لە ناو 704 دەقی شانۆیی نووسەرێكی كورد خەڵاتی یەكەمی بەدەست هێنا

:: PM:12:10:19/04/2025 ‌
شانۆكار و نووسەری كورد هۆشەنگ وەزیری، ئێوارەی هەینی 18ی نیسان خەڵاتێكی نێودەوڵەتی پێ درا.

لە فێستیڤاڵی فوجەیرەی نێودەوڵەتی بۆ شانۆی مۆنۆدراما لە ئیمارات، هۆشەنگ وەزیری لە ناو 704 دەقی شانۆییدا، توانی خەڵاتی یەكەمی فێستیڤاڵەكە بەدەست بهێنێت.

دەقە مۆنۆدراماكەی هۆشەنگ وەزیری ناوی "ئاسمان بۆ تۆ نییە"، دەقێكی كورتی جوان و تایبەتی مۆنۆدراماییە.

نووسەر و هونەرمەند وەزیری زیاتر بە زمانی عەرەبی و ئینگلیزی دەنووسێت و هەندێك لە نووسینەكانی كراون بە كوردی، بەڵام لە ناوەندە عەرەبی و جیهانییەكان ناسراوە.



وشە - سۆران عەزیز