خانمە ئەكتەرێكی شانۆكار رای گەیاند كە ئێستە خەریكی بەرهەمهێنانی كارێكی شانۆییە بە ناوی "گەرماوی ئافرەتان".
ئەمڕۆ شەموو 19ی نیسان، لە لێدوانێكی بۆ "وشە"، شەنیاری شانۆكار لەبارەی كارە هونەرییەكەوە گوتی، ئەم شانۆگەرییە لە سێ ئافرەتی ئەكتەری كچ پێكهاتووە، لە رۆژی دووشەم لە هۆڵی بەڕێوەبەرایەتیی شانۆ نمایش دەكرێت.
شەنیار ئەكتەرێكی شانۆیی هەولێرە و خاوەن ئەزموونێكی باشە لە كاری نواندن كە جگە لە شانۆ، بەشداریی فیلم و دراماشی كردووە.
ئەو دەڵێت، گەرماوی ئافرەتان لە دەرهێنانی مەهدی حەسەنە، لە شانۆكەدا رۆڵی ئافرەت لە كۆمەڵگەدا باس دەكرێت.
وشە/ ئەحمەد تاریق