چیمه‌ن ره‌حمانی كچی یه‌دوڵا ڕه‌حمانی هونه‌رمه‌ندی كۆچكردووی كورد، به‌رهه‌مێكی نوێی گۆرانی بڵاو كرده‌وه. ئه‌و له كاره هونه‌رییه‌كانیدا هه‌وڵی پاراستنی ڕه‌سه‌نایه‌تی ده‌دات.
ئه‌و به ''وشه''ی راگه‌یاند، گۆرانییه‌كه‌ی به ناوی "دلبه‌ر"ه كه له تێكستی ئیحسان خوان و ئاوازی مید وه‌فاداره و ماوه‌یه‌كه بڵاوی كردووه‌ته‌وه.
چیمه‌ن ره‌حمانی له ته‌مه‌نی شه‌ش ساڵییه‌وه له ئاهه‌نگ و سه‌یرانه‌كاندا گۆرانییه كۆنه‌كانی هونه‌رمه‌ندانی گوتووه‌ته‌وه، به‌م شێوه‌یه به‌رده‌وام بووه تا ته‌مه‌نی 18 ساڵی، پاشان ده‌ستی به گۆرانی كردووه، باوكی زۆر هاوكاریی كردووه و خۆیشی هه‌وڵی داوه پشت به تواناكانی خۆی ببه‌ستێت.
چیمه‌ن له‌باره‌ی كاریگه‌رییه‌كانی ته‌كنه‌لۆجیا له‌سه‌ر هونه‌ری كوردی ده‌ڵێت، ''به‌هۆی ته‌كنه‌لۆجیاوه ده‌توانرێت گۆرانییه‌كان به شێوازێكی باشتر و به كوالێتیی زۆرباشه‌وه تۆمار بكرێن كه له هه‌ندێك كاری هونه‌ریدا به‌كار هاتوون و سوودی لێ وه‌رگیراوه، موزیكژه‌نه‌كان ده‌توانن زۆرباش سوود له ته‌كنه‌لۆجیای تۆماركردن وه‌ربگرن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا له هه‌ندێك شوێن زیانی به هونه‌ر و هونه‌رمه‌ندان گه‌یاندووه، چونكه به‌شێك له‌و گه‌نجانه‌ی ده‌نگیان خۆش نییه، له رێگه‌ی ته‌كنه‌لۆجیاوه ده‌ستكاریی ده‌نگیان ده‌كرێت و ئه‌دا و كاری تری پێ ده‌كه‌ن، ئه‌مه‌ش دواجار گۆرانیبێژ ته‌مبه‌ڵ ده‌كات و زیاتر پشت به‌ده‌زگا و ته‌كنه‌لۆجیا ده‌به‌ستێت.''
ئه‌و له‌باره‌ی سه‌ختیی بژێوی هونه‌رمه‌ندانی كورد گوتی، به‌داخه‌وه له كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان له هه‌ر چوار پارچه‌كه‌یدا، هونه‌رمه‌ند ناتوانێ به هونه‌ر بژێوی دابین بكات، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هونه‌رمه‌ندی كورد پاره‌یه‌كی یه‌كجار زۆر له ئه‌لبوومێكی گۆرانی و كلیپه‌كانیدا خه‌رج ده‌كات، به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ داهاتێكی له ڕێگه‌ی ئه‌م ئه‌لبوومه‌وه به‌ده‌ست بگاته‌وه. ئه‌مه ته‌نیا له كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان وایه، له كۆمه‌ڵگه‌كانی تردا به‌م شێوه‌یه نییه.
له‌باره‌ی نوێكاری و ستایلی ڕۆژئاوایی له هونه‌ری كوردیدا چیمه‌ن ده‌ڵێت، ''ئێسته به‌شێكی زۆر له گه‌نجه‌كانی ڕۆژهه‌ڵات زیاتر گوێ له گۆرانیی مۆدێرن ده‌گرن، زیاتر حه‌زیان له‌م ستایله نوێیانه‌یه، به‌ڵام ئه‌وه به‌و مانایه نییه كه ئیتر ده‌ستیان له موزیكی و گۆرانیی ڕه‌سه‌ن هه‌ڵگرتووه، چونكه موزیك و گۆرانیی ڕه‌سه‌ن سه‌روه‌تێكی نیشتمانییه و ده‌بێت ده‌ستی پێوه بگرین، گۆرانیی ڕه‌سه‌ن سیمبولی نه‌ته‌وه‌یه، گۆرانیی ڕه‌سه‌ن ده‌بێت بمێنێت و ڕێزی لێ بگیرێت، ئه‌مه‌ش پێویسته له ڕێگه‌ی ده‌زگا ڕاگه‌یاندنه‌كان و لایه‌نی پێوه‌ندیدار به كولتووور و فه‌رهه‌نگ، كاری له‌سه‌ر بكه‌ن و گرنگیی زیاتری پێ بده‌ن.''
هه‌ولێر\ئه‌حمه‌د تاریق