هاوشێوەی زۆرێك لە هونەرمەندانی تری عەرەب، عەبدولمەجید عەبدوڵا هونەرمەندی بەناوبانگی سعوودی، بەشی دووەمی گۆرانییەكی لەژێر ناونیشانی "مەسروور شانازی"یە بڵاو كردەوە.
گۆرانییەكەی ئەو هونەرمەندە سعوودییە كە كلیپێكی جوانی بە پێشاندانی دیمەكانی كوردستان بۆ كراوە، تەنیا لە لاپەڕەی خۆی لە یوتیوب زیاتر لە ملیۆنێك و 150 هەزار بینەری هەبووە.
گۆرانییەكە بە دیاریكراوی باس لە هێز و شكۆمەندی مەسروور بارزانی و ئەو دەسكەوتانە دەکات كە لە ماوەی كابینەی نۆیەمی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بە دەستی هێناون.
گۆرانییەكە پڕە لە هەست و دەكرێ چەندان جار گوێی لی بگیرێتەوە، هونەرمەند، گوزارشت لە خۆشەویستیی خۆی دەكات بۆ خاكی كوردستان و شانازیی خۆی بەو پێشكەوتنەی كە هەرێم لە ماوەی پێنج ساڵی ڕابردوودا بە سەرۆكایەتیی مەسروور بارزانی، بەدەست هاتووە.