پێنجه‌مین خولی فێستیڤاڵی سینه‌ما له نیگای ئافره‌تدا، له ژێر دروشمی ''ئافره‌تان ئاینده بنیات ده‌نێن''، له هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان ساز ده‌كرێت.
ده‌سته‌ی كارگێڕیی فێستیڤاڵه‌كه له بانگه‌وازێكدا رای گه‌یاند، هه‌ر خانمه ده‌رهێنه‌رێك فیلمی كورت یان درێژی هه‌یه و ئاره‌زووی به‌شداریكردنی هه‌یه، پێوه‌ندییان پێوه بكات .
ده‌سته‌كه روونی كردووه‌ته‌وه كه دوا كات بۆ ناردنی فیلم، 20ی مانگی ئایاری داهاتووه.
هاوكات چه‌ند مه‌رجێكیش دیاری كراون. مه‌رجی سه‌ره‌كی ئه‌وه‌یه فیلمه‌كان به‌رهه‌می 2022 بۆ سه‌ره‌وه بن و پێشتر له فێستیڤاڵ به‌شداری نه‌كردبێت و له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان به‌رده‌ست نه‌بێت.
ده‌سته‌كه كاتی به‌ڕێوه‌بردنی فێستیڤاڵه‌كه‌ی رانه‌گه‌یاندووه. مه‌رجێكی تریش بریتییه له‌وه‌ی فیلمه‌كه هانی توندوتیژی نه‌دات و له داونه‌ریتی كۆمه‌ڵگه لانه‌دات .
هه‌ولێر\ ئه‌حمه‌د تاریق