیی مێژووییه‌كه‌ی. به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌م گرنگیپێدانه، هێشتا بڵاوبوونه‌وه‌ی سنوورداره و هونه‌ری كوردی نه‌گه‌یشتووه‌ته ئه‌و پێگه‌یه‌ی كه شایانیه‌تی. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئاره‌زوویه‌كی زۆر هه‌یه له‌لایه‌ن ئه‌وروپییه‌كانه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر ئاشنای بن، ئه‌مه‌ش ده‌رفه‌ت ده‌ڕه‌خسێنێت بۆ زیاتر بڵاوكردنه‌وه و فراوانبوون له گۆڕه‌پانی كولتووریدا.
چه‌ند پێشانگه‌ت له ئه‌وروپا ڕێكخستووه و ئامانجی سه‌ره‌كی له كردنه‌وه‌ی ئه‌م پێشانگایانه چی بووه؟
ڕه‌نگاڵه یه‌كه‌م پێشانگه‌ی من بوو له ئه‌وروپا. ساڵانه كار ده‌كه‌م له‌سه‌ر ڕێكخستنی ئه‌م پێشانگه‌یه بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی هونه‌ر و كولتووره ڕه‌سه‌نه‌كه‌مان به شێوه‌یه‌كی به‌رفراوانتر.
ئامانجی سه‌ره‌كیی تۆ چییه له ڕێگه‌ی ڕێكخستنی ئه‌م پێشانگایانه‌وه؟
پشتیوانیكردن له كار و هونه‌ری گه‌نجانی كورد له تاراوگه له دیزاینه‌ران و هه‌موو كاره ده‌ستییه‌كان و ئامانجی سه‌ره‌كی له كردنه‌وه‌ی ئه‌م پێشانگایانه، ناساندنی كولتوور و هونه‌ری كوردییه به ئه‌وروپییه‌كان و دروستكردنی پردێك بۆ پێوه‌ندی و گفتوگۆی كولتووری.
ئه‌و ئامانجه‌ت به‌ده‌ست هێنا كه ئاواتت بۆی ده‌خواست له ڕێگه‌ی كردنه‌وه‌ی ئه‌م پێشانگایانه‌وه؟
ڕووبه‌ڕووی زۆر به‌ربه‌ست بوومه‌وه له كاتی ڕێكخستنی پێشانگه‌كاندا، به‌ڵام سوپاس بۆ خوا، سه‌ركه‌وتوو بووم له به‌ده‌ستهێنانی ئه‌وه‌ی كه ئاواتم بۆی ده‌خواست.
هه‌ولێر\ئه‌حمه‌د تاریق